ماسوولکە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە ماسولکەەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
پێکهاتەی ماسوولکەیەک
سێ جۆر ماسوولکەی لەش: (a)شانەی ماسوولکەی پەیکەری, (b) ماسوولکەی لووس, (c)ماسوولکەی دڵ.

ماسوولکە بریتییە لە: کۆمەڵە ئەندامێک لە لەشی گیانداراندا، کە ئەندامەکانی تر دەبزوێنێ.[١]

کۆئەندامی ماسولکە لە ماسوولکەکان (بە ئینگلیزی: Muscle) پێک هاتووە. هەموو جووڵەیەکی لەش، کاری ماسوولکەکانە. ماسوولکەکان وزەی کیمیایی خۆراک دەکەن بە وزەی میکانیکی. جووڵەکانی لەش بەرهەمی کرژ و خاو بوونەوەی ماسوولکەکانە. ئەم ئەندامانە نزیک بە نیوەی کێشی مرۆڤێکی ئاسایی پێک دەهێنن.

ماسوولکەکان بە پێی شێوە و ئەندازەیان بە سێ جۆر دابەش دەبن:

  • ماسوولکەی پەیکەری (ڕێ-ڕێ) : کە لە کەسانی ئاساییدا نزیک بە ۴۰٪ی کێشی لەش پێک دەهێنێت.
  • ماسوولکەی لووس : وەک ماسوولکە خۆمەشەکانی دیوارەی ڕەگەکان، ڕیخۆڵەکان و گەدە کە نزیک بە ۱۰٪ ی کێشی لەش پێک دەهێنێت.
  • ماسوولکەکانی دڵ، کە لە ماسوولکەی پەیکەری دەچن، بەڵام ویستەکی نین[٢].

ناوەکانی تر[دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا ئەم وشانەش بە کار دێت[٣]:

  • ماسوولە، ماسۆڵە، ماسیلکە، ماسلکە، مالووسکە، مایچە، وەرسە، وەرسەلا، گردک، زیپەڕ، زەڤلەک

سەرچاوە[دەستکاری]