لێدوانی بەکارھێنەر:Diyar se/ئەرشیڤی١

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Diyar se/ئەرشیڤی١!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٤٠٧ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

--Aza ١٠:٥٨, ١٠ نیسان ٢٠١١ (UTC)

تایپکردنی کوردی[دەستکاری]

بەخێربێی Diyar seی بەڕێز. ھیوادارم بەردەوام بیت لە بەشداریکردندا. ئەوەی زۆرزۆر لە ویکیپیدیای کوردی بۆمان گرنگە، دروست نووسین کوردی و بەکارھێنانی پیتە دروستەکانی کوردی لە ستانداردی یونیکۆددایە. تکایە ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بە باشی بخوێنەوە و تەختەکلیلی چاوگ و پەڵک کوردینووس بەکاربێنە. جاربەجار پیتە عەرەبییەکان وەک «ص» بۆ کوردی بەکاردێنی، ھیوادارم چاکیان بکەیتەوە. سوپاس. --ئاسۆ ٠٨:٥٤, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)


زۆر بەڕێز Diyar se ،دەستخۆش بۆ وتارەکان ،بەڵام وەکو کاک ئاسۆش ئاماژەی پێداوە پێویستە تەختەکیلی (کیبۆرد) ــی چاوگ بەکاربەریت لێرە ببینە ( تەختەکلیلی چاوگ ) ،هۆکارەکە لە خودی بەستەرەکە ڕوونکراوەتەوە ،هەربژیت. --Kurdish EAgle ٢٠:٣٠, ٧ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)


نازانم دەبێ هۆی چی بێت کە بەڕێزتان گوێ نادەن بەم پەیامە ،تکایە بەمجۆرە بەڕێزتان هیچ سوودێک ناگەینن تا بەو تەختەکلیلە کۆنە بنووسن ،چونکە کێشە بۆ هەموو کوردێک دروست دەکات لە کاتی گەڕان لە بزوێنەرەکانی گەڕاندا ،تکام وایە بەڕێوەبەران نووسین و دەستکاریکردنی وتار یان ڕابگرن لەلایەن ئەو بەڕێزەوە یان ئاگادارکردنەوەیەکی بۆ بنێرن ،گومان لەوەدا نییە بەڕێزتان چالاکن و تواناتان هەیە .بەڵام تا بەو تەختەکلیلە بنووسی هەموو شتێ کەڕەتی سفر دەکرێت .کۆڵێک ڕێز. --Kurdish EAgle ٠٨:٥٥, ١٤ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

زۆر داوای لێبوردنتان لێ دەکەم ، وام دەزانی کە یونیکۆد و چاوگ جیاوازییان نییە بەڵام ئێستا دامبەزاندووە و بە ئیزنی خوا ئیتر ئەمە بەکار دەهێنم ، بەڵام پێشتر هەر تەختە کلیلی یونیکۆدم بەکار هێناوە ئایا هیچ دەیسڕنەوە ؟ زۆر سوپاستان دەکەم DIYAR DESIGN ٠٩:٣٧, ١٤ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

سوپاس بۆ تێگەیشتنت ،نەخێر پێویست بە هیچ سڕینەوەیەک ناکات ،تەنها ئەو وتارانەی کە نووسیوتە لە کوردی نووس لە بەشی بەیونیکۆدکردن دەقەکان هەموو ڕوونووس (کۆپی)بکە بۆ ناو لاکێشەکە تاوەکو بیگۆڕێ بۆ جۆرە درووستەکە ،بژیت.--Kurdish EAgle ١٠:٣٨, ١٤ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

دووپاتکردنەوەی بابەتێک[دەستکاری]

پێشتر وتاری تاوەری خەلیفە نووسرابوو. جەنابت بورجی خەلیفەت دروستکردووە. تکایە پێش نووسینی وتارێکی نوێ بگەڕێ بە وتارەکاندا با دووپات نەکرێنەوە. لە ویکیپیدیا بۆ ھەر بابەتێک تەنیا دەبێ یەک وتار ببێت. سپاس --ئاسۆ ٠٨:٥٩, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)

