شارستانی ماکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ماکۆ (شارستان)ەوە ڕەوانە کراوە)
شارستانی ماکۆ
شھرستان ماکو - Maku şəhristanı
Mako County
جێگەی لە پارێزگای ورمێ
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان [١]
پارێزگاورمێ
دەسەڵات
 • قیمقامحوسێن عەباسی
ژمارەی دانیشتووان
 (٨٥،٤٦٦)
 • سەرجەمدانیشتوان
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کرمانجیئازەری
 • ئایینئیسلام (شیعە، سوننە)
تەلەفۆن٠٤٤
وێبگەفرمانداری ماکو

شارستانی ماکۆ یان شارستانی مادکۆ، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری ماکۆیە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ کۆماری تورکیا و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی چاڵدێران و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی پۆلدەشت و شارستانی شەوت و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ کۆماری تورکیا.[٢] لە ساڵی (٢٠٠٨) بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم شارستانە لەرووی کارگێڕییەوە دابەشکراوە بۆ (٢) ناوچە (ناوچەی ناوەندی شارستانی ماکۆ و ناوچەی بازەرگان) و (٤) گوندەوار و (١٣٠) گوند و شارستانی پۆلدەشت و شارستانی شەوتی لێ جیاکرایەوە.[٣][٤]

مێژوو[دەستکاری]

  • مێژووی ئەم شارستانە ھەروەک مێژووی گشت شارستانەکانی کەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا کە ببوون بە مەیدانی ململانێی نێوان دەسەڵات دارانی ئێرانی و ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیی و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی، ئەمەش وەھای لە دەسەڵاتدارانی یەک بە دوایەکی ئێران کرد کەوا لەپاڵ داواکاری جوداخوازی کوردان بیر لە ھێنانی تورک زمانەکان بکەن وەک (ئازەری و ئەفشار و قەرەپاپاغ و ...) بۆ ئەم ناوچانە تاوەکو وەک ھێزێک لەدژی جوڵانەوەی کورد و بەرگری ھێزە عوسمانی و ڕووسەکان بەکاریان بھێنن و ئەمەش وەھای کرد کەوا دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و نەتەوەیەک دروست بێت لە پەنای نەتەوەی کورددا.
  • ئەم ڕووبەرەی لە ئێستادا پێی دەووترێت ماکۆ لە کۆندا بەشێک بووە لە ئورارتوو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (٣٥٠٠) بەر لەئێستا.

جوگرافیا[دەستکاری]

  • بەھۆی ئەوەی ئەم شارستانە دەکەوێتە ناوچەیەکی شارستانی کۆنەوە لەبەرئەوە ئاسەوارێکی زۆری سەرنج ڕاکێشی تیادایە، ھەروەھا ھەبوونی سروشتێکی جوانی ئەم شارستانە لە چەم و کانی و ئەشکەوت و تاڤگە و ئاو و ھەوایەکی گونجاو ئەم ناوچەیەی کردوەتە شوێنێکی گەشتیاری خۆش لەسەر ئاستی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا.
  • پێکھاتەی زەوی ئەم شارستانە زۆرینەی چیایە و کەمێک دەشتی بە پیتی ھەیە، ھەردوو چەمی زەنگەمار و قەرەسو سەرچاوەی ئاوەدانی و کشتوکاڵی ئەم شارستانەن، بوونی بەنداوی بارون لەسەر چەمی زەنگەمار لە نزیک گوندی بارون کە سەرچاوەیەکی باشە بۆ گلدانەوەی ئاو وە نزیکەی (١٥ ھێکتار) زەوی کشتوکاڵی ئاودێر دەکات لە دەشتەکانی شارستانی شەوت و شارستانی پۆلدەشت.

شوێنەوار[دەستکاری]

  • بورج و نوسینی ساری قەیە لە ماکۆ.
  • چەند کڵێسایەکی وێرانی ئەرمەنی لە گوندەکاندا.
  • شوێنەواری مێژوویی شاری دامبات.
  • کەلاوەکانی گەزلۆ لە دۆڵی مەخەند.
  • ڕێڕەوەکانی ژێر زەوی و ئەشکەوتەکانی دەوری چیای ئارارات.
  • پردی پێشگۆز لە نزیک ماکۆ.
  • کەلاوەکانی سێگۆشە لە دۆڵی قزڵداغی کورد.
  • ژووری بەردین لە دەلیک داش.
  • کڵێسای زورزور لە گوندی بارون.
  • پەرستگای گروپە شەیتانیەکان لە دامێنی چیای قەیە.
  • ژووری بەردین (دەخمە) لە گوندی سەنگەر.
  • کڵێسای دایکە مریەم لە باکوری ماکۆ.
  • بینای کەپری گەورە لە نەخۆشخانەی ماکۆ.
  • کۆشکی باخچە جوق (٦کم) لە ڕۆژاوای ماکۆ.
  • جوانی گوندەکانی باخچەچوغ و یەعقوبەلی کەندی.
  • گردە کۆن لە گوندی کشمیش تەپە.

