مۆخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕووکاری مۆخ

مۆخ گەورەترین بەشی مێشکە و لە دوو نیوەگۆی ڕاست و چەپ پێک ھاتووە کە کێشی ھەر دوو پێکەوە ١٥٠٠ گرەمە، شێوەی لە کاکڵە گوێز دەکا. تێگەیشتن، بیرەوەری، فێر بوون و ژیری بۆ مۆخ دەگەڕێتەوە.

ھەر نیوەگۆیێ بە تۆخێکی پڕچرچ وچین لە ماکیکی بۆر داپۆشراوە کە بە تۆخی مۆخ دەناسرێت. تۆخی مۆخ پێشکەوتووترین بەشی مێشکە، ھەموو جووڵە ویستەکیەکانیی لەش لێرەوە فەرمان دەگرن. ھەستەکانیش لێرەدا ھەست دەکرێن. نیوەگۆی چەپی مۆخ بەرپرسی لای ڕاستی لەش و بەپێچەوانەوە نیوەگۆی ڕاست بنکەی بەڕێوەبەری ئەندامەکانی لای چەپی لەشە.

شەقێک لە ناوەڕاستی مۆخدا، نیوەگۆکانی ڕاست و چەپی تا ڕادەیەکی زۆر لێک جیا کردووە. ئەم نیوەگۆیانە بە یارمەتی کۆمەڵەدەمارێک بە ناوی پۆلکە (corpus callosum) پێکەوە لە پێوەندیدان.

لۆبەکانی مۆخ[دەستکاری]

Brain lobes. Colorings are same as above
Brain lobes. Colorings are same as above

سێ درزی قووڵی تر، نیوەگۆکانی مۆخی بە چوار لۆب دابەش کردووە:

  • لۆبی پشت سەری
  • لۆبی جنیکی
  • لۆبی لاجانگی
  • لۆبی توێڵی
چوار لۆبی مۆخ

ھەر لۆبێکی مۆخ، بەرپرسی لێکدانەوەی بەشێک لە زانیارییەکانە. بۆ وێنە زانیاری بینایی دەڕواتە لۆبی پشت سەری و زانیارییەکانی بیسایی لە لۆبی لاجانگیدا لێک دەدرێتەوە. لۆبی توێڵی قسەکردن بەڕێوە دەبا.

وتاری پێوەندیدار[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]