محەممەدڕەزا پەھلەوی
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێن‌کردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وى(26/10/1919-27/7/1980) كوڕى ره‌زاشا په‌هله‌وى، له تاران له دايكبووه ، دووامين شاهينشاى ئێرانه، ساڵى 1979 به شۆڕشى ئيسلامى كۆتا به ده‌سه‌ڵاتى هات كه نزيكه‌ى 38 ساڵى خاياند (1941-1979). له منداڵيدا له فێرگه‌ى ناوخۆيي (لارۆسى) له سويسرا خوێندوويه‌تى، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران و له كۆلێژى جه‌نگ ده‌رچووه.
ساڵى 1941 پاش بره‌و سه‌ندنى ده‌سه‌ڵاتى هيتله‌ر له رۆژهه‌ڵاتدا، ئينگليز -كه حاكمى راسته‌قينه‌ى ئێران بوون- ره‌زا شاى باوكيان له ده‌سه‌ڵات لادا بۆ نه‌هێلانى هه‌ر پهيوهنديهك له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كان و كوڕه‌كه‌يان (محه‌مه‌د ره‌زا)يان له جێگه‌ى دانا. له دوايى نه‌مانى جه‌نگى جيهانى دووه‌م ئێران پشێويه‌كى زۆرى به‌خۆوه بينى و بزاڤى (موصهدق) له 1952 توانى محه‌مه‌د ره‌زاشا له ئێران وه‌ده‌ر بنێ، به‌ڵام زۆرى نه‌برد به پشتگيرى ئينگليز و ئه‌مريكايى ، موحه‌مه‌د ره‌زا شا گه‌ڕايه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و نه‌يارانى زيندانى كرد, ئه‌م سيناريۆيه ساڵى 1979 دووباره بوويه‌وه پاش سه‌رهه‌ڵدانى شۆرشى ئيسلامى به رابهرايهتى (ئيمام خومه‌ينى) به‌ڵام ئه‌مجاره شا نه‌گه‌ڕايه‌وه‌و له ميسر كۆچى دوايي كرد. گرينگترين كاره‌كانى شا له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتيدا ، بريتى بوون له :
- زاڵكردنى ده‌سه‌ڵاتى تاكه حيزبى و داپلۆسينى بزاڤى سياسى جياواز به تايبه‌تى چالاكى په‌ره‌سه‌ندووى حزبه چه‌پڕه‌وه كۆمۆنيستهكان .
- پێكهێنانى ده‌زگاى (ساڤاك) بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى -زۆربه‌ى جار به شێوه‌ى دڕندانه- به‌مه‌ش دوژمنى زۆرى بۆ خۆى له ناو ئێران په‌يداكرد.
- چاكسازى له بوارى كشتوكاڵ و دابه‌شكردنى زه‌وى به سه‌ر جوتيار و سه‌پانى بێ زه‌وى كه نزيكه‌ى چوار مليۆن ئێرانى تيايدا سوودمه‌ند بوون ئه‌مه‌ش هۆكارى بژاندنه‌وه‌ى ئابوورى ئێران بوو له نێوان 1961-1979 .
- دانى مافى ده‌نگدان بۆ ژنان.
بنه‌چه‌ى بنه‌ماڵه‌ى شاى ئێران [دەستکاری]
وه‌ك ده‌زانرێت رهزاخانى باوك به ره‌چه‌ڵه‌ك گورجه[١]و خه‌ڵكى دێهاتى (ئالاشت)ى سه‌ر به ده‌ڤه‌رى سوادكۆى پارێزگاى مازه‌نده‌رانه. ده‌ڤه‌ره‌كه له‌م به‌شانه پێك دێت: راستوپی، سورخ قه‌لا، کورد ئاباد، ولووپی و کسلیان,. به منداڵى له به‌ر هه‌ژارى خۆى و دايكى (نوش ئافهرين) هاتوونه‌ته تاران، كه هه‌راش بووه چووه‌ته ناو ريزى له‌شكرى قازاق. كاتێك ره‌زاخان بوو به حاكمى ئێران له ساڵى 1925 ويستى نازناوێكى نوێ بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ى په‌يدا بكات رهسهنايهتى و ئێرانى بوونى خۆى پێ بسه‌لمێنيت . نازناوى په‌هله‌وى هه‌ڵبژارد، كه ناوێكى يادگارى رۆژگارى زێڕينى ساسانيه‌كانه .
ژێده‌ر [دەستکاری]
- ↑ http://fa.wikipedia.org/wikiاهالی گرجیتبار ایران