لێدەری ڕەنگاڵەی VLC
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
لێدەری ڕەنگاڵەی VLC لەژێر دابەشکردنی ئوبونتو و ڕووپێزی gnome ـدا. |
|
| داڕێژەر | پڕۆژەی VideoLan |
| نووسراوە بە | C, C++, Objective-C بە بەکارهێنانی Qt |
| سیستەمی کارگێڕی | هەموو سیستەمەکان |
| زمانەکان | فرە زمان |
| جۆر | لێدەری ڕەنگاڵە |
| مۆڵەت | مۆڵەتی ئاشکرای گشتی GNU وەشانی ٢ یان دواتر |
| ماڵپەڕ | www.videolan.org |
VLC Media Player لێدەر و پەخشکەر و گۆڕەڕێکی ڕەنگاڵەی سەرچاوە کراوەی ھەڵگرتەنییە Portable.
VLC بەناوبانگترین لێدەرە کە پاڵپشتی لە زۆرترین جۆری پەڕگەی ڕەنگاڵە دەکات، وەرگێڕدراوە بۆ سەر چەندین زمانی جیھانی، لەوانە ھەردوو زاراوەی سۆرانی و کورمانجیش. VLC بەناوبانگە بەوەی کە دەتوانێت پەڕگە تێکشکاوەکان و بە تەواوەتی دانەگیراوەکانیش لێ بدات.
[دەستکاری] مێژوو
لە سەرەتادا پڕۆژەی VideoLan پێکھاتبوو لە ڕاژەخوازێک و ڕاژەکارێک بۆ پەخشکردنی ڤیدیۆ لەسەر ڕایەڵە کە لەلایەن چەند خوێندکارێکی École Centrale Paris ـەوە داڕێژرابوو کە لە ١ شوباتی ٢٠٠١ ـدا یەکەم وەشانی لەژێر مافی GPL ـدا وەشێنرا، بەڵام ئێستا چەندین داڕێژەر و ھاوکاریکەر بەشدارن لە پڕۆژەکەدا لە سەرانسەری جیھاندا.
لە پاشاندا VideoLAN Server (VLS) نەما و گۆڕدرا بۆ VideoLan Client (VLC).