موقرن کوڕی عەبدولعەزیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موقرن کوڕی عەبدولعەزیز
شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی
شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی
فەرمانڕەوایی٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥ – تا ئێستا
بەیعەت٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥
پێشووسەلمان
جێنشینی
شازادەی جێنشین
موحەممەد
ھاوسەرنورە کچی ئەحمەد موقرن
عەبتە کچی حەموود
ناوی تەواو
موقرن کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان کوڕی فەیسەڵ کوڕی تورکی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی محەممەد کوڕی سعوود
خێزانئال سعوود
باوکعەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان
دایکبەرەکە یەمەنی
لەدایکبوون (١٩٤٥-0٩-١٥) ١٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥
 عەرەبستانی سعوودی
ڕیاز
ئایینئیسلام سونە

موقرن کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعوود (بە عەرەبی: مقرن بن عبد العزيز آل سعود) لھ ڕێکەوتی (١٩٤٥-0٩-١٥) ١٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥ لەشاری ڕیاز لەدایک بووە شازادەی جێنشینی شانشینی عەرەبستانی سعوودی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە، سی و پێنجەمین کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان ئال سعوودە وە بچوکترین کوڕیەتی کە لەژیاندا بێت وەلەدایکەوە برای تری نیە.

فێربوون[دەستکاری]

  • یەکەم فێربوونی لە پەیمانگای پایتەختی نموونەی وەرگیرا وە تەواوی کرد لە ساڵی ١٩٦٤
  • خوێندنی زانستەکانی فرۆکەوانی تەواوکرد لە شانشینی یەکگرتوو لە ساڵی ١٩٦٨

ئیش و پلەکان[دەستکاری]

  • دوای تەواوکردنی خوێندن لە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی کرد بە ھێزی ئاسمانی شانشینی عەرەبستانی سعوودی وەبەردەوام بوو لەکارکردن تێیدا تا ساڵی ١٩٨٠
  • لە (١٩٨٠-0٣-١٨) ١٨ی ئازاری ١٩٨٠ دیاری کرا بە ئەمیری ناوچەی حائل بەردەوام بوو تا (١٩٩٩-١١-٢٩) ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ کە ئەوکاتە کرا بە ئەمیری مەدینە
  • لە (٢٠٠٥-١٠-٢٢) ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ کرا بە سەرۆکی ھەواڵگری گشتی وە بەردەوام بوو تا (٢٠١٢-0٧-١٩) ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ کە ئەو کاتە بوویە ڕاوێژکاری پاشا وە نوێنەری تایبەتی پاشا.
  • لە (٢٠١٣-0٢-0١) ١ی شوباتی ٢٠١٣ کرا بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.

جێنشینی شازادە جێنشین[دەستکاری]

ئەمرێکی شاھانەی لە (٢٠١٤-0٣-٢٧) ٢٧ی ئازاری ٢٠١٤ دەرچوو کە دیاری کرا بە جێنشینی شازادە جێنشین لەلایەن پاشا عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولعەزیز

جێنشین[دەستکاری]

لە ٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥ کرا بە شازادەی جێنشین وە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.