مانناکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ماناییەکانەوە ڕەوانە کراوە)

ماننا‌کان ناوی قەومێک بووە وا کەمێک پێش ھاتنی ئارییەکان بۆ ئاسیا لە دەور و پشتی زرێچەی ورمێ ژیان ئەبردە سەر. لە نێوان ٨٠٠ تا ٦٠٠ ساڵ پێش زایین دەوڵەتیان پێک‌ھێنا و لە شەڕی نێوان ھێزەکانی دەور و پشتیان وەک ماد و ئاشوور کەڵک‌یان وەرگرت بۆ ھێز گرتن و مانەوە. لە ساڵی ٦١٦ پێش زایین حۆکمڕانی ماننا لەبەر ھاوپەیمان بوونی ئاشووریەکان لە ھێرش بۆ سەر ماد، بە دەست مادەکان ڕووخێندرا.

مێژوو[دەستکاری]

لە سەردەمی ھاتنی ئاریاییەکان بۆ ئاسیا، ھەرکام لەو قەومانەی وا توانایان بوو دەوڵەت و حۆکمەتێکان ڕێ خست . ناوی زۆرینەیان لە نووسراوەکانی ئاشووریەکان‌دا ھەیە. یەکێک لەوانە وا زۆر ناوی ھاتووە مانناکانن. لەو سەردەمەی قەومی ماننا لاواز بوو، بەشێک لە حۆکمڕانی ماد بوو بەڵام دواتر ئاشووریەکان ھێرشیان کردە سەر ئەو وڵاتە و مانناکان لە ترسی تێدا چوون بوونە ھاوپەیمانی ئاشووریەکان دژ بە ماد. ئاشوور بە یارمەتی مانناکان شەڕی دژ بە مادەکانی بردەوە و وەک پێشکەشی، وڵاتە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای ماننای پێیان بەخشی.

مانناکان لە دەوروپشتی زرێچە ورمێ دەژیان و پایەتەختەکەیان و ناوەندی حوکمرانیەکەیان قەڵای زێویە‌ بووە. کەڤنینەکانی دۆزراوە کە بە کەل و پەلی مانناکانی ئەزانن لە کوردستان و لە تەواو دەور و بەری دەریای ورمێ دۆزرانەتەوە [١] ، سەقز و قەڵای زێویە‌ و بەرزایی حەسەنلوو و بۆکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]