موعین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موعین
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبووننەسڕوڵا موعین نەجەف ئابادی
(فارسی: نصراللە معین نجف‌آبادی)
لەدایکبووی (١٩٥٢-٠١-١٩) ١٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢ (تەمەن ٧٢ ساڵ)
نەجەف ئاباد، ئەسفەھان، ئێران
چەشنەکانپۆپ
سەما
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٣–ھەنووکە
کۆمپانیاکانتەرانە ڕیکۆردز
کاڵتێکس ڕیکۆردز
ئێم زێد ئێم ڕیکۆردز
ئاڤانگ میوزک

موعین (بە فارسی: معین: لە دایکبووی ١٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥١) گۆرانیبێژێکی پۆپی فارسی بەناوبانگە، دەنگی لە چینی تێنۆر ئاڵتۆدایە.

ژیاننامە[دەستکاری]

ناوی تەواوی نەسڕوڵا موعین نەجەف ئابادییە، لە ساڵی ١٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥١ لە شارۆچکەی نەجەف ئاباد لە دەوروبەری ئەسفەھان لە خێزانێکی ئایینی و تا ڕادەیەک قەرەباڵغ لە دایکبووە، کوڕی حەوتەمی خێزانەکەیەتی،

لە سەردەمی مناڵییدا، قورئانی بە دەنگ خوێندووە، شیعری شاعیرانی زۆر بە ڕەوانی خوێندوەتەوە. لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ئاشنای نووەتەکانی مۆسیقا دەبێت.. ھەروەھا کاری مافوورچنینی کردووە.

موعین لە ساڵی ١٩٨٩ ژیانی ھاوسەری لەگەڵ خانمێکی ئێرانیدا پێکھێناوە، بوون بەخاوەنی کچێک بە ناوی «پەریچەھر» پاشان لە ھاوسەرەکەی جیابووەتەوە، پاش جیابونەوەی لە ھاوسەری یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٥ موعین بۆ جاری دووەم ژیانی ھاوسەری لەگەڵ خانمێک بە ناوی «ستارە» پێکدێنێت بەڵام لە ھاوسەرگیری دووەمیشدا سەرکەوتوو نابێت و سەرئەنجام لە ساڵی ٢٠٠٣ دا جیابوونەوە.

بەھۆی ئەوەی لە زۆربەی ئاھەنگ و کلیپەکانیدا چاویلکە بەکاردێنێت، ھەربۆیە ئەوەی لای ھەوادارانی دروست کردوە کە نابینایە، بەڵام موعین دوو چاوی ساغی ھەیە و تەنھا یەکێک لە پێلوەکانیلە سەردەمی گەنجیدا لە دەست داوە[ژێدەر پێویستە].

کاری ھونەری[دەستکاری]

لە تەمەنی ٢٠ ساڵییدا بەھۆی دەنگە خۆشەکەیەوە لەگەڵ مامۆستایانی وەک تاجی ئەسفەھانی و حەسەنی لەسائی ئاشنا دەبێت و لە وانەکانیان ئامادە دەبێت. لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٩٧٦–١٩٧٩ ھەموو شەوێک لە ئوتێلی «حەسابی» و «ھەزار و یەک شەو» بەرنامەی پێشکەش کردووە.

لە ساڵی ١٩٨٠ ئەکەم ئەلبومی خۆی بە ناوی "یەکێکم خۆش دەوێ" (بەفارسی: یکی ڕا دوست می‌دارم) بڵاوکردەوە بەم ئەلبومەش توانی خۆی بە خەڵکی ئێران بناسێنێت.

پاشان موعین لە ساڵی ١٩٨١ ئێرانی جێھێشت و کاری ھونەری موعین لە تاراوگە بەردەوام بوو.

ساڵی ١٩٨٣ موعین بە ھاوبەشی ھایدە ئەلبومێکی بەناوی "گولھای غوربەت" بڵاوکردەوە و پڕفرۆشترین ئەلبومی ساڵ بوو، پاشان موعین ئەلبومی "پەریچەھر" ـی لە ساڵی ١٩٨٧دا بڵاوکردەوەو وەک ئەلبومێکی بەناوبانگ زۆرترین کۆپی لێفرۆشرا.

موعینی ھونەرمەند لە زۆربەی وڵاتانی جیھان کۆنسێرت و کاری ھونەری ئەنجامداوە و لە ساڵی ٢٠٠٩ دا بە ھاوبەشی لەگەڵ جەمشید کۆنسێرتێکیان لە کوردستان ڕێکخست،

موعین خاوەنی چەندین ئەلبووم و کاری ھونەری ناوازەیە کە دواین کاری تاکیی خۆی بە ناوی «مەردوم» لە ساڵی ٢٠١٢ کلیپ کردووە وە ئێستاش لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا دەژی.

قسەی ھەندێک لە ھونەرمەندان لەسەر موعین[دەستکاری]

  • ئیرەج دەڵێ ھونەری موعین بە ھونەرێکی بە نرخ دادەنێ و بە ھونەرمەندێکی بەرزی ئێرانی دادەنێت.
  • محەممەد ڕەزا شەجەریان کە ھونەرمەندێکی بە توانای ئێرانە، دەڵێ کە دەنگی موعین دەنگێکی پێگەیشتووە.
  • داریوش کە ھونەرمەندێکی گەورەی ئێرانە دەڵێت ھەر کە لێی دەپرسن خۆشەویشترین ھونەرمەند کێیە دەڵێ موعین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]