لێدوانی ویکیپیدیا:پرسیارە دووپاتکراوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێز مارمزۆک هیوادارم پێش هەر گوڕانکاریەکی ئاوا گەورە هۆی گۆڕانەکە لە پەڕەی لێدوان دا بنووسی چونکە ئەم پەڕەیە پەڕەیەکی زۆر گەروەیە ئەگەر بۆ هەموو پرسیارێک سەردێری ئاستێکی نوێ دانیێن لە ناوەڕۆکدا ئەوا تەنانەت بە ٥٠ بەشی ناوەڕۆکیش تەواو نابێ .....هیوادارم چاوەڕێم بکەی هەتاکو ئەم پەڕەیە بە تەواوی وەرئەگێڕم تا بۆت دەرکەوی چەند ئیشێکی زۆری دەوێ ..... لە گەڵ ڕێزو سڵاوم بۆت برای ئەزیزم ..... برای بچووکت barham ٢٠:٤٣, ٢٦ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

چاوەڕی دوایی هاتنی وەرگێڕانەکەت دەکەم. سوپاس بۆ تۆ--MarMzoK ٢٠:٥٢, ٢٦ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

پێشنیار بۆ گۆڕینی ناو[دەستکاری]

سڵاو، دەستتان خۆش بۆ ئەو درووستکردنی ئەم پەڕەیە، بەڵام ناوەکەی درووست نییە بەوشێوەیە، لەدووڕووەوە:

  1. زۆر باوە لەنێو ماڵپەرە کوردییەکان و پرۆگرامۆکەکاندا کە بە FAQ دەوترێت (پهـد)، پهـد کورتکراوەی (پرسیاری هەمیشە دووبارە)یە، کەوابێ پێویستە یان ناوبنرێ پهد یان پرسیاری هەمیشە دووبارە.

بۆخۆم وەرگێری پرۆگرامۆکە/سکریپت ـم و ئاگادارم ئەو جۆرە وشانە چی لەگەڵ دەگوونجێت، لێرە بەڵگە هەیە.

  1. پێکەوە لکانی (دووپات) بە (کراوەکان) ـەوە، هەڵەیە، لەکوردیدا من ئەمەم نەدیوە تائێستا و تا ئەم ساتەش نازانم چۆن دوو وشە بلکێنم بەیەکەوە بەبێ ئەوەی بچنە سەریەک. کەوابێ ئەم کارە بۆ میوانان گرانە و لەهەمان کاتیشدا هەڵەیە، پێویستە (دووپاتکراوەکان) بێت.

بەڕای من گۆڕینی ناوی ئەم پەڕەیە بۆ (پرسیاری هەمیشە دووبارە) زۆر کارێکی تەندرووستە. بژین --برووسک ١١:٣٧, ٩ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)