مایکڵ جاکسن

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
مایکڵ جاکسن
A mid-twenties African American man wearing a sequined military jacket and dark sunglasses. He is walking while waving his right hand, which is adorned with a white glove. His left hand is bare.
مایکڵ لە کۆشکی سپی لە ساڵی ١٩٨٤
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوون مایکڵ جۆزێپ جاکسن
ھەروەھا ناسراوە بە پاشای پۆپ
لەدایکبووی (١٩٥٨-0٨-٢٩) ٢٩ی ئابی ١٩٥٨
ئەمریکا.
مردووی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٩(٢٠٠٩-06-٢٥) (٥٠ ساڵ ژیاوە)
کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا.
ساڵانی چالاکبوون ١٩٦٤–٢٠٠٩
کارە پەیوەستەکان Michael Jackson signature.svg
وواژووی مایکڵ
ماڵپەڕ http://www.michaeljackson.com

مایکڵ جۆزیف جاکسۆن لە ٢٨ی ئابی ١٩٥٨ لەدایکبووە، یەکەم جار لە تەمەنی ١١ ساڵیدا لەسەر تەختەی شانۆ دەرکەوت کاتێک ئەندامی تیپی(جاکسۆن فایف) بوو کە لە خێزانی مایکڵ پێکھاتبوو، حەوتەم کوڕی بنەماڵەکەی بوو کە لە نۆ خۆشک و برا پێکھاتبوون (مایکڵ، رۆبی، جاکی، تیتۆ، جیرمان، لاتۆیا، مارلۆن، براندی، جانێت). جۆزیف والتەری باوکیان گرفتی زۆری ھەبوو لەگەڵ ئەم منداڵانە، وا باوڕ دەکرێت کە ئەمە ھۆکاری ئازاری منداڵان لە لایەن مایکڵەوە بووە. لە ساڵی ١٩٩٣ بۆ یەکەم جار مایکڵ جاکسۆن لە ئەڵقەیەکی بەرنامەی ئۆپێرا وینفری باسی لە ناخۆشییەکانی تەمەنی منداڵی خۆی کرد و گوتی: "من لە تەمەنی منداڵیدا ھەمیشە ھەستم بە تەنیایی دەکرد و پەشیمان بووم لەوەی باوکێکی وەک جۆزیفم ھەیە، بۆیە ھەمیشە بە تەنیا دەگریام".

لە چاوپێکەوتنێکی راستەوخۆدا لە ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک سەرەڕای ئەم ھەموو دەردەسەری و ناخۆشییانە بەھرە و تواناکانی مایکڵ ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە ھەستی پێدەکرا بەتایبەتی کە لە تەمەنی ٥ ساڵیدا لە ئاھەنگەکانی سەری ساڵ و لە قوتابخانە گۆرانی دەگوت، لە ساڵی ١٩٦٤ برا گەورەکەی جاکی تیپێکی مۆسیقای دامەزراندن بەناوی "جاکسۆن برازەرس" و مایکل لەگەڵ براکانی وەک کورەس(گۆرانیەکی چەند کەسی) گۆرانی دەگوت و سەمای دەکرد، لە ساڵی ١٩٧١ مایکڵ بە تەنیا دەستی بە گۆرانی گوتن کرد و چەندین ئەلبوومی بڵاوکردەوە کە سەرکەوتنی بێ وێنەی تۆمار بەدەستھێنا، لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوودا جاکسۆن یەکەم رەش پێست بوو بگاتە ئاستێکی جیھانی بەرز و ئاراستەی گۆرانی جیھانی لە گۆرانی ئاساییەوە گۆڕی بۆ (گۆرانی ناوبانگ دەرکردن و دروستکردن، گۆرانییەکانی مایکل مەودایەکی مرۆڤانەشیان ھەبوو بەتایبەتی(Black or white، earth) جگە لە گۆرانی مرۆڤانە، مایکل رێکخراوێکی خێرخوازی تایبەت بەخۆی دامەزراندن کە ھاواکاریی پێشکەش بە ٣٩ رێکخراوی خێرخوازی سەربەخۆ دەکات، بەمەش مایکڵ بوو بە یەکێک لەو گۆرانیبێژانە کە دواجار ناوبانگی دەرکرد.