وتاری میوەکان[دەستکاری]

کاکە دیار ویکیپیدیا ئەلبۆمی وێنە نییە! ئەو جۆرە وتارانە ئەسڕێنەوە ئەگەر ھەروا بمێننەوە. تکایە لانی کەم یەک دێڕیش لە وتارەکەدا بنووسە و بەستەرەکانی زمانەکانی تریش دابنێ. سپاس --ئاسۆ ٢١:٠٥, ١٤ نیسان ٢٠١١ (UTC)

بارکردنی وێنە[دەستکاری]

سڵاو. ماندوو نەبی. سەبارەت بە بارکردنی وێنە (یان ھەر جۆرە فایلێکی تر)، تکات لێ ئەکەم سەرەتا باش لە http://commons.wikimedia.org/wiki -دا بۆی بگەڕە. ئەگەر نەبوو ئینجا باری بکە و وەکوو ئەمە پەڕگە:QebriBêsarani.jpg زانیاریی بۆ بنووسە دا بزانین لە کوێوە ھاتووە و ئاخۆ خاوەنەکەی مافی بڵاوکردنەوە و لەبەرگرتنەوەی پێمان داوە یا نا. زۆرێک لە یاریزانەکانی فووتبۆڵ لە کامانزدا وێنەیان ھەیە. پێویست ناکا لێرەش بار کرێن. دیسان سپاس بۆ بەشداریت.--Aza ٠٨:٥٥, ٢٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)

وێنەکان[دەستکاری]

گەلێک وێنەت بارکردوون بەبێ دانی زانیاری لەسەریان! ئەگەر وەکوو ئەوەی پێشتریش وتم زانیارییان بۆ نەنووسی لەوانەیە لە داھاتوودا بسڕدرێنەوە. سپاس بۆ بەشداریی چالاکانەت.--Aza ٠٤:١٧, ١ ئایار ٢٠١١ (UTC)

زۆر سوپاس کاک ئازا بۆ ئاگادارییەکەت بە ئیزنی خوا چاکیان دەکەم ، بەڵام ئەم ماوەیە ئیشی زۆرم دواتر چاکیان دەکەم ئینشائەڵڵاه ، دوبارە سوپاس DIYAR DESIGN ١٧:٠٧, ٤ ئایار ٢٠١١ (UTC)

سیاسەتەکانی ویکیپیدیا[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز Diyar se ببوورە، دەستکاری جەنابتان لە وتاری زمانی کوردی بە ھۆی پەیڕەونەکردن لە ستاندارد و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا گەڕاندرایەوە بۆ دوایین دەستکاری پێش خۆی. ئێوە دەتووانن بە یوونیکۆدکردن (کە پێشتر داواتان لێ کرابوو کە سەرجەم وتارەکان لەسەر ویکیپیدیای کوردی دەبێ بەم ستانداردە بنووسرێ)، ھەروەھا بە ئاماژەی دروست بە سەرچاوەکەی‌ و بە زمانی زانستنامەیی دەستکارییەکەت لەسەر نوێ بنووسێوە. ھەروەھا تێبینییەکی ترم ھەبوو لەسەر ئەم وتارە تازانەی کە داتناوە، ھاوڕێی بەڕێز کۆپیکردن لە ماڵپەڕەکانی ئینتێرنێت دوور لە ڕێباز و سیاسەتەکانی ویکیپیدیایە، ھیوادارم بتووانی بە زمانی خۆت و بە ئاماژەی دروست بە سەرچاوەکەی وتارەکان بنووسی نەک بەم شێوەیە. زۆر سپاس، ھیوادارم لێمان خەمبار نەبی، ئەمە سیاسەتی ویکیپیدیایە، ھەر بژی و سەرکەوتوو بی.--Merkhas ١١:٢٨, ١ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)


زۆر سوپاس بەڕێز Merkhas ...بە ئیزنی خوا هەڵەکانم چاک دەکەمەوە..DIYAR DESIGN ١٢:٣٨, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

