ڤلادیمیر لێنین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لێنینەوە ڕەوانە کراوە)
ڤلادیمیر لێنین
بە ڕووسی: Владимир Ильич Ленин
لەدایکبوون٢٢ی نیسانی ١٨٧٠
Ulyanovsk، ڕووسیا
مردن٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤(١٩٢٤-٠١-٢١) (٥٣ ساڵ ژیاوە)
Bolshiye Gorki، ڕووسیا
ناوی کاتی لەدایکبوونВладимир Ильич Ульянов
ھۆی مەرگcerebral hemorrhage
شوێنی ناشتنLenin's Mausoleum
باوکئیلیا ئولیانۆڤ
دایکMaria Ulyanova
خوشک و براMaria Ulyanova، Olga Ulyanova، ئەلێکساندەر ئولیانۆڤ، Dmitry Ulyanov، Anna Ulyanova
ھاوسەرنادێژدا کرۆپسکایا
خێزانBlank family
زمانی زگماکیڕووسی
زمانەکانی ئاخاوتنڕووسی، فەڕەنسی، ئینگلیزی، ئەڵمانی
زمانی نووسینئەڵمانی، فەڕەنسی، ئینگلیزی، ڕووسی
Place of detentionPre-trial detention prison
تاوانبار بەpolitical activity
سزاQ16701550
پیشەسیاسەتوان، شۆڕشگێڕانە
بواری کارلێنینیزم، سیاسەت، کۆمۆنیزم
شوێنی کارکردنزانکۆی ویلایەتی سانت پترسبۆرگ
پەروەردەFaculty of Law, Saint Petersburg State University، Kazan Imperial University، Simbirsk Classical Gymnasium
شوێنی کارسەنت پیتەرزبورگ، مۆسکۆ
ئەندامی حیزبیپارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا، Russian Social Democratic Labour Party (bolshevik)، حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت
نەژاد
ئایینبێخوایی، مەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس
ڕەنگی قژقژی ڕەش
باری تەندرووستیپەرکەم
ئارەزووی سێکسیجیاڕەگەزخوازی
ناکۆکیشۆڕشی ڕووسیا، شۆڕشی بۆلشێڤیکەکان، شەڕی ناوخۆیی ڕووسیا
List of worksVladimir Lenin bibliography
شاکارەکانImperialism, the Highest Stage of Capitalism
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریanti-imperialism، دژە سەرمایەداری، مارکسیزم، class struggle
ئایدۆلۆژیای سیاسیلێنینیزم
ڕووداوە بەرچاوەکانNazi book burnings، Lenin's journey in a sealed train، شۆڕشی بۆلشێڤیکەکان
خەڵاتەکانWork order of Corasmia، Honorary citizen of Kazan
کارە کۆکراوەکانVictoria and Albert Museum
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون
Facial hairVan Dyke beard
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts


ڤلادیمیڕ ئیلیچ ئۆلیانۆڤ[بیرەنووس ١] (٢٢ی نیسانی ١٠ی نیسانی ١٨٧٠–٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤) کە بە ڤلادیمێر لینین[بیرەنووس ٢] ناسراوە، شۆڕشڤان، سیاسەتوان و تیۆریسازی زانستی سیاسیی کۆمۆنیستی ڕووس بوو. لێنین دامەزرێنەر و یەکەمین سەرۆکی حکوومەتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ڕووسیا لە ١٩١٧ تا ١٩٢٤ و ھەروەھا یەکێتیی سۆڤیەت لە ١٩٢٢ ھەتا ١٩٢٤ بوو. بە ڕابەریی لێنین دەوڵەتی سۆسیالیستی لەلایەن حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت لە ڕووسیا و دواتر لە ھەموو یەکێتیی سۆڤیەت دامەزرا. ئەو ڕێبازە مارکسیستییە کە لێنین وەکوو چەشنێک بیرۆکەی کۆمۆنیستی دامەزراندوویەتی بە لێنینیزم ناسراوە.