یەکێک لە خاڵە جیاکەرەکانی ژیانی مایکڵ جاکسۆن ئەوەیە کە بەھۆی ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری جوانکاری لە ماوەی چەند ساڵێکدا توانی رەنگی پێستی خۆی لە رەشی بگۆڕێت بۆ سپی، ئەم نەشتەرگەریانەش بڕێکی زۆر پارەی تێچوو کە جگە لە خەرجییە زۆر ئەم نەشتەرگەیانە کاریگەرییەکی سلبیان لەسەر تەندروستی رابردوو تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن و نادیار ھاتبوو لە سییەکانی، ھەروەھا پێستی لەشی دووچاری تێکچوون و ھەڵوەرین ھاتبوو و لەئەنجامی ئەو نەشتەرگەییە زۆرانەی بۆ کرابوو جۆرە کرمێک لە پێستی پەیداببوو، ئەیان ھالبرین کە نووسەرێکی کەنەدییە و خەریکی نووسینی کتێبێکە لە سەر ژیانی جاکسۆن دەڵێ: لە ساڵانی رابردوودا باری تەندروستی بەرەو خراپی دەچوو تەنانەت توانای ئەوەی نەمابوو کە نەشتەرگەریشی بۆ ئەنجام بدرێت، کە زۆر پێویست بوو چاوی لای چەپی ٩٥% ی توانای بینی نەمابوو لە ئەنجامی نەخۆشی سییەکانی، ھەروەھا توانای قسەکردنیشی زۆر نەبوو.

ژیان لەگەڵ منداڵان[دەستکاری]

لە ماوەی چەندین ساڵی کۆتایی ژیانیدا، مایکڵ ھیچ ئەلبوومێکی نوێی بڵاونەکردەوە و ھەموو کاتی خۆی بە یاوەری چەند منداڵێک لە خانووەکەی خۆی بەسەر دەبرد کە ھەموو شتێکی تێدا دەستەبەرکرابوو، بەڵام ئەم جۆرە ژیانە قسە و قسەڵۆکی زۆری دەربارەی ھەبوو و لە کۆتاییدا بە دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر منداڵێکی ئەندام تۆمەتبارکرا و ئەویش بە توندی ڕەتی کردەوە و کێشەکە لە دەرەوەی دادگا چارەسەرکرا، لە کاتی ڕوودانی ئەم کێشەیە ژمارەیەکی زۆری جەماوەری مایکڵ پشتیوانی خۆیان بۆی دووپات کردەوە.

بەر لەم ڕووداوە لە ساڵی ١٩٩٥ گۆرانییەکی بەناوی (ئەوان گرنگی بە ئێمە نادەن) بڵاوکردەوە کە چەند وشەیەکی تێدابوو دژی جوولەکەکان ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی رەخنەیەکی زۆری لێبگیرێ لە سەرتاسەری جیھان، ھەر چەندە دواتر بە ڕەسمی داوای لێبوردنی کرد، بەڵام رەخنە گرانی گرنگیان بەم لێبوردنەکەی نەدا و گۆرانییەکەش رەواجی نەبوو، ھەر ئەو ساڵ واتە ١٩٩٥ مایکل جاکسۆن ژیانی ھاوسەری لەگەڵ لیزا ماری ئەلڤین بریسلی ێکھێنا کە کچی گۆرانیبێژی ناوداری ئەمەریکی ئەلڤێس بریسلیە، بەڵام دوای ١٨ مانگ جیابوونەوە.