ستانداردی شێوازی نووسین لە ویکیپیدیا[دەستکاری]

سڵاو. چی وتارت دانا لەم یەک دوو ڕۆژەدا مۆرکی سڕینەوە و خاوێنکردنیان لێ درا. بەداخەوە! تکایە ویکیپیدیا:شێواز بخوێنەوە. سپاس--Aza ١٤:٣٨, ١ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

کۆپیکردنی بابەت[دەستکاری]

بەڕێز، کۆپیکردنی بابەت لە وێبگەکانی ترەوە ڕێپێدراو نییە لە ویکیپیدیا. تکایا وا مەکە. بە سپاسەوە.--Aza ١١:٢٦, ٧ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

زۆر سوپاس بۆ ئەو زانیاریە ، داوای لێبووردن ئەکەم نەمزانیبوو کە کۆپیکردن لە ماڵپەڕەکانی ترەوە قەدەغەیە..DIYAR DESIGN ١٢:٣٥, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

چەند تێبینی[دەستکاری]

ماندوو نەبیت کاک دیار.

  • لینکەکانی نێوانویکی: ئەگەر سەرنجی بەشی دەستکاریی وتارەکانی ویکیپیدیاکانی دیکەت دابێت لە ئاخری وتارەکاندا لینکەکانی ئەو وتارە لە زمانەکانی تردا ھاتووە بۆ نموونە سەیری ئەمە بکە: http://en.wikipedia.org/w/index.php?title=Civilization&action=edit
[[ar:حضارة]]
[[an:Civilización]]
[[az:Sivilizasiya]]
[[be:Цывілізацыя]]
[[be-x-old:Цывілізацыя]]

ئەوانە کۆپی بکە بۆ ئاخری وتارەکەی لە ویکیپیدیای خۆمان.

  • پێشبینین: پاش ئەوەی لەسەر دوگمەی «پەڕەکە پاشەکەوت بکە» کلیک بکەی لەسەر «پیشبینین نیشانبدە» کلیک بکە و ئاکامی گۆڕانکارییەکانت ببینە. با کاتی ئەو کەسانە چاودێریی وتارەکان ئەکەن نگیردرێ بۆ ئەوەی بزانن تۆ لەھەر گۆڕانکارییەکانتدا چیت کردووە.
  • لە ھیچ شوێنێکی ویکیپیدیا پیتی کێشاندنەوە (ـ تطویل) بەکار مەھێنە.

سوپاس--ئاسۆ ٢٠:٤٢, ١٥ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

  • زۆر سوپاس برای بەڕێز کاک ئاسۆ بۆ زانیارییەکانت بە ئیزنی خوا هەڵەکانم چاک دەکەم دوبارە سوپاس.DIYAR DESIGN ٢٠:٤٥, ١٥ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

درێژکردنەوەی وشەکان[دەستکاری]

مامە دیار سڵاوێکی گەرم.

دەستخۆش بۆ ئەو بابەتە بەپێز و جوانانەت.

تەنها یەک تکای بچووکم هەیە ئەویش ئەوەیە کە وشەکان لەکاتی نووسینیاندا بۆ جوانکاری درێژ نەکەیتەوە. بۆ نموونە بـــێـــخود، بەو جۆرە نووسینە زیان دەگەیەنێت بە SEO. بشمبورە مەبەستم ئەوە نییە ئامۆژگاری بدەم تەنها پێشنیارە، نازانم تاچەند ئاگاداری ئەوەیت کە SEO چییە، SEO کۆمەڵێ پێوانەیە کە بزوێنەرێکی گەڕانی وەک Google بەکاری دەبات. بۆ کەسێک کە لە Google دەنووسێت بێخود، ئەنجامی گەڕانەکەی وتاری بێخود ـەکەی ویکیپیدیا هەڵناگرێت/یان بڵێین Priority ناداتێ.

هەربژی و سەرکەوتوو بیت.

