موسلم گویرسەس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موسلم گویرسەس
بە تورکی: Müslüm Gürses
لەدایکبوون٧ی ئایاری ١٩٥٣
خەلفەتی، تورکیا
مردن٣ی ئازاری ٢٠١٣(٢٠١٣-٠٣-٠٣) (٥٩ ساڵ ژیاوە)
ئەستەمبوڵ، تورکیا
ناوی کاتی لەدایکبوونMüslüm Akbaş
ھۆی مەرگسستیی گورچیلە
شوێنی ناشتنZincirlikuyu Cemetery
ھاوسەرMuhterem Nur
زمانەکانی ئاخاوتنتورکی
دەستپێکی چالاکی١٩٧٥
ئایینئیسلام
ئامێری مۆسیقادەنگ
خشتەی تۆمارەکانMüslüm Gürses discography
چەشنTurkish folk music
کۆمپانیای تۆمارکردنİdobay Müzik

موسلم گویرسەس (ماوەی ژیان:٧ی ئایاری ١٩٥٣ تاکوو ٣ی ئازاری ٢٠١٣) بەڕەسەن خەڵکی تیسا یە کەدەکەوێتە پارێزگای ڕحا ، بە یەکێک لە گەورەترین گۆرانبیژەکانی تورکیا دادەنرێت، هەمان کاتیش کاری نواندنی کردووە بە فیلم وەهەروەها جۆری گۆرانییەکانی تورکی میللی بوونە کە ناسراوە بە گۆرانی ئارابیسک. دایکی ناوی (ئەمینە) وە باوکی (محمد) بووە ، کە جوتیاربوون . گویرسەس تەمەنی سێ ساڵان بوە کاتێک خێزانەکەی بەرەو ئەدەنە کۆچیان کردوە . وە لە تەمەنی ( ۱۳ ) ساڵی دەستی ککردووە بە وتنی گۆرانی . گویرسەس لە ماوەی منداڵیدا کۆمەڵێک کاری کردووە وەکو ( بەرگدووری ، شاگردی ) . یەکێک لەو تڕاژیدیانەی کە بەسەری هاتووە کوشتنی براکەی لەگەڵ دایکی لەلایەن باوکیەوە ، کە ئەمە بووە هۆی ئازارێکی گەورە بۆی. وە باوکی ( محمد ئەکباش ) دوای هاتنە دەرەوەی لە بەندینخانە دووبارە هاوسەرگیری کردەوە . یەکەم دەرکەوتنی گویرسەس دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹٦٨ بە تۆماری (Emmioğlu/ovada Taşa Basma) . وە لە ساڵی دواتر بەرهەمی (sevda yuklu karvanlar ) ی بڵاو کرردەوە لە ئەستەنبوڵ کە ۳۰۰۰۰۰ کۆپی لێ فرۆشرا .