شازادەی بەحرێنی[دەستکاری]

دوای چارەسەرکردنی کێشەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵە کەم ئەندامەکە، مایکل ڕووی لە وڵاتی بەحرێن کرد و ماوەیەک لەوێش مایەوە، دواتر شێخ عەبدوڵڵای کوڕی حەمەد ئال خەلیفە لە دادگا داوایەکی دژی بەرزکردەوە و بەوە تاوانباری کرد کە پابەند نییە بەو گرێبەستەی لە نێوانیاندا مۆرکراوە بەپێی قسەکانی عەبدوڵڵا دوای کۆتایی ھاتنی کێشەکانی مایکڵ لەگەڵ دادگای ئەمەریکی ئەو ھەڵدەستێ بە میوانداری کردنی مایکل بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بە مەرجێک بەیەکەوە کۆمپانیایەکی کاری مۆسیقا دابمەزرێنن و ئەلبوومێکیش بڵاوبکەنەوە، ھەر بۆی ئەم مەبەستەش ژمارەیەک لە ھاوڕێیانی مایکل داوەت کردبوو بۆ بەحرێن تاکو بەیەکەوە ئاھەنگی سەری ساڵ لە بەحرێن بەسەربەرن و مایکلیش بەم مەرجانە رازی بوو، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو لەسەر ئەستۆی بوو جێبەجێی نەکرد، بۆیە شێخ داوای قەرەبوو کردنە یان جێبەجێکردنی بەندەکانی گرێبەستەکەی دەکرد، بەڵام باری تەندروستی مایکل رێگای پێ نەدەدا کە گۆرانی تۆمار بکات یان ئاھەنگ ساز بکات ئەم کێشەیەش کاریگەری دەروونی زیاتری لەسەر مایکل ھەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو کێشەیەش چارەسەرکرا و مایکل بە ناچاری گەڕایەوە ئەمەریکا.

گۆرانی[دەستکاری]

ئەو دابڕانە زۆرە و کێشەیەک لە دوایەکانە بوونە ھۆی رووخانی مایکل لە بواری دەروونی و ئابوورییەوە، بۆیە بڕیاریدا ٤٩ ئاھەنگ لەسەرتاسەری جیھان ساز بکات و لە لەندەنەوە دەست پێبکات، چونکە وامەزندە دەکرات داھاتی ئەم ئاھەنگانە بگاتە نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار ئەمەش کاریگەری دەبوو لەسەر باشترکردنی باری دارایی جاکسۆن و ڕزگار بوونی لەو قەرزە زۆرانەی لە سەری کەڵەکە بوون، بەڵام ھەر ئەوکات ھەندێک لە بەرپرسانی کۆمپانیاکە گومانیان ھەبوو لەوەی مایکل بتوانێت بەڵێنەکانی بەجێ بگەیەنێت بە ئەنجامدانی ئەم ئاھەنگانە، چونکە رۆژانە دەرمانی زیاتری بەکار دەھێنا بۆ ئەوەی دەم و چاوی خۆی لە لاچوون و ھەڵوەرین بپارێزێت، ھەروەھا بەپێی رێنماییەکانی پزیشکانە نەدەبوایە ھەوا لەدەم و چاوی بدات، بۆیە زۆر کەس پێیان وابوو ئەگەر بتوانێت لە ئاھەنگەکانیش بەشداری بکات ئەوا دوایین ئاھەنگ دەبن.

دوای مردنی کۆمپانیای o٢ رووبەرووڕی گرفتێکی دیکە بووەتەوە ئەویش ئەوەیە چۆن بتوانێت پارەی ئەو کەسانە بگەڕێنێتەوە کە پلیتی ئاھەنگەکانیان کڕیوە ئاسان نییە و پێویستی بە کاتێکی زۆر ھەیە، چونکە تا ئێستا نزیکەی ھەشت سەدھەزار پلیتی ئاھەنگەکان فرۆشراوە، تێکڕای نرخی پلیتەکان لە نێوان ٥٠ و ٧٠ جونەیھی ئیسترلینی و لە کاتی نمایشکردنی پلیتەکان بۆ فرۆشتن زۆر بەخێرایی تەواووبن بە تێکڕایی ١١ پلیت لە یەک چرکەدا و نرخی پلیتی VIP گەیشتە نزیکەی ٧٩٠ جونەیھ و لەسەر وێب سایتی (ئی بەی) گەیشتە ١٣٩٠ جونەیھی ئیسترلینی و زۆربەی ئەوانەی پلیتەکانیان کڕیووە داوای پارەکانیان دەکەردەوە.