--برووسک ١٧:١٢, ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

زۆر سوپاس برای بەڕێزم کاک برووسک ڕاستیەکەی من پێشتر ئەوەم نەزانیبوو ، داوای لێبووردن لە هەموان دەکەم . تەنها یەکەم وشەی چەند وتارێکی کەمم بەم شێوەیە نووسیوە بە ئیزنی خوا هەموویان چاک دەکەم ، دوبارە زۆر سوپاس بۆ ڕەخنە و پێشنیارەکەت هیوادارم هەر یەکێکمان هەر هەڵەیەکی بینی خێرا ئاگاداری یەکتر بکەینەوە بۆ بەرەو پێش چوونی وتارەکان. DIYAR DESIGN ١٧:٢٣, ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)
تۆ برای ئێمەیت و من لەخزمەتتام. هەندێک لەو وتارانەش کە بەو جۆرە بوون، چاکم کردن. هەر بمێنی. ---برووسک ١٨:٠٧, ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

خاڵبەندی[دەستکاری]

مامە دیار دەستخۆش بۆ وتارەکان دووبارە، لە خاڵبەندی کوردیدا بەگشتی، لەنووسینی ناو کەوانەکاندا نابێت بۆشایی هەبێت، ئەگەرچی بۆ جوانکاریش بێت بۆ نموونە ( بە ئینگلیزی ) هەڵەیە، (بەئینگلیزی) درووستە. هیوادارم رەچاوی بکەیت، هەر بمێنی---برووسک ١٨:٠٨, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)
دەست خۆش ، هەر سەرکەوتوو بیت..DIYAR DESIGN ١٨:١٩, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

دەستخۆشی[دەستکاری]

مامە دیار دەستخۆش بۆ وتارەکانت، زۆر زۆر جوانن. هیوادارم بەردەوام بیت براکەم. هەر بژیت --برووسک ٢١:٠٩, ٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)
زۆر سوپاس برای بەڕێزم کاک برووسک خوای گەورە سەرکەوتووت کات. --DIYAR DESIGN ٢١:١٦, ٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)
چاوت ماچ ئەکەم --برووسک ٢١:٥٥, ٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

زێڕ بۆ تۆش[دەستکاری]

زۆر سوپاس کاک ئازا ، ئەمەش لە گەورەیی خۆتانە. بە هیوای ئەوەی توانیبێتم سوود بە هەموان بگەیەنم ، بە هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوەش بۆ هەوڵ و ماندوو بونتان..دوبارە زۆر سوپاس..--DIYAR DESIGN ١١:٢٥, ١٥ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
نیشانێکی زێڕ پێشکەش ئەکەم بە Diyar se لەبەر ھەوڵ و تێکۆشانی بۆ دانان و پەرەپێدانی دەروازەی زانست لە ویکیپیدیا. ئافەرین.--Aza ١٠:٤٢, ١٥ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

کارێکی باش دەکەیت[دەستکاری]

هەستدەکەم خووت داوەتە نووسینی وتاری کۆمپانیاکان، کارێکی زۆر باش دەکەیت و هیوادارم بەردەوام بیت. لەبیرت نەچێت کە پەڕەی من هەمیشە بۆت واڵایە. هەر سەرکەوتوو بیت --برووسک ١٤:٣٤, ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
زۆر سوپاس کاک برووسک گیان بۆ پشتگیری کردنەکەت--DIYAR DESIGN ١٤:٤٤, ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

تاگی مافی بڵاوکردنەوەی وێنە[دەستکاری]

کاک دیاری بەڕێز ئەو کاتەت باش، ماندوو نەبی. کاکە ئەگەر دەکرێ پیاچوونەوەیەکی بە وێنەکانت‌دا بێنەوە و تاگی مافی بڵاوکردنەوەی تایبەت بە وێنەکانت بگۆڕە. تاگی لۆگۆی نائازاد تەنیا بۆ لۆگۆکان دەبێ (بۆ نموونە تاگی ئەم وێنەیە دروستە)، بەڵام وێنەکانی‌تر دەبێ لۆگۆی تایبەت بە خۆیان ھەبێ، سەرکەوتوو بی.--merkhas وتووێژ ٠٨:١٧, ٢٦ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

