لێدوانی بەکارھێنەر:Zhyar Afc

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Zhyar Afc!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٣٩٧ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

چالاکWьтуwеж (٢٨ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١١:٣٧, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

کاک چالاک[دەستکاری]

کاک چالاک ئەگەر بەئەرک نەبێت ئەو بۆکسانەی من چاک بکە زۆۆر ناشرینە هەریەکەوچۆتە شوێنێکەوە نازانم چاکی بکەم ئەگەر بەئەرک نەبێت وەک ئەوەی خۆتی لێبکە بکەوێتە لای دەستەچەپەوە وە بیکەرە بۆکسێکەوە.. --Zhyar Afc (لێدوان) ١٩:٢٥, ٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

دەستت خۆش بێت کاک چالاک بۆ چاککردنی پەڕەکەم ، وە شتێکی ترم دەوێت ئەگەر بەئەرک نەبێت پەڕەی من وای لێبکە پارێزراو بێت وەک پەڕەی جەنابت، حەزدەکەم کەسی تر دەستکاری نەکات تەنها خۆم بتوانم دەستکاری بکەم. --Zhyar Afc (لێدوان) ٢٠:٢٧, ٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

خواییش دەکەم. ئەویش  کرا.--چالاکWьтуwеж (٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ٠٨:٤٨, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک ژیار. پۆلەکەت گۆێزرایەوە بۆ پۆل:یاریزانانی یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ٢٠:٠٩, ٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک چالاک ، دەستت خۆش بێت --Zhyar Afc (لێدوان) ١٥:٢٦, ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

داڕێژە[دەستکاری]

سڵاو. مام ژیار گیان بۆ ناو وتاری یاریزانەکانی ئارسناڵ تکایە لەم داڕێژەیە کەڵک وەربگرە: داڕێژە:پێکھاتەی یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٧:٠٩, ٤ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
سڵاو مامۆستا چالاک ، دەستت خۆش بێت ، زۆر چاکە وردە وردە بە نیازم ژیانی هەموو یاریزانەکانی ئارسناڵ دابنێم ، ئینجا بەنیازم یاریزانەکانی تیپەکانی تریش دابنێم بە پێی توانا. --Zhyar Afc (لێدوان) ١٧:٤٥, ٤ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
بەس یەک شت کاک چالاک ، ئەوەی ئەمڕۆش کە دروستم کرد با هەبێت مەیسڕەوە ، لە پەڕەکانی ئارسناڵ هەردووکی دادەنێم پێکەوە، لە ئینگلیزیەکەش وایە بەو شێوەیە ، بەس ئەگەر ئەتوانیت یەک شتم بۆ بکە. ئەوەی ئەمڕۆ دروستم کرد داڕێژە: یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ چوار دەورەکەی بکە بە سور لە ئینگلیزیەکەش سورە زۆۆر جوانە. --Zhyar Afc (لێدوان) ١٧:٥٠, ٤ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئەوی جنابت دروستت کردووە بەسەرداچوونەوەیەکی سەرەکی دەوێ. لەم داڕێژەیەدا پێویست نییە ناوی یاریزانەکان دووپات کرێتەوە. ئەگەر ھەر ئەوەی ئینگلیزی کۆپی بکەیە ئێرە و وەری بگێڕی سەر کوردی زۆر باش دەبێ.--چالاکWьтуwеж (١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٧:٥٨, ٤ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئەوەی من دروستم کردوە زۆۆر باشە ئەو شێوازە هەموو وردەکاریەکم نوسیوە ، ئەگەر توانیت تەنها ڕەنگەکەی بکە بە سور جوانتر دەبێت ئەگەر نەشتکرد کێشە نیە، با تەنها ئەو داڕێژەیە بەکاربهێنین هەموو وردەکاریەکی تێدایە وە شیوازەکەی جوانترە و شوێنی یارزانان و شتەکانی ترم نوسیوە ، ئەوەی جەنابت شیوزێکی سادەیە و نوسیوتە (پێکهاتەی هەنووکەی) ئەوەش زۆر باشە بەڕای من با هەردوکی دابنێین لە وتارەکاندا ، چونکە ئەوەیان پێکهاتەی هەنووکەیە وە ئەو داڕێژەی تر بە گشتی باسی یانەی ئارسناڵ دەکات و لە کاتێکی تردا شتی تری بۆ زیاد دەکەم ، ئەو دوو داڕێژەیە جیاوزیان هەیە بۆیە دەسکاری هیچیان مەکە ئاوا بێ عەیبە هەردووکی دادەنێین و ئەهـ ،**( بەس ئەگەر هەر حەزت کرد لە وتارەکاندا یەک داڕێژەیان بەکاربهێنین ئەوەیان باشترە کە خۆم دروستم کردوە ئەوەیان دابنێ )**، وە ئەوەی جەنابت دروستت کردوە دەچم ناوی یاریزانەکان دەیان کەم بە کوردی وا جوانترە.. --Zhyar Afc (لێدوان) ١٩:٠٨, ٤ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
 کردم --Zhyar Afc (لێدوان) ١٩:٢٧, ٤ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
قسەی من ئەوەیە کاتێک ئێمە ھەر دووک داڕێژە دادەنێین دووپاتکردنەوەی ناوی یاریزانەکان لە ھەر دووک داڕێژەدا دروست نییە. تکایە ناوی یاریزانەکان لە داڕێژە: یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ بسڕەوە و شتی تر وەکوو ھی ویکی ئینگلیزی تێ بھاوێ. بۆ وردەکارییەکانش دەتوانی بیانگوێزییەوە بۆ داڕێژە:پێکھاتەی یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ.--چالاکWьтуwеж (١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٩:٣٤, ٤ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
وایە کاک چالاک قسەکەت ڕاستە نابێت لە دووشوێن هەبێت ناوەکان، بەس ئەوە کاتی زۆۆر دەوێت ئەوەی جەنابت دەڵێیت لە ویکی ئینگلیزی یەک دنیا شتیان لەسەر نوسیوە من ناتوانم ئەو هەموو دابنێمەوە چونکە ئەبێت هەر بابەتەوە و وتاریشی بۆ بننوسیت زۆۆری دەوێت ، باشترین ڕێگە و ئاسانترین ئەوەیە ئەو داڕێژەی جەنابت دروستت کردوە بیسڕیتەوە و ئەوەی من دادەنێین و کێشەکە حل دەبێت. ئەوە من دروستم کردوە شتی تری بۆ زیاد دەکەم لە کاتێکی تردا هەر ئەوە دابنێین باشترە. --Zhyar Afc (لێدوان) ٢٢:١٩, ٤ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاک ژیار بەرێز ئەمە ڕێگەی چارەسەرکردنی گرفتەکە نییە. داڕێژەی ئارسناڵ ھیی یانەکەیە و نابێ و ناگونجێ لە پەڕەی یاریزانەکاندا بەکاربھێنرێ. داڕێژەی ئارسناڵ تەنیا بۆ یانەکە دەبێ یان بۆ نموونە بۆ یاریگای ئیمارات و ئەو شتانەی پەیوەندی بە یانەکەوە ھەیە نەک بۆ کەسایەتیەکان. بۆ یاریزانەکان ھەر ئەو داڕێژە:پێکھاتەی یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ دەگونجێ.
شتێکی تر ئەوەیە کە پێم باشە لەبەر چاوی بگری کە کارێک مەکە لە ھیچ کوێ نەکراوە. ئەم داڕێژانە لە ھەموو ویکییەکانی تر ھەر ئاوا دروست کراون و ئێمەش وێڕای ئەوان. باشترە خۆمان وەک گای نێوچاوان سپی لێ نەکەین. دارێژەکە ھەر وەکوو ھی ئەوان دروست بکە و پێویست نییە وتارەکانی دروست بکەی. با بمێنێتەوە، قەیدێ ناکا.--چالاکWьтуwеж (١٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ٠٧:٣١, ٥ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
باشە بەسەرچاو ، وردەکاریەکانی دەگوازمەوە بۆ پێکهاتەکە ، ئینجا ئیچم ئینگلیزەکە دەهێنم و دەیکەمەوە بە کوردی لە هی یانەکە دایدەنێم... --Zhyar Afc (لێدوان) ١٥:١١, ٥ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
سڵاو کاک چالاک لەو ڕۆژەوە مەجالم نەبوو ئەو دوو داڕێژەیە ڕێک بخەم بەتەمام ئەمڕۆ هەردووکیان چاک بکەم. بەس یەک شت دەمەوێت ڕای جەنابت وەربگرم، پێت چۆنە داڕێژە یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ بیگوازمەوە بۆ داڕێژە:پێکھاتەی یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ.مەبەستم ئەوەیە داڕێژەی یانەکە کە ئێستا هەیە بیگوازمەوە بۆ پێکهاتەکە(هەموو شتەکانی ناوی وە ئەو پێکهاتەی کە ئێستا هەیە بیسڕینەوە). وە داڕێژەی ئینگلیزەکە ئەوەی تایبەت بە یانەکە بیکەمە کوردی و ڕیکی بخەم. پێت چۆنە وابکەم؟؟ ، سوپاس --Zhyar Afc (لێدوان) ٢١:٠٤, ٩ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
سڵاو! من باشترین ڕێگات پێ دەڵێم. باشتر ئەوەیە تەنیا بەشی یاریزانانی داڕێژە:یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ بگوێزیەوە بۆ داڕێژە:پێکھاتەی یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ. بەڵام ھەر وەکوو ئەوەی ئێستا تکایە ژمارەی کراسەکەشان بنووسە و ئاماژە بە ھەموو یاریزانەکان بکە نەک تەنیا یاریزانە سەرەکیەکان. دوایی داڕێژە:یانەی تۆپی پێی ئارسناڵیش وەکوو ویکی ئینگلیزی دروست بکە و وەری بگێڕە سەر کوردی. گرفتێکیش لە کارەکەدا ھاتە پێش خەمت نەبێ یارمەتیت دەکەم. ڕێزم ھەیە.--چالاکWьтуwеж (١٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ٢١:١٣, ٩ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆرچاکە وا دەکەم ،ئەوەی ئێستا هەیە ناوی هەمویانی تێدایە بەس چونکە بوە جیاکراوەتەوە بە شوێنی یاریکردنیان بۆیە کەم دیارە. خەمت نەبێت بەیانی هەموی چاک دەکەم و ژمارەی جلەکنیاشیان دەنوسم، بەڕێزی --Zhyar Afc (لێدوان) ٢١:٢٧, ٩ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
دەستوچاوت خۆش بێ :)--چالاکWьтуwеж (١٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ٢١:٣١, ٩ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
دەستی تۆش خۆش بێت براگیان دڵیت ، کاک چالاک ئەوە یەک شتی تر سەیرم کرد لە عەرەبیدا قەبارەی نوسینی داڕێژەکان گەورەترە وەک ئەمە ئەمە ، قەبارەکان چۆن گەورە دەکرێت؟ (بەڕای من قەبارەی داڕێژە کوردیەکان بچووکن تۆزێ قەبارەکەیان گەورە بکرێت جوانترە). --Zhyar Afc (لێدوان) ٢١:٤٦, ٩ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
نا قەبارەکە ھەر یەکە و ستانداردە و دەستکاری ناکەن (١٠٠٪). فۆنتی ئەوان لەگەڵ ھی ئێمە جیاوازە و بۆشاییی ناو دێڕەکان زیاترە بۆیە ئاوا دیارە.--چالاکWьтуwеж (١٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ٢١:٥١, ٩ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئێ ئێ باشە ، وەڵا نازانم لەبەرچاوم گەورەدیاربوو. دەست خۆش --Zhyar Afc (لێدوان) ٢٢:٠٧, ٩ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
مام ژیار گیان ئەوەندە بەکاوەخۆی خۆم داڕێژە:پێکھاتەی یانەی تۆپی پێی ئارسناڵم چاکسازی کرد. لەم داڕێژەیەدا ناوی سێ یاریزان نەھاتووە: ئەکپۆم (٣٧)، بێرلین (٤٠) و یەنارس (٥٧). تکایەیە ئەمانەش بە تەرتیبی ژمارەی جلەکەیان لە ناو خشتەکەدا بھاوێژە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ٠٨:٢٦, ١٠ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
دەستت خۆش بێت ئەو شێوازە زۆرباشە ، بەس یەک تێبینی پێت چۆنە لۆگۆی ئارسناڵیشی بۆ زیاد بکەین؟بەڕای من وا جوانترە. ، ناوی ئەوانیشم زیادکرد. هەوڵدەدەم ئەمشەو داڕێژەکەی تر ڕێک بخەم.سوپاس --Zhyar Afc (لێدوان) ١٥:٣١, ١٠ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئەوە شتێ کاوەخۆی یانی چی؟؟ :) (واتە لەسەرخۆ؟)، ئەمە یەکەم جارمە ئەو وشەیە ببیستم :) --Zhyar Afc (لێدوان) ١٥:٣١, ١٠ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
خواییش دەکەم. من جارێ بۆ لۆگۆکە دڵنیا نیم کە ئایا دەتوانین بە کاری بھێنین یان نا چون وێنەی لۆگۆکە ئازاد نییە. ئەگەر دڵنیا بووم ئاگادارت دەکەمەوە.
بەکاوەخۆ لەگەڵ لەسەرخۆ جیاوازە. لای ئێمە ھەر دووک وشەیە ھەیە و بەکارھێنانەکەی شوێنی خۆی ھەیە. بۆ بەکاوەخۆش نازانم چۆنت پێ بڵێم زیاتر یانی ھێواش و ھێدی. بۆ نموونە یەکێک کارێک دەکا بەڵام زۆر درەنگ جێبەجێی دەکا پێی دەڵێن «بوا بەکاوەخۆی؟» یان یەکێکی تر بەپەلە کارەکان دەکا پێی دەڵێن «بوا بەپەلەی؟ بەکاوەخۆ!»
لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٥:٥٨, ١٠ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئێ زۆرچاکە ئەگەر زانیت قەدەغە نیە با دایبنێین جوانترە، ئەها ئێ دەست خۆش منیش ئەمشەو بەکاوەخۆی داڕێژەکەی تر دروست دەکەم :) --Zhyar Afc (لێدوان) ١٦:١٢, ١٠ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک تەواو بوم ، بزانە باشە؟ داڕێژە:یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ --Zhyar Afc (لێدوان) ١٦:٣٩, ١٠ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر تەواوە. من ئەوانەی لە ویکی ئێمەدا نییە سڕیمەوە و ھەندێکم دەستکاری کرد. لەسەر ھەندێک لە ناوەکان دەبێ وتووێژ بکرێ کە ئەمەش ڕادەگرین بۆ داھاتوو ئیشاڵڵا. دەستوچاوت خۆش بێ.--چالاکWьтуwеж (١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٧:٤٨, ١٠ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر چاکە ، دەستی تۆش خۆش بێت --Zhyar Afc (لێدوان) ١٨:٢٢, ١٠ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