مردن[دەستکاری]

دوای راگەیاندنی مردنی مایکڵ، ئەندامانی کۆنگرێس دەقیقەیەک وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی، لە لایەکی دیکەوە پزیشکان توێکاری لاشەی مایکلیان کرد، بەڵام رایانگەیاند لە کاتی زوودا ناتوانن ھۆکاری مردنی دیار بکەن، ھەر چەندە بەپێی پێشبینییەکان ھۆکاری مردنی بۆ ئەو دەرمانە زۆرانە دەگەڕێتەوە کە بەکاری دەھێنان بۆ نەھێشتنی ئازارەکانی لەشی، ھەر لە مردنی بە نیو کاتژمێرێک بڕێکی زۆر دەرمانی دیمیرۆلی بەکارھێنابوو کە رۆژانە بڕێکی وەردەگرت بۆیە خێزانی مایکل پێیان وایە ھۆکاری مردنی بۆ ئەو بەڕ زۆرەی ئەو دەرمانە دەگەڕێتەوە، لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس رایگەیاند جاکسۆن ھۆگری بەکارھێنانی دەرمانی ئۆکسیکونتین بوو، بەڵام ھیچ نیشانەیەکی برینداربوونی دەرەکی بەسەر لاشەی جاکسۆنەوە نەبووە. دوای ئەوە لاشەی جاکسۆن درایەوە خێزانەکەی پۆلیس لێکۆڵینەوەیەکی وردی لەگەڵ ئەو پزیشکە ئەنجامدا کە لە کاتی گیان لە دەستدانی لەگەڵی بوو ئەویش ھاوکارییەکی زۆری پۆلیسی کردووە، بەڵام پشکنینی ژەھرەکان کە ھۆکاری مردنی دیاردەکات پێویستی بە شەش تا ھەشت ھەفتە ھەیە ئەنجامەکانی دەردەچێت، برایان ئۆکسمان پارێزەری خانەوادەی جاکسۆن گوتی: من زۆر نیگەران بووم لە بەکارھێنانی ئەو بڕە زۆرەی دەرمانانە لەلایەن جاکسۆنەوە و زۆر جار خێزانەکەیم ئاگادارکردۆتەوە لەو زیانانەی کە لە ئەنجامی سەما کردن تووشی دەبێت و رەنگە ژیانیشی بخاتە مەترسییەوە، بەڵام کەس گرنگی بە قسەکانی من نەداوە، برایان ھەروەھا گوتی: من نامەوێ ئاماژە بە ھیچ شتێک بدەم تاکو ئەنجامی پشکنینی ژەھرەکان دەرنەچێت، ھەر بەپێی قسەکانی برایان لە چەند ھەفتەی رابردوودا جاکسۆن خەریکی خوێندنەوەی نووسینەکانی تاکور بوو. دوایین شەوی ژیانی لەلایەکی دیکەوە قسەو باسێکی زۆر دەربارەی رووداوەکانی دوایین شەوی ژیانی مایکل بڵاوکراونەتەوە، بەپێی ماڵپەڕی(TMZ) مایکل لە دوایین شەوی لە (ستیبلێس سەنتەن )بەسەر برد لە خۆ ئامادەکردن بۆ زنجیرەی ئەو ئاھەنگانەی کە بڕیارە ئەنجامی بدات، چونکە تا درەنگانی شەو خەریکە گۆرانی و سەماکردن بوو بە یاوەری ژمارەیەک لە سەماکاران و ئەندامانی تیپەکەی، بەپێی شایەد عەیانێک ئەو شەوە مایکل سێ کاتژمێر لە کاتی دیاریکراو دواکەوت و سەماکاران ناچار بوون چاوەڕێی بکەن، لەلایەنی خێزانییەوە ئێستا ھەر سێ منداڵەکەی مایکل (پلاکێنت و پاریس و برنس) لەگەڵ دایکی مایکل دەژین و بەپێی قسەی برایانی پارێزەر منداڵەکانی بەھرەی زۆریان ھەیەو دەتوانن رووبەڕووی ئەم بارودۆخە ببنەوە ھەر چەندە ئێستا زۆر باسی دەکەن و ئەم رووداوە وەک شۆکێک بووە بۆیان.


سەرچاوەکان[دەستکاری]