مارتن ھایدگەر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
مارتن ھایدگەر
Martin Heidegger for WP.jpg
لەدایکبوون مارتن هایدگەر
٢٦ی ئەیلوولی ١٨٨٩ز
مسکیرچ
مەرگ ٢٦ی ئایاری ١٩٧٦ز
فرایبۆرگ
نەتەوە ئەڵمان
نەژاد ئەڵمانی
پیشە مامۆستای زانکۆ، فەیلەسووف
ساڵانی چالاکی ( ١٩٠٧ز - ١٩٥٩ز )
سەرناو مسکیرش
هاوسەر(ەکان) ئەلفریدە باتری
دایک‌وباوک (دایک: یوهانا کامف )


مارتن هایدگەر (بەئینگلیزی Martin Heidegger) (لەدایکبوون: ٢٦ی ئەیلوولی ١٨٨٩ز - مردن: ٢٦ی ئایاری ١٩٧٦ز ) لە مسکیرچ لە دایکبووە . باوکی پیاوێکی ئاینی کڵێسای مارتن بوو ، دایکی یوهانا کامف خێزانێکی جوتیاربوو .لە ساڵی ١٩٠٣ز هایدگەر چووە پەیمانگای کلاسیکی لە کۆنستانس لەوێدا لە بەر دەستی سیباستیان هان فێری زمانی ئینگلیزی بووە و دواتر لەو باریەوە گوتوویەتی:هیچ کەسێک لە زمانی یۆنانی پێی نەدەگەیشت.

ناوەرۆک

[دەستکاری] لە ساڵی ١٩٠٦ز

لەو ساڵەدا هایدگەر خوێندنی ئامادەیی تەواو کرد و بڕوانامەی بەکەلۆریایی بە دەست هێنا. لە ساڵی ١٩٠٧ز بە ڕاڤەکردنێک بۆ خوێندنەوەی لێکۆڵینەوەکەی ( فرانز برانتینو ) ( دەربارەی فرە چەمکی بۆ کائین لای ئەرستۆ تالیس ) دەستی پێکرد. ئەم خوێندنەوەیە سەرەتای پرسیارگەلێک بوو دەربارەی چەمکی بوون کە بە درێژای ژیانی ، هایدگەر توشی پچڕان نەبوو .

[دەستکاری] ١٩٠٩ز - ١٩١١ز

لە سەرەتادا هایدگەر لە کۆلێژی لاهوتی و دواتر کۆلێژی زانستی خوێند . هەریەک لە باسکاڵ و هێگێل و نیچە و شیلینگ و هۆسرل و دۆستۆفیسکی و هۆڵدەرلین و ڕیلکە و تراکلی خوێند . تا وای لێهات هایدگەر بە درێژای ژیانی خوێنەری نووسەرە نوێگەر و گەورە نووسەرە کلاسیکیەکانی گریک بوو .

[دەستکاری] ١٩١٥ز

هایدگەر وەک مامۆستای یاریدەدەر لە زانکۆی فرایبۆرگ دامەزرا .

[دەستکاری] ١٩١٦ز

هۆسرلوەک مامۆستا لە هەمان زانکۆ ( زانکۆی فرایبۆرگ ) دامەزرا و داوای هایدگەر کرد بۆ خزمەتی زانستی ، بەڵام بە بێ ئەوەی لە وانە گوتنەوەی زانکۆ بپچڕێت .

[دەستکاری] ١٩١٧ز

لەو ساڵەدا ژیانی هاوسەری لەگەڵ ( ئەلفریدە باتری ) پێکهێنا کە خوێندکاری دەروونناسی بوو لە هەمان زانکۆ کە هایدگەر تێیدا دەیخوێند .

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر