لێدوانی ویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەڕەی پێشووی دەروازەی بەکارھێنەران: ویکیپیدیا:دەروازەی بەکارھێنەران/ئەرشیڤ --ئاسۆ ١٤:٢٩, ٢٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)


گۆڕینی ناوی پەڕە[دەستکاری]

سڵاو برادەران پێتان وانییە دەروازەی بەکارهێنەران هەڵەبێ چونکە (Community portal) واتا دەروازەی کۆمەڵگا نەک دەروازەی بەکارهێنەران و ئەم ناوش لە هەموو ویکیپیدیاکان کە من بینیومن هەر وایە. لەگەڵ ڕێز --barham ١٩:٤١, ٥ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

قسەکەت جوانە. ئەگەرچی لێرە کۆمەڵگا ھەر بەکارھێنەرانن بەڵام پێم وایە دەروازەی کۆمەڵگا جوانتر ماناکە دەگەیێنێت. پێم وایە بە لاساییی ویکیپیدیای فارسی ئەو وشەمانە وەرگێڕاوەتەوە.--ئاسۆ ١٢:٢٧, ٩ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

دەستکاری نابەجێ[دەستکاری]

بەڕێز تکایە پێش هەموو شتێک هەژمارێک درووست بکە لە ویکیپیدیا بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتناسن . و تکایە دەستکاری لاپەڕەی دەروازەی بەکارهێنەران مەکە ئەگەر هەر قسەیەکت هەیە لە پەڕەی لێدوانەکەیدا بینووسە (هەموو پەڕەکانی ویکیپیدیا نابێ وتووێژی تیادا بنووسرێ تەنها پەڕەی لێدوانەکانی بەکاربێتە بۆ ئەم مەبەستە). بۆ هەر پرسیارێک یان وتووێژ دەربارەی هەر بابەتێک لە ویکیپیدیا ئەتوانی لە پەڕەی من بابەتەکەت بنووسی بۆ زانینی زیاتر دەربارەی چۆنێتی نووسینی وتارێک لە ویکیپیدیا بڕوانە ویکیپیدیا:یەکەم وتارت. لەگەڵ ڕێز --barham ١٩:٤٢, ٦ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

نوێکردنەوەی شێوازی دەروازە[دەستکاری]

سڵاو. شێوازی دەروازەی بەکارھێنەرانم نوێکردەوە. ھیوادارم ببێتە ھۆی زۆرترکردن و باشترکردنی چالاکییەکان. ئەم گۆڕانکارییە بە سەلیقەی خۆم بوو و ئەم بەشانمە بە پێویست زانی، تکایە ئەگەر ئێوەش شتێک بە پێویست دەزانن با وتووێژی لەسەر بکەین. سپاس --ئاسۆ ١٢:١٩, ٩ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

دەس خۆش!--Aza ١١:٢٧, ١٠ شوبات ٢٠١٢ (UTC)


دەروازەی رووەک[دەستکاری]

سڵاو بەرێزان ئەگەر دەروازەی رووەک هەبێت زۆر باش ئەبێت بەهۆی ئەوەی بابەتێکی گرینگە . من شارەزایم لە دروست کردنی دەروازەکان نیە بەڵام ئەگەر ئەو دەروازەیە زیاد بکەن من بابەتی پەیوەندی دار دادەنێم بە پێی کات Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:١٣، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurd2021:  کرا. بڕوانە دەروازە:ڕوەک. خۆشت دەتوانیت ناوەڕۆکی بۆ زیاد بکەیت. تکایە داواکارییەکانی داھاتووت ببە وپ:دخ (نەک پەڕەی لێدوانەکان). سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٥، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]