پێکھاتەی دانیشتوان[دەستکاری]

شارستانی ماکۆ[دەستکاری]

پێکھاتەی شارستانی ماکۆ
  • دانیشتوانی شارستانی ماکۆ (٨٥٤٨٦)کەسن، پێکھاتەی ئەم شارستانە ئاڵۆزەو لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکدێت کە ئەوانیش کورد و ئازەرین:.[٥][٦]
    • کوردەکان لەم شارستانەدا ژمارەیان (٥٦٣٧٦) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە ٦٦٪ی دانیشتوانی شارستانی ماکۆ.
    • ئازەریەکان لەم شارستانەدا لە ئازەریە بەیاتیەکانن و ژمارەیان (٢٩٠٩٢) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە ٣٤٪ی دانیشتوانی شارستانی ماکۆ.[٧][٨][٩]
پێکھاتەی شارستانی ماکۆ لە ٢٠٠٦
پێکھاتە ڕێژەی سەدی
کورد
  
٦٦٪
ئازەری
  
٣٤٪

پێکھاتەی ئاینی[دەستکاری]

  • ئایینی ئەم شارستانە زۆرینەی ئیسلامن و لە مەزھەبی سوننە و شیعەن، ھەرچەندە لەم شارستانەدا پێکھاتەی ئاینی و مەزھەبی جیا ھەیە بەڵام شارستانێکی ھێمن و ئاسایشە و ئەم جیاوازیانە نەبووەتە ھۆی جودایی و دووبەرەکی.

شارۆچکەی ماکۆ[دەستکاری]

  • ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی ماکۆ دەکاتە (٤١٨٦٥)کەس:
    • پێکھاتەی کورد لە شارۆچکەی ماکۆ دەکاتە (٢٢١٨٩)کەس واتە ڕێژەی (٥٣٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.
    • پێکھاتەی ئازەری لە شارۆچکەی ماکۆ دەکاتە (١٩٦٧٦)کەس واتە ڕێژەی (٤٧٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.

شارەدێی بازەرگان[دەستکاری]

  • ژمارەی دانیشتوانی شارەدێی بازەرگان دەکاتە (٩٠٤٧) کەس:
    • پێکھاتەی کورد لە شارۆچکەی بازەرگان دەکاتە (٦٦٠٤)کەس واتە ڕێژەی (٧٣٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.
    • پێکھاتەی ئازەری لە شارۆچکەی بازەرگان دەکاتە (٢٤٤٣)کەس واتە ڕێژەی (٢٧٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.

پێکھاتەی گوندەکان[دەستکاری]

  • ژمارەی گوندەکانی ئەم شارستانە (١٣٠) گوندە بەم پێیە دابەش دەبێت:

ئاماری گوندەکان[دەستکاری]

  • ژمارەی دانیشتوانی گوندەکانی ئەم شارستانە دەکاتە (٣٤٥٥٤)کەس.
    • دانیشتوانی کورد:
      • ژمارەی دانیشتوانی کورد لە گوندەکاندا دەکاتە (٢٧٥٨٣) کەس بەڕێژەی (٨٠٪)ی دانیشتوانی گوندەکانی شارستانەکە.
    • دانیشتوانی ئازەری:
      • ژمارەی دانیشتوانی ئازەری لە گوندەکاندا دەکاتە (٦٩٧١) کەس بەڕێژەی (٢٠٪)ی دانیشتوانی گوندەکانی شارستانەکە.

دابەشی کارگێڕی[دەستکاری]

شارستانی ماکۆ دەکەوێتە باکووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا.

ناوچەی ناوەند (ناحیەی ناوەند)[دەستکاری]

ماکۆ(ناوەند):

گوندستانی چایپاساری باشوور[دەستکاری]

لە ٤٤ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی قەڵاشیو[دەستکاری]

لە ٣١ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی قەرەسو[دەستکاری]

لە ١٩ گوند پێکھاتووە:

ناوچەی بازەرگان[دەستکاری]

بازەرگان (ناوەند):

گوندستانی چایپاساری باکوور[دەستکاری]

لە ٢٤ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی ساری سو[دەستکاری]

لە ١٢ گوند پێکھاتووە:

پێکھاتەی نەتەوەی گوندەکان[دەستکاری]

ژمارەی گوندکانی دەکاتە ١٣٠ گوند:

کوردنشینەکان ١٠٢ گوند.

ئازەرینشینەکان ١٩ گوند.

تێکەڵەی کورد و ئازەری ٩ گوند.[١٠]

گوندە کوردەکانن[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ١٠٢ گوند.

گوندە ئازەری نشینەکان[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ١٩ گوند.

گوندە تێکەڵەی کورد و ئازەرییەکان[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ٩ گوند.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
  2. ^ پایگای ئینتەرنێتی ئاماری ئێران(فارسی).
  3. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  4. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  5. ^ {{|http://www.amar.org.ir/Default.aspx?tabid=549&agentType=View&PropertyID=1483%7C}}
  6. ^ {{|IranCensus2006|04}}
  7. ^ http://wikimapia.org/
  8. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  10. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١". Archived from the original on 14ی Novemberی 2014. Retrieved 20ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]