لێنین لە بنەماڵەیەکی تا ڕادەیەک دەوڵەمەندی چینی ناوەڕاست لە ئۆلیانۆفسک لە دایکبووە و دوابەدوای لەسێدارەدانی براکەی، ئەلێکساندر ئۆلیانۆف، لە ساڵی ١٨٨٧ بەشداری سیاسەتی سۆسیالیستیی شۆڕشگێڕانە بوو. بەدوای ئەوەی کە بەھۆی بەشداربوون لە ناڕەزایییەکانی دژ بە حکوومەتی تیزاریی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا لە زانکۆی کازان دەرکرا، لە بواری یاسا وانەی خوێند و بڕوانامەی وەرگرت. لە ساڵی ١٨٩٣ چوو بۆ سەنت پیتەرزبورگ و بوو بە چالاکییەکی لەپێشی مارکسیست. لە ساڵی ١٨٩٧ بەھۆی ئاژاوەگێڕی دەستگیر کرا و بە ماوەی سێ ساڵ دوورخرا بۆ شۆشێنسکۆی و لەوێدا لەگەڵ نادێژدا کرۆپسکایا ھاوسەرگیری کرد. بەدوای کۆتایی ھاتنی دوورخستنەوەکە، چوو بۆ ئەورووپا و لەوێدا لە حیزبی مارکسیستیی سۆسیال دیموکراتی کرێکاریی ڕووسیا (RSDLP) بوو بە تیۆریسازێکی بەرجەستە. لە ساڵی ١٩٠٣ لە لق خواردنەوەیەک کە لە حیزبی سۆسیال دیموکراتی کرێکاریی ڕووسیا ڕوویدا ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبوو کە لە ئەنجامی باڵی بۆلشێڤیک لە بەرامبەر باڵی مێنشێڤیکی ژۆلیۆس مارتۆڤ دامەزرا.

ڕاپەڕینی ساڵی ١٩١٧ و دامەزرێنەری یەکێتیی سۆڤیەتی سۆسیالیستی بوو. ھاوبەشییەکانی لە زانستی ڕامیاریدا، کە بە لێنینیزم دەیناسن، شیکردنەوە و گەشەپێدانێکە لە تیۆریای مارکسیستی بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵاتداری لە ئیمپڕاتۆری خاوەن زەوییەکان، لە سەردەمی ڕووسیادا. لە ساڵی ١٩٩٨، گۆڤاری تایم، لێنینی بە یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتیی کاریگەری کۆمەڵگا لە سەدەی بیستەم دیاریکرد.

سەرەتای ژیانی[دەستکاری]

لە شاری سێمبڕسک لە ڕووسیا لە ٢٢ی ئەپڕێڵی ساڵی ١٨٧٠ز دوای تەواوکردنی قۆناغی قوتابخانە لێنین دەچێتە کۆلێژی یاسا لە شاری قازان لە ڕووسیا، دوای ئەوەی براکەی لەلایەن دەسەڵات دارانی قەیسەری ڕووسیا کە لەلایەن ئەسکەندەری سێیەم پاشای ئەوکاتی ڕووسیا لەسێدارە درا لێنین دەچێتەوە قازان پەیوەندییەکی بەھێز لەگەڵ ماڕکسییەکان دروست دەکات پاشان دەگەڕێتەوە پایتەختی ئەوکاتی ڕووسیا کە شاری سانپتیسبۆرگ بووە کتێبێک دەنووسێت لەسەر زانستی ئابوری ماڕکسی و مێژووی فیکری و جووڵەی کرێکاران لە ڕووسیا پاشان پەیوەندی لێنین لەگەڵ ماڕکسییەکان بەردەوام دەبێت تا وای لێھات لێنێن بچێتە سویسڕا و فەڕەنسا بۆ بڵاوکردنەوەی فیکری ماڕکسی.

شۆڕشی بەلشەفی لێنین[دەستکاری]

لێنین گەڕایەوە ڕووسیا و شۆڕیشی بەلشەفی ڕاگەیاند دژی شای قەیسەری نیکۆڵای سێھەم و لە ڕێکەوتی ١٦ی ئەپڕێڵی ١٩١٧ لەگەڵ کرێکاران دەسەڵاتی قەیسەری لابردو دەسەڵاتی بەلشەڤی سۆڤیەتی لەسەر بنەماکانی ماڕکس و ئەنجلس پێکھێنا لەپاش ئەم شۆڕشی بەلشەفی لێنین توژێنەوەیەکی لەسەر باری کۆمەڵایەتی و ئابوری کرد لە دەسەڵاتی کۆمۆنیستی.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

بیرەنووسەکان[دەستکاری]

  1. ^ بە ڕووسی: Владимир Ильич Ульянов، لاتینی: Vladimir Ilyich Ulyanov, بە lit.'vlɐˈdʲimʲɪr ɨˈlʲjitɕ ʊˈlʲjanəf'.
  2. ^ بە ئینگلیزی: lɛnɪn; بە ڕووسی: Ленин، لاتینی: ˈlʲenʲɪn.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی، وتاری لێنین