جەلال تاڵەبانی

ئەم پەڕەیە پارێزراوە.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مام جەلالەوە ڕەوانە کراوە)

جەلال تاڵەبانی
شەشەم سەرۆککۆماری عێراق
لە پۆستدا بووە
٧ی نیسانی ٢٠٠٥ – ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤
جێگر: ٧ی نیسانی ٢٠٠٥ – ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٦
سەرۆک وەزیران ئیبراھیم جەعفەری
نووری مالیکی
جێگری سەرۆک عادل عەبدولمەھدی
غازی یاوەر
تاریق ھاشمی
خوزەیر خوزاعی
پێشینە سەددام حوسێن
غازی یاوەر (کاتی)
پاشینە فوئاد مەعسووم
سەرۆکی ئەنجومەنی حکوومەتی عێراق
لە پۆستدا بووە
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ – ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣
پێشینە ئەیاد عەلاوی
پاشینە عەبدولعەزیز حەکیم
سەرکردەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە پۆستدا بووە
١ی نیسانی ١٩٧٥ – ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧
پێشینە پۆستەکە دامەزرا
پاشینە کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون جەلال حیسامەددین شوکروڵڵا تاڵەبانی زەنگنە[١]
(١٩٣٣-١١-١٢) ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣
کەلکان،[٢] ھەرێمی کوردستان
مردن ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧(٢٠١٧-١٠-٠٣) (٨٣ ساڵ ژیاوە)
بەرلین، ئەڵمانیا
شوێنی حەسانەوە دەباشان، سلێمانی
ھاووڵاتی عێراق و شانشینی یەکگرتوو
نەتەوە کورد
پارتی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان (١٩٤٧–١٩٧٥)
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (١٩٧٥–٢٠١٧)
ھاوسەر(ەکان) ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد (ھاوسەرگیری ١٩٧٠)
منداڵ(ەکان) بافڵ تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی
خوێندن لە زانکۆی بەغدا
نازناو(ەکان) مام جەلال

جەلال حیسامەددین شوکروڵڵا تاڵەبانی زەنگنە (بە عەرەبی: جلال طالباني‎؛ لەدایکبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ – مردووی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧)،[٣][٤] ناسراو بە مام جەلال لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست،[٥] سیاسەتوانێکی کورد بوو کە وەک شەشەم سەرۆککۆماری عێراق لە ٢٠٠٦وە تا ٢٠١٤ خزمەتیکردووە، لەگەڵ سەرۆکایەتیکردنی ئەنجومەنی حکوومەتی عێراق. یەکەم کوردە کە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق وەربگرێت.[٦]

تاڵەبانی دامەزرێنەر و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو. ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی حکوومەتی عێراق بوو، کە دوای کەوتنی سەددام حوسێن لە شۆڕشی ٢٠٠٣ی عێراق دامەزرا. تاڵەبانی بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵ داکۆکیکاری ماف و دیموکراسیی کورد بوو لە عێراق. جیا لە زمانی خۆماڵیی کوردی، تاڵەبانی بە باشی لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی زانیوە. ھەروەھا توانیوویەتی بە فەڕەنسیش قسەبکات.[٧]

دانیشتنی جەلال تاڵەبانی لەگەڵ باراک ئۆباما، لە بەغدای پایتەختی عێراق، ٢٠٠٩

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

جەلال تاڵەبانی کوڕی حوسامەددین کوڕی نورەڵڵای تاڵەبانی زەنگنە، ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٣[٨] لە گوندی کلکانی بناری چیای کۆسرەت لەدایک بووە. سەرەتای منداڵی ھەر لەو گوندە دەبێ، پاشان کاتێک باوکی دەبێتە ڕێبەری تەکیەی تاڵەبانی لە کۆیە، بە ماڵەوە دەچنە ئەوێ و خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو دەکا؛ و قۆناغی ئامادەییش لە کەرکووک و ھەولێر تەواو دەکات

جلال تاڵەبانی لە تازە لاوی بە پەیوەست بوون بە پارتی دیموکراتی کوردستان تێکەڵاوی کاری سیاسی دەبێ. لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٣ سەرپەرشتی سازدانی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەکات و ھەر لەم کۆنگرەیەدا بە سکرتێری گشتی ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵدەبژێردرێ و ھەر لە ھەمان ساڵدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و ساڵانی ١٩٥٣–١٩٥٥ دەبێتە سکرتێری گشتی لاوان. لە ساڵی ١٩٥٩، لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا، خوێندنی باڵا تەواو دەکات.