بەڕێز DIYAR DESIGN؛

سپاست دەکەم بۆ ئەو بابەته جوانانەی که دایدەمەزرێنیت--Pirehelokan
پێویست بە سوپاس ناکات بەڕێزم ، ئەمە ئەرکی سەرشانە ، هیوادارم بچووکترین سوودم گەیاندبێت و هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوەش دەخوازم--DIYAR DESIGN (talk) ١٨:٣١, ٢١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

داڕێژە:هەڵبژاردەی تۆپی پێ[دەستکاری]

سڵاو مامە. سپاس بۆ دروستکردنی {{هەڵبژاردەی تۆپی پێ}}. جەنابت وەک ویکیپیدیای عەرەبی دروستت کردووە (قالب:منتخب كرة قدم). ئێستا لە ویکیپرۆژەی زانیاریدانەکاندا ئەمانەوێ ھەموو زانیاریدانەکان بە شێوازی ویکیپیدیای ئینگلیزی دروست بکەین کە شێوازی ستانداردی زۆربەی ویکیپیدیاکان. لەم ڕۆژانەدا شێوازی {{هەڵبژاردەی تۆپی پێ}} دەستکاری ئەکەم. تکایە ئەگەر لە داھاتوودا داڕێژەیەکی ترت دروستکرد تکایە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی وەریگرە. زۆر سپاس --ئاسۆ (وتووێژ) ١٢:٠٤, ١٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

-سڵاو کاک ئاسۆی بەڕێز ، ڕاستە ئەو داڕێژەیەم لە زمانی عەرەبییەوە کرد بە کوردی چونکە بە ئینگلیزییەکەی زۆر ئالۆز بوو ، ئینشاللە لە داهاتوودا داڕێژەکان لە زمانی ئینگلیزییەوە وەردەگرم.. دووبارە زۆر سوپاس --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:٣١, ١٣ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

TUSC token 21f55d0fb855f0cc42e3a32abe9a7797[دەستکاری]

I am now proud owner of a TUSC account!

سوپاس[دەستکاری]

سوپاس کاکە دیار بۆ ئەم دیاریە بەنرخە Mohammed S.Nouri (وتووێژ) ٠٨:٢٩, ١٣ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

پشتگیری بۆ ویکی هەواڵ[دەستکاری]

پشتگیری بۆ ویکی هەواڵ[دەستکاری]

سڵاو

پشتگیری ویکی هەواڵ بکە لە مێتای ویکیمیدیا بکە و Arguments in favour دەستکاری بکە و ئەمەی خوارەوە زیاد بکە:

* {{yes}} --~~~~

ئەنجام:

سوپاس.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٩:٠٠, ١٣ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

سپاس کاک دیار گیان بۆ ئەم نیشانە جوانەت. من بەش بە حالی خۆم ھەر چی لە دستم بۆ پێش خستنی زمانەکەمان دەکەم و ئەمە بە ئەرکی خۆم دەزانم. ڕێزم ھەیە.--چالاکوتووێژ ١٠:٢٣, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

هەر سەرکەوتوو بیت کاکە چالاک بە ڕاستی جێ دەستت دیارە لە بەرەو پێش بردنی زمانەوانیدا هیوادارم سەرکەوتووبیت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٠:٣٠, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

Hey can you create Selena's article here? Here's a good example. Thank you, AJona1992 (وتووێژ) ١٧:٢٧, ٢٣ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


I'm sorry , because i have other works and translations to do. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٨:٣٢, ٢٣ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

وەرگێران[دەستکاری]

کاک دیار سڵاو. بەڕێز لە باشوور بە United Nations Security Council دەڵێن : ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان؟--چالاکوتووێژ ١٤:٥٦, ٢٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

وەرگێران[دەستکاری]

کاک دیار سڵاو. بەڕێز لە باشوور بە United Nations Security Council دەڵێن : ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان؟--چالاکوتووێژ ١٤:٥٦, ٢٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

بەڵی بەڕێزم ، تەواوە وای پێ دەڵێن هەروەها (ئەنجومەنی پاراستنی نەتەوە یەکگرتووەکان)یشی پێ دەڵێن بەڵام (ئەنجومەنی ئاسایش)ەکە دروست ترە. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٥:١٠, ٢٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
کاکە دیار گیان ببورە خەریکی کاروباری ئەم بۆتەم بۆیە ماوەیەکیش لێرە نبووم، ھەر لە شتێکی وا دەگەڕام لە ویکی فارسی. ئەگەر ئەم بۆتە وەکارکەوێ لە دە ھەزار وتار نزیک دەبینەوە و ١٢ پلە دەچینە سەر. زۆر سپاس.--١٧:٥٠, ٢٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
دەستەکانتان خۆش بێت ، کاک چالاک گەر زەحمەت نەبێت من زۆر زانیاریم دەربارەی ئەو بۆتانە نییە ، گەر بکرێ بە کورتی کەمێک باسی بکەیت زۆر سوپاست دەکەم. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٩:٢٠, ٢٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
کاک دیار گیان من ئەوەندەم شارەزایی ھەیە ئەم بۆتانە بە زمانی جاڤا دەنووسرێن و کارکردنەکەیان ئەستەم نییە. من بەرنامەنووسیم باشە ولی قەت نەچوومەتە سەر جاڤا. ھەر بۆیە لە بەکارھێنەر:درفش کاویانیم داوا کرد بە بۆتەکەی یارمەتیمان بدا. لەوانەیە کاک ئاسۆ زۆر باشتر بزانە چون شارەزایە لە جاڤا. ڕێزم ھەیە بۆ جنابت.--چالاکوتووێژ ١٩:٢٩, ٢٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو. لەوە ئەچێ لەمەبەدوا من نەتوانم بەشدارییەکی وام ھەبێ لە ویکیپیدیا. تکایا لەناو خۆتانا بەڕێوەبەرێکی تر ھەڵبژێرن. دێمەوە بەڵام نازانم کەی! سپاس بۆ ھەمووتان، بەردەوام بن لە پەرەدان بە ویکیپیدیا.

زۆر سوپاس کاک ئازای بەڕێز ، بە ڕاستی ئێوە خزمەتی بەرچاوتان هەبووە لە ویکیپیدیا ، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٨:٢٠, ٣١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


ئەرشیڤکردن[دەستکاری]

سڵاو کاک دیار گیان. بەڕێز تکایە ئەگەر لاپەڕەیەک ئەرشیڤ دەکەی، لاپەڕەکە حەتمەن بگوێزەوە دەنا مێژووی لاپەڕەکە نادیار دەبێ. بۆ وێنە ئێستا کەس نازانێ مێژووی لێدوانی جنابت چۆن بووە. لەگەڵ ڕێزم خۆشەویست.--چالاکوتووێژ ٢٢:٢٩, ٣١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

پرسیار[دەستکاری]

سڵاو. کاک دیار لە مەڵبەندی ئێمەدا دەڵێن گوێستنەوە و فرمانەکەشی بیگوێزەوە یان بگوێزەوە. لە مەڵبەندی ئێوەدا چۆنە؟ زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٦:١٢, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

بەڕێزم ، لای ئێمە پێی دەڵێن گواستنەوە و فرمانەکەشی بیگوازەوە یە. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٤:٢٩, ٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
زۆر سپاس کاک دیار گیان.--چالاکوتووێژ ١٤:٤٥, ٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

لێدوان[دەستکاری]

سڵاو کاک دیار گیان. بەڕێز ئەگەر Astronomy گەردوونناسی بێت، ئەی بە Astrology دەڵێن چی. من بۆ Astronomy ھەر ئەستێرناسیم بیستبوو. سپاس.--چالاکوتووێژ ٢٢:١٥, ٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

