محەممەد ماغوت

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ماغوت

محەمەد ماغوت (ماوەی ژیان:١٩٣٠ تاکوو ٣ی نیسانی ٢٠٠٦) ساڵی ١٩٣٤ لە شاری سلمیەی سەر بە پارێزگای حەما لە سووریا لەدایکبووە. بە یەکێک لە پێشەنگەکانی شیعری پەخشان ئامێز دادەنرێت لە نیشتیمانی عەرەبیدا. شاعیری کۆچکردوو "سنیە ساڵح" خێزانی بووە، دوو کچیان ھەبووە "شام" کە پزیشکە و "سکافە"ش دەرچووی کۆلێژی ھوونەرە جوانەکانە لە دیمەشق. ماغوت بە یەکێک لەو گەورە نووسەرانە دادەنرێت کە بەشداری کردووە لە دیاریکردنی شوناس و سروشت و ئاڕاستەکردنی گۆڤاری "تشرین"ی سووریدا. وە ڕۆڵی گرنگی ھەبووە لە پێگەیشتن و دەرچوون و گەشەکردنیدا، کاتێک بە نۆرە لەگەڵ چیرۆکنووس زەکەریا تامردا گۆشەیەکی ڕۆژانەیان دەنووسی، بەم شێوەیەش بەردەوام بوو تا ساڵی ١٩٧٥ و دواتریش.