لێدوانی ویکیپیدیا:توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

فکر ناکەم شیکاریی سەرەتایی تەواو بێ. research دەبێتە کۆڵێنەوە، تۆژینەوە. شیکاری شتێکی دیکەیە. وا ئەزانم کۆڵێنەوە/تۆژینەوەی نوێ/تازە/دەستەیەک دروست بێ.--Aza ١٥:١٨, ٢٧ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ وایە. مانای تاکی وشەی research دەکاتە لێکۆڵینەوە یان وەک بەڕێزت وتت کۆڵینەوە و توێژینەوە. بەڵام ھەروەک دەزانی لە بەکارھێناندا مانای وشەکە دەگۆڕێت و لە وەرگێڕاندا دەبێ مانای بەکارھێنان دابنرێت نەک مانای تاکی وشەکە. لە ناوەڕۆکی وتارەکەدا نووسیویەتی:"ئەگەر سەرچاوەیەک وتی A و یەکی دیکەش وتی B بیر و ڕا و لێدانەوەی خۆت زیاد مەکە سەر وتارەکە کە دەرەنجام بنووسی C" ئەمە بووە ھۆی ئەوەی لە لێکۆڵینەوە دابڕم. مەبەستی ئەوەیە زانیاریی سەرچاوەکان شی مەکەنەوە تاکوو دەرەنجامی لێبێتەوە. ئایا لەگەڵ ئەمانە، پێتوایە لێکۆڵینەوە درووست بێت؟ من زۆرم بیر کردەوە، پێموانییە درووست بێت.--MarMzok لـێدوان-- ١٣:٣٣, ٢٨ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
سڵاو. Original research واتە "کۆڵینەوەی تازەدەستپێکراو". پاش ئەوەی کەسێک کۆڵینەوەیەکی تازەدەسپێکراوی بەئەنجام گەیاند، ئەوکات دێت و ئەیکات بە وتارێک و لە کۆنفرانسێکی زانستی لە زانستگایەکدا پێشکەشی ئەکات. بەو وتارەش ئەڵێن Original article. کۆڵینەوە دروستە تا شیکاری بەڵام ڕەنگە "تازەدەستپێکراو" تەواو نەبێت.--Aza ١٦:٥٩, ٣٠ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
کاک ئازا پێموایە باشتر وابێت وتاری en:Wikipedia:No_original_research بخوێنیتەوە، لەو وتارەدا وشەکە وەھا بۆم دەرکەوت. لەوانەی لە شوێنی دیکەدا مانای تری ھەبێت. سوپاس بۆ بەدواچوونی باسەکە--MarMzok لـێدوان-- ١٧:٥٧, ٣٠ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

خوێندمەوە. ئەڵبەت بەس سەرەتاکەی. "Original research" بەزۆری لە زانکۆکانا بەکار دەچێ. لە یەکێک لە بەکارھێنەرانی خوێندکاری باشوور بپرسین ڕەنگە بزانێ ڕێک دەبێتە چی. بۆ نموونە خوێندکارێک کە دەیەوێ تێزی ماستەر یان دوکتۆرا بدا، ڕەنگە بڵێ ئەم تێزەی من Original research ە. واتە کەسێکی دیکە لەسەری کاری نەکردووە و تازە من بۆخۆم دەست پێ ئەکەم. واتە researchێک کە Originی لای خۆمە! شتێکی وا!! یان وەکوو نموونەیەکی تر، ئەو باسەی من کردم لەسەر وشەی ڕێژەیی، ئەمەش چەشنێک Original research ە (ڕەنگە!). واتە بۆخۆم لێکۆڵینەوەم کردووە و بە ڕاستی ئەزانم. تا ئێستاش ھیچ کەس و ھیچ شوێنێک (ھیچ سەرچاوەیەک) قسەی وای نەکردووە. ویکیپیدیاش دەڵێ دەی کاکە گیان ھەر ھەڵیگرە بۆ خۆت! ئەمە بڵاوکردنەوەی لە ناوەرۆکی وتارا قەدەغەیە--Aza ١٢:٣٦, ٢١ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

ڕاست کاک ئازا ئەوەیە کە دەیفەرمووی: ئەم تێزەی من Original research ە. واتە کەسێکی دیکە لەسەری کاری نەکردووە و تازە من بۆخۆم دەست پێ ئەکەم. واتە researchێک کە Originی لای خۆمە!. دوو خاڵ ھەیە: یەک سەبارەت بەو وتارەی باست کرد، بەشکم شتێکی لێبکەی، سەرچاوەیەکی بۆ بدۆزیەوە یان ... خاڵی دووھەم ناوی ئەم وتارەیە؛ دوای ئەم لێدوانە، لە وشەی شیکاریی گوماناویم ھیوادارم وشەیەکی باشتر بدۆزینەوە.--MarMzok لـێدوان-- ١٧:٢١, ٢١ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

لە یەکێک لە فەرھەنگەکانا دیومە law of relativity بەم جۆرە تەرجومە کردۆتەوە: یاسای بەگوێرەیی.--Aza ٠٨:٣٤, ٢٢ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

پێداچونەوەی یاساکان[دەستکاری]

بابەتەکە کێشەی ڕیزمانی زۆر بەرزی ھەیە بەراستی نەم توانی تێی بگەم لەبەر ئەوەی یاسایی ویکیپدیایە زۆر دەستکاریم نەکرد ئەگەرنا زۆر نوێکارێ پێوییستە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٣:٢٤، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاشکرابوون[دەستکاری]

@Gyan333: دەربارەی ئاشکرابوون ئەمە شتێکی زۆر سابجەکتڤە و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، شتێک لای من ئاشکرا بێت ڕەنگە بۆ تۆ وا نەبێت، بۆیە کورتە ئەو دەقەی نابێت تیا بێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٠٦، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەبەستت لە ئاشکرایی لە سیاسەتەکە نوسراوە ھەروەک لەم دەستکاریەی گەڕاندمەوە بۆتۆ تیایدا ئاماژەم پێی کردبوو بیخوێنەرەوە منیش مەبەستم ئەوە نییە کە تۆ باسی ئەکەیت --✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٢:٠٨، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]