محەممەد عومەر عوسمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد عومەر عوسمان
محەممەد عومەر عوسمان (٢٠١٥-٢٠١٦)
لەدایکبوونمحەممەد عومەر عوسمان
١٩٥٧
سلێمانی، باشووری کوردستان[١]
مردن٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩(٢٠١٩-١٠-٢٢) (٦١–٦٢ ساڵ ژیاوە)
سلێمانی، باشووری کوردستان[٢]
گۆڕ (گڵکۆ)گۆڕستانی سەیوان، سلێمانی، باشووری کوردستان[٣]
ناوی قەڵەمژەنەڕاڵی پاییز
پیشەھۆنەر، نووسەر
بابەتھۆنراوە
ساڵانی چالاکی١٩٧٥–٢٠١٩

محەممەد عومەر عوسمان (لەدایکبووی ١٩٥٧[١] — مردووی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩)[٢] ناسراو بە ژەنەڕاڵی پاییز ھۆنەرێکی کورد بوو. محەممەد لە ساڵی ١٩٥٧ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو کردووە، و ھەر لە تەمەنی لاوییەوە دەستی داوەتە پەرتووک خوێندنەوە. لە ساڵی ١٩٧٥ دەستی کردووە بە نووسین و بڵاوکردنەوەی ھۆنراوەکانی.[٤][٥][٦]

مردن[دەستکاری]

محەممەد لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، خۆی بە پانکەی ماڵی خۆیانەوە ھەڵواسی و کۆتاییی بە ژیانی خۆی ھێنا.[٧] گۆڕەکەی لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا و لەسەر وەسیەتی خۆی تابووتەکەی بە گەڵای پاییز داپۆشرا.[٥]

وەسیەتنامە[دەستکاری]

لە دوای مردنم کەس نان و پیازم پێوە نەخوات، تەعزێم بۆ دانەنێن، وەسیەتی من ئەو شیعرانەیە کە نووسیومن، ھەرچەندە ناشیبینم، حەز دەکەم گۆڕەکەم ڕازاوە و جوان بێت.[٦]

ژەنەڕاڵی پاییز[دەستکاری]

منم ژەنەڕاڵی پاییز
منی ھەرگیز ئۆقرە نەدیو
ژنەڕاڵ... ژنەڕاڵی ھەزارەھا داری ڕووت و
ملیارەھا گەڵای وەریو

***

منم ژەنەڕاڵی پاییز…
کاسکێتەکەی سەرم ھەورەو
ئەستێرەکانی سەرشانم چەند گەڵایەک بەڕەنگی زیو
پاڵتۆی بەرم کزەبایەو
شمشێرەکەم لقی درەختێکی ڕزیو

***

منم ژەنەڕاڵی پاییز
خوێنێکی زەرد بەنێو دەمارما دەگەڕێ و
چاوم ھەر وەک ھەور نمناک
تەنیا من بووم کە لە تابووتی شووشەدا
چەندین گەڵام سپارد بە خاک

***

منم ژەنەڕاڵی پاییز
من بووم لەگەڵ زریانی بیرچوونەوەدا… کەوتمە جەنگ و
زۆر گەڵام دەرھێنا لە چنگ
من بووم شەوی گەڵاکانم…
خستە ژێر باڵی تریفە و، ورشەی گزنگ

***

منم ژەنەڕاڵی پاییز
پاییز بەبێ من ھەتیوە و
من بووم وتم بەڵێ تەرمی نسێی سەوزە…
گەڵای وەریوی کۆچ کردوو
تەنیا منم کە لە میحرابی پاییزا…
بۆ گیانی زیندووی گەڵاکان…

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "ژەنەراڵی پاییز لە وەرزی پاییزدا کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا". کوردستان میدیا. 22 September 2019. Retrieved 12 January 2021.[بەستەری مردوو]
  2. ^ ئ ا "پۆلیسی سلێمانی‌ لەبارەی‌ گیان لە دەستدانی جەنەڕاڵی پایز روونکردنەوە دەدات". کورستان تیڤی. 22 October 2019. Retrieved 12 December 2019. ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "مەراسیمێکی مۆم داگیرساندن و شیعر خوێندنەوە بۆ ژەنەراڵی پایز بەڕێوەدەچێت". ئێن ئاڕ تی. ژ.ن. 22 October 2019. Retrieved 12 January 2021.
  4. ^ ""ژەنەڕاڵی پایز" گیانی لەدەستدا". سبەی میدیا. 22 October 2019. Retrieved 25 September 2021.
  5. ^ ئ ا "ژەنەڕاڵی پاییز، تابوتەکەی بە گەڵای پاییز داپۆشراو لە سەیوان، بە خاکسپێردرا". شەن پرێس. 23 October 2019. Retrieved 25 September 2021. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ ئ ا "(باس) وەسیەتنامەی محەمەد عومەر عوسمان بڵاو دەکاتەوە". باس نیوز. بەرزان عەلی. 29 October 2019. Retrieved 25 September 2021.
  7. ^ "ژەنەڕاڵی پاییز "محەمەد عومەر عوسمان" کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا". تۆڕی میدیاییی خەڵک. 22 October 2019. Retrieved 25 September 2021. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  • بەرنامەی شاعیرێک لە غوربەتا لە کەناڵی KNN

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]