لێدوانی بەکارھێنەر:Mudric

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Mudric!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٣ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

--چالاکوتووێژ ١٢:٣٢, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

چۆنیەتی بەکارهێنانی ویکیپیدیا[دەستکاری]

بەخێربێیت بەڕێزم ، سوپاس بۆ بەشداریکردنت ، بۆ زانیاری دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی ویکیپیدیا تکایە سەردانی (ویکیپیدیا:فێرکاری) و (ویکیپیدیا:شێواز) بکە و (ویکیپیدیا:نووسینی کوردی) بە باشی بخوێنەوە و تەختەکلیلی چاوگ و پەڵک کوردینووس بەکاربێنە. ، بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی ویکیپیدیا تکایە سەردانی بەشی (یارمەتی و ڕێنوێنی) بکەن ، زۆر سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٢:٥٥, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

نووسینی زانستیانە[دەستکاری]

سڵاوی خوات لێبێت... دەستت خۆش بێت بۆ نووسینی وتارەکانت... برای بەڕێز تێبینی ئەم خاڵانە بکە:

  1. با ناوی وتارەکانت بەکوردی بێت واتە: عەبدول لەتیف بەم شێوەیە دەنووسرێت چونکە عەرەبییەکە عبداللطیفە.
  2. لەکاتی هەبوونی فەرموودەیەک یان ئایەتێک یان دەقێکی عەرەبی داڕێژەی نووسەی عەرەبی بەکاربهێنە {{عەرەبی|دەقی مەبەست}} > دەقی مەبەست.
  3. لەپەڕەی وتاردا بەهیچ شێوەیەک واژۆ دامەنێ، ناوت لەمێژووی پەڕەدا تۆماردەکرێت و لەپەڕەی وتووێژ و پرسگا و دیوەخان واژۆ پێویستە.
  4. وشە نازانستییەکانی (ڕەزای خوای لێبێت) یان (دروودی خوای لەسەر بێت) یان (خوا بیپارێزێت) و (بەر ڕەحمەتی خوا بکەوێت) یان (مامۆستای بەڕێزمان) بەکارمەهێنە.
  5. هەوڵبدە دەستەواژەی عەرەبی و بیانی کەم بەکاربهێنیت..
  6. هەروەها پۆڵینکردنی وتار گرنگە، بۆیە لەژێر بەشی سەرچاوە کۆدی [[پۆل:پۆلی گونجاو]] بەکاربهێنە بۆ نموونە وتاری عەبدول لەتیف ئەحمەد لە پۆلی پۆل:کەسایەتییە ئایینییەکان پۆڵین دەکرێت.
  7. پێش پاشەکەوتکردنی هەر وتارێک دووگمەی پێشبین نیشانبدە بۆ چاککردنەوەی هەڵە ڕێنووسییەکان.

سەرنج بدە: ئێمەش هەموومان موسڵمانین و ڕەچاوکردنی ئەو تێبینیانەو ئەو ڕێنوێنییانەی کە کاک دیار پێشکەشی کردوویت دەبێتە هۆی ئەوەی کەوتارەکانت بەوتاری زۆرباش دیاری بکرێت و کەمترین پیداچوونەوەی بۆ بکرێت.. --Muhammed taha (وتووێژ) ٠٠:٥٩, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


نووسین بە تەختەکلیلی کوردی[دەستکاری]

بەڕێزم سڵاو ، وەکو پێشتر ئاماژەمان پێدابوو تکایە :

  1. تەختەکلیل یان کیبۆردی کوردی تەختەکلیلی چاوگ بەکاربێنە بۆ ئەوەی کێشەی نووسینی کوردیت لە ویکیپیدیا نەمێنێت و بە شێوەیەکی ستاندارت بنووسیت چونکە ئەگەر ئەو تەختەکلیلە بەکار نەهێنیت ئەوا تەختەکلیلەکانی تر کێشە بۆ نووسینی کوردی دروست دەکەن.
  2. وە هەروەها ئەگەر لە ماڵپەڕێک یان کۆمپیوتەرەکەت نووسینێک یا دەقێکت هێنا ئەوا پێش ئەوەی لە ویکیپیدیا دای بنێیت تکایە بڕۆ سەر ماڵپەڕی پەڵک کوردینووس لەوێ بڕۆ سەر بەشی (بە یونیکۆدکردن) پاشان دوو بۆشایی دەبینیت لە یەکەمیاندا نووسینەکە (Paste) بکە یەکسەر لە بۆشایی دووەمدا هەمان نووسین دەنووسرێتەوە دواتر نووسینی بۆشایی دووەم کۆپی بکە و لە ویکیپیدیا دایبنێ.

وە ئەگەر هەر پرسیارێکیشت هەبوو ئەوا ئێمە یارمەتیت دەدەین دووبارە سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٢:١٩, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

نووسینی کوردی[دەستکاری]

سڵاو، تکایە هاوڕێ ئەوە لەبەرچاو بگرە کە زمانی کوردی یاسا و نەریتی خۆی هەیە. بۆ نموونە ئێمە نانووسین إسماعيل بەڵکو دەنووسین ئیسماعیل. نانووسین عمر بەڵکو دەنووسین عوومەر یان عومەر. وتارێکی وەک ئەمە پڕە لەو کێشەیە.

بەهیوای سەرکەوتن. --◂ برووسک وتووێژ‏٠٠:٤٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ده‌ست خۆس کاک بروسک من له‌م وتاره‌دا داڕێژه‌ی {{عەرەبی|دەقی مەبەست}} > م به‌کار هێناوه‌ بۆ هه‌مووناوه‌کان--Mudric ‏١٣:٠٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)

ڕێنووسی کوردی[دەستکاری]

سڵام، کاکە ماندوو نەبی، تکایە لە نووسینی وتارەکانتدا ڕێنووسی کوردی لەبەرچاو بگرە. مادیوتووێژ (١١ی سەرماوەزی ٢٧١٤) ‏٢١:٥١، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشە کاک مادی هەول دەدەم بە شێوەیەکی باشتر بابەتەکان بنوسم سوپاس --Mudric ‏١٧:٠١، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)