مامەڵەپەژیری
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
مامەڵەپەژیری یان کارلەیەکپەژیری (بە ئینگلیزی: Interoperability) تایبەتمەندییەکە ئاماژە دەکا بە تواناییی سیستەم و ڕێکخراوە جیاوازەکان بۆ کارکردن بەیەکەوە. زاراوەکە زۆرتر لە واتایەکی تەکنیکیدا بەکار دەبردرێ کە پێوەندیی بە ئەندازیاریی سیستەمەکانەوە ھەیە. لە واتا بەرینەکەیدا، ئەو ھۆکارە ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی و سیاسییانەی وا لەسەر پێکەوەکارکردنی سیستەمەکان کاریگەرن، لە ژماردندا ڕەچاو دەکرێن و دەھێنرێنە کایەوە.
مامەڵەپەژیری لە بنەڕەتدا بۆ سیستەمەکان و ڕاژەکانی ئای تی پێناسە کراوە و لە پێناسەکەشدا ئەوە تەنھا زانیارییە کە ڕێگەی ئاڵوگۆڕبوونی بۆ ڤەکراوە:
تواناییی دوو سیستەم یان پێکھێنە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەکارھێنانی زانیارییە ئاڵۆگۆڕکراوەکە.