ماست

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
جۆرێک لە ماست کە شتی تریشیان تێ کردوە
جۆرێک لە ماست کە شتی تریشیان تێ کردوە

ماست یەکێکە لە جۆرەکانی سپیاتیه کە لە مەیین یان ترشانی شیر بە جۆرێ بەکتریا بە ناوی لاکتۆ پاسیل درووست دەبێ. لەهەر جۆرێ ماستێک شیر درووست دەبێ بەلام ئێستا زیاتر شیری مانگا بە کار دێنن.

مێژوو[دەستکاری]

گەرچی لە مێژووی چاندی خەڵکانی ھیند و ئەورووپی لە پێنسەد ساڵ پێش لە دایک بووةی مەسیح ئاماژە بە ماست کراوە و لە داب و نەریتی خەڵکی ئەم ناوچانەش دا خەڵک باوەڕی وا بوە کە ئیبراھیمی پێغەمبەر بە ھۆی خواردنی بەردەوامی ماست تەمەنێکی زۆری ھەبووە و لەش ساخ بوە.

بەڵام یەکەم ماستەکان پێ دەچێ بە ھەڵکەوت دۆزرابنەوە؛ یانی کاتێک شیریان لە پێست و ھەمپانە کردوە بۆ گوازتنەوە بەکتریای ناو پێستەکە، بۆتە ھۆی ترشان یان مەینی شیرەکەو ماستی پێک ھێناوە.

زیندەزانێکی ڕووسی باوەڕی وابوو کە بەکتریای لاکتۆپاسیلووس بۆ سەڵامەتی بە سوودە، ئەو ھەوڵی دا کە خواردنی ماست لە سەرتاسەری ئەورووپا بڵاو بکاتەوە. بەدوای ئەوە دا لە ساڵی ١٩١٩ یەکەم کارخانەی بەرھەم ھێنانی ماست لە شاری بارسێلۆنای ئسپانیا سازکراو بەکارھێنانی ماست ڕۆژ بە ڕۆژ زیادی کرد.

ترشان ، مەیین یان هەوێن کردن و تایبەتمەندی کیمیاوی[دەستکاری]

ماست لە ترشانی قەند یان شەکری شیر بە ناوی لاکتۆز وەدەست دێ.بەکتریای تایبەتی بەرهەم هێنانی ماست، لاکتۆز دەکاتە ئەسید لاکتیک و هەروەها ماستەکە تووند دەکات ، بە هۆی هەبوونی ئەسید لاکتیک ماست تامێکی ترشی لێ دێ.


بۆ دروست کردنی ماست دەبێ بەکتریای تایبەتی لە ناو شیری پەستۆرایز کراو بکەی (هەوێنی بکەی)، هەروەها شوێن و باروودۆخەکەی زۆر گرینگه جهت تهیهٔ ماست باید باکتری مخصوص را داخل شیر پاستوریزه شده ریخت. دمای شیر و همچنین شرایط محیط برای تهیه ماست بسیار حائز اهمیت است.

سەرچاوه[دەستکاری]