دیاری[دەستکاری]

پەڕگە:Soccer-City-Stadium-at-capacity.jpg
ئەم دیاریە ناقابیلە پێشکەش بە ژیاری ئازیز بۆ زەحمەتەکانت بۆ پەرەدانی ویکیپیدیای کوردی. ئیشەڵا لەشت ھەر ساق بێت و ھەر بەردەوام بیت. مادیوتووێژ (٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٠:٤٠, ١٥ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆۆر سوپاس کاک مادی گیان بەڕێزیت --Zhyar Afc (لێدوان) ١٣:٣٤, ١٥ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر سپاس کاک ژیار گیان بۆ ھەموو بەشداریە بەنرخەکانت. ھیوادارم دووبارە چالاکت ببینمەوە. بژیت.--چالاکWьтуwеж (٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ٠٩:١٣, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

پێدانی مافی بارکەر[دەستکاری]

سڵاو کاک ژیار. وەک بەکارھێنەرێک کە لە دروستکردنی یانەکاندا چالاکی زۆر پێویستت بە بارکردنی وێنەکان دەبێ. ھەر بۆیە بۆ ئاسانکردنەوەی کارەکان و باشتر بەڕێوەچوونی پرۆژەکە مافی بارکردنم پێدای و ئێستا جنابت دەتوانی بە کرتە لەسەر «پەڕگەیەک بار بکە» (لە لای ڕاستەوە) لە ویکیپیدیای کوردیدا وێنە بار بکەی. بەڵام بەر لە ھەموو شتێک ویکیپیدیا:بارکەرەکان بە جوانی بخوێنەوە و ھەموو خاڵەکانی لەبەر چاو بگرە. دووپات دەکەمەوە: لە مافی بارکردن تەنیا بۆ وێنەی نائازاد وەکوو بەرگی کتێب و لۆگۆ و … کەڵک وەربگرە. وێنەی ئازاد تەنیا دەبێ لە کۆمنز بار بکرێ. بۆ ھەر وێنەیەک کە باری دەکەی (وەک ئەوانی کە بار کراون) زانیارییەکەی داڕێژە:ھۆکاری بەکارھێنانی نائازاد بە جوانی پڕ بکەوە و ھەروەھا مۆڵەتنامەی گونجاو بیر مەکە. ھیوادارم کەڵکی باشی لێ وەربگری. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٣، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو مامە چالاک، دەستت خۆش بێت، ئەیانخوێنمەوە و ڕەچاوی خاڵەکان دەکەم.سوپاس --Zhyar Afc Witûwêj  ‏١٧:٢١، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک داندراوە لەسەر یانەی تۆپی پێی ئۆسێر کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێبایەخی. بێسەرچاوە. بەپێی وپ:وفن

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٦، ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر ژیار ھۆمەر داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

crosswiki spam

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:١٨، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]