ماھر موعەیقلی
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
| ماهر حەمەد موعەیقلی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ مەدینە |
| نەتەوە | سعودی |
| پیشە | پێش نوێژی مزگەوتی حەرام |
| ئایین | ئیسلام |
| ماڵپەڕ | |
| http://www.almuaiqly.com (فەرمی نییە) | |
ماھر موعەیقلی (بە عەرەبی ماھر بن حمد المعیقلي) قورئانخوێنێکی سعودییە، لە ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ی زاینی لەشاری مەدینە لەدایکبووە. پێش نوێژی مزگەوتی حەرامە و قورئان لەسەر ڕیوایەتی حفص عن عاصم دەخوێنێت.
پێرست |
پێش نوێژی بۆ نوێژخوێنان [دەستکاری]
- پێش نوێژ و وتاربێژ بووە لە مزگەوتی سەعدی لە کۆمەڵگای عەوالیی مەککە.
- لەساڵی ١٤٢٦ و ١٤٢٧ی کۆچی پێش نوێژی بۆ نوێژکەرانی مزگەوتی پێغەمبەر کرد لەمانگی ڕەمەزان.
- لە ڕەمەزانی ١٤٢٩ و ١٤٣٠ و ١٤٣١ و ١٤٣٢ و ١٤٣٣ی کۆچی پێش نوێژی بۆ نوێژخوێنانی مزگەوتی حەرام کردووە.
ژیانی زانستی [دەستکاری]
- تەواوی قورئانی لەبەرە.
- کۆلیژی مامۆستایانی لەمەدینە تەواو کردووە و دواتر بووە بە مامۆستای بیرکاری.
- لەساڵی ١٤٢٥ی کۆچی بڕوانامەی ماستەری لە فیقھی ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلی لە کۆلیژی شەریعەی (أم القری) بەدەستھێناوە.
- لە کۆلیژی شەریعە و خوێندنە ئیسلامییەکانی بەشی دادوەری وانە دەڵێتەوە.
ماڵپەڕ [دەستکاری]
ماڵپەڕی نافەرمی شێخ ماھر موعەیقلی
سەرچاوە [دەستکاری]
- ویکیپیدیای عەرەبی