بەڕێزم ، (astronomy) بە زمانی عەرەبی پێی دەوترێت (علم الفلک) واتە گەردوونناسی و هەروەها (astrology)یش بە مانای ئەستێرەناسی دێت بە زمانی عەرەبیش پێی دەوترێت (علم التنجیم) ، هەروەها بە زمانی یۆنانی (astro) واتە (ئەستێرە) و (astrology) واتە (زانستی ئەستێرە) ، واتە هەردوو ناوەکە دروستن و کێشەیان نیە. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١١:٢٠, ٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
سپاس کاک دیار گیان.--چالاکوتووێژ ١٤:٤٣, ٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


لێدوان[دەستکاری]

سڵام کاکە دیار، وەڵڵا من پێم خۆش نیە هەڵەم بێت وە پیشم خۆشە لە کەسێکی شارەزا وەک جەنابت پرسیار بکەم تا فێر ببم بەڵام باوڕم پێ بکە زۆر بۆم سەغڵەتە لە ئەم وشە کوردیە دەست کردانەی کە تازە هاتوونەتە ناو قامووسی زمانی ئێمەوە تێ بگەم، زۆر یەک لەم وشانە بۆ من نەناسراون بەڵآم تێ دەکۆشم لەمەو بە دوا هەڵەکانم کەمتر بکەمەوە.

هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم برام سەرکەوتووبیت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٢:٥٣, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

وتاری قورئانخوێنە سعودیەەکان[دەستکاری]

سڵاو لەمامە دیاری ماندوو نەناس... ڕات چۆنە من ئەرکێکی دوا کارت کەم بکەمەوە و هەستم بە دروستکردنی وتاری قورئانخوێنە سعودییەکان و وەرگێڕانی بەشەکانیان لە قورئانخوێنان.. --Muhammed taha (وتووێژ) ٠١:٣٠, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

زۆر باشە کاک محەمەد گیان، دەستت خۆش بێت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ٠٩:٣٣, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

چاککاری لە وتارە پزشکیەکان[دەستکاری]

بەڕێز من دەتوانم هەمووی وتارە پزشکیەکان کە تایبەت بە لەشی مرۆڤن کامڵ بکەم بەڵام لە سەرەتا دوو گرفتم هەیە:

  • یەک ئەوەی کە ڕەوشی پۆلبەندی (arrangement، تەقسیمبەندی) ئەم وتارانە بە شێوازی زانستی نیە.
  • دوویش ئەوە کە دەبێ لە سەرەتا موعادڵی ناوە کوردیەکان بە زمانێکی دیکە وەک ئینگلیسی یان عەرەبی عان فارسی بزانم، جا ئەتوانم دەس بە نووسین بکەم.

Medee (وتووێژ) ١١:٥٣, ١٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

کاک چالاک وەڵامی داوەتەوە، لەگەڵ ڕێزدا. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٧:٤٢, ١٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سپاس Medee (وتووێژ) ١٨:٤٤, ١٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

بەڕێز دیار من بیستوومە لە کوردستانی عێراق (software)ێکیان درووست کردووە کە دیکشێنێریە و موعادڵی پزشکی زۆربەی وشەکانی تێدایە، تکایە ئەگەر ئەتوانیت ئەو نەرمەواڵە بە دەستی من بگەیێنە. Medee (وتووێژ) ١٩:٥٩, ١٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو بەڕێز، بە ڕاستی زانیاریم دەربارەی ئەو نەرمەکاڵایە نیە، بەڵام سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە فەرهەنگی پزیشکی خوێندکار، فەرهەنگێکی گەورەی پزیشکی تێدایە بە هەر سێ زمانی (کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی) و زۆریش زانستییە لەلایەن پرۆفیسۆرێکەوە دانراوە، هیوادارم سوودی لێ ببینی. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ٢٠:١٤, ١٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

ویکیپرۆژەی زانیاریدانەکان[دەستکاری]

ڕۆژ باش بەڕێز، ئاگاداری لەم ویکیپرۆژەیە: ویکیپیدیا:ویکیپرۆژەی زانیاریدانەکان؟ سپاس ئاسۆ (وتووێژ) ٠٧:٢١, ١٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو لە تۆش