خێزانی تاڵەبانی[دەستکاری]

تاڵەبانی لە گەڵ ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد کچی ئیبراھیم ئەحمەد[٩] ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێنا و دوو کوڕیان ھەیە بەناوی قوباد و پاڤێڵ کە پاڤێڵ کوڕە گەورەکەیانە[١٠] و قوباد تاڵەبانیش کەپێشتر لەناو سیاسەتی ھەرێمی کوردستان وەک نوێنەری ھەرێم لەئامریکابووە ئێستاش ئەنجومەنی وەزیرانیش جێگیری سەرۆک وەزیرانە.

تەندرووستیی تاڵەبانی[دەستکاری]

زۆر کات تەندروستی تاڵەبانی جێگیر نەبووە دوایین نەخۆشیشی لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ بوو کە دووچاری جەڵتەیێکی[١١] بوو و لە چاودێریی توندا بوو لە بەغدا سەرئەنجام پاش ڕاپۆرتی جێگیربوونی تەندرووستی ناوبراو گەیەندرایە وڵاتی ئەڵمانیا[١٢][١٣] بەمەبەستی چارەسەری زۆرتر بەیاوەری دوکتۆر نەجمەدین کەریم[١٤] لە ڕۆژی ١٩ی تەممووزی ٢٠١٤ دوای نزیکەی ١٩ مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە سلێمانی[١٥] و لە ماڵباتەکەی خۆی نیشتەجێبوو و لەدوای گەڕانەوەشی چەندین کەسایەتی سیاسیی باڵا لە ئاستی ھەرێم و عێراق ھاتنە پێشوازیکردنی.

مردن[دەستکاری]

لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، لە ئەڵمانیا، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.[١٦][١٧] لەڕۆژی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ واتە دوای سێ ڕۆژ لەکۆچی دواییکردنی تەرمی جەلال تاڵەبانی لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانی لە ئەڵمانیاوە گەڕێندرایەوە ھەرێمی کوردستان. تەرمەکەش لە گردی دەباشان بەخاکسپێردرا.[١٨][١٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Index Ta-Ti". www.rulers.org.
  2. ^ Jalal Talabani
  3. ^ "You are being redirected..." www.nrttv.com. Retrieved 28ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ McDonald, Mark (3 October 2017). "Jalal Talabani, Kurdish Leader and Iraq's First Postwar President, Is Dead at 83" – via www.nytimes.com.
  5. ^ "Jalal Talabani's mediating skills will be much missed". The Economist. 5 October 2017.
  6. ^ "Iraq's president appoints Shiite as prime minister". chinadaily.com. 2009-04-21. Retrieved 8 April 2005.
  7. ^ "Jalal Talabani obituary". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2017-10-04. Retrieved 2021-09-27.
  8. ^ لەدایکبوون، http://www.nndb.com/people/061/000114716/
  9. ^ http://news.bbc.co.uk/2/hi/middle_east/7382641.stm
  10. ^ "پاڤێڵ تاڵەبانی نەیتوانی بەرھەم ساڵح بباتە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی". ڕووداو.
  11. ^ جەڵتە و چوونە ئەڵمانیا، http://worldnews.nbcnews.com/_news/2012/12/20/16037443-iraqs-president-talabani-leaves-for-treatment-in-germany-after-stroke?lite
  12. ^ http://worldnews.nbcnews.com/_news/2012/12/20/16037443-iraqs-president-talabani-leaves-for-treatment-in-germany-after-stroke?lite
  13. ^ http://www.bbc.co.uk/news/world-middle-east-20794273
  14. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 24ی Aprilی 2014. Retrieved 22ی Novemberی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  15. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 22ی Julyی 2014. Retrieved 9ی Aprilی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "مام جەلال کۆچی دوایی کرد". ڕووداو. Archived from the original on 4ی Octoberی 2017. Retrieved 3ی Octoberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  17. ^ "وتەبێژی یەکێتی: جەلال تاڵەبانی کۆچی دوایی کرد". NRT. Archived from the original on 6ی Octoberی 2017. Retrieved 3ی Octoberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archivedate= (help) ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "بەوێنە و ڤیدیۆ: مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی مام جەلال". ڕووداو. Archived from the original on 8ی Octoberی 2017. Retrieved 6ی Octoberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  19. ^ "تەرمی مام جەلال لە گردی دەباشان بەخاک سپێردرا". NRT. Archived from the original on 9ی Octoberی 2017. Retrieved 6ی Octoberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archivedate= (help) ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
لایەنگری حیزبی سیاسیی
ئۆفیسی نوێ سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١ی حوزەیرانی ١٩٧٥–٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧
جێگر
کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی
کاتی
Political offices
پێشوو
ئەیاد عەلاوی
سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمی عێراق
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣–٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣
جێگر
عەبدولعەزیز حەکیم
پێشوو
غازی مەشعەل عەجیل یاوەر
کاتی
سەرۆک کۆماری عێراق
٧ی نیسانی ٢٠٠٥–٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤
جێگر
فوئاد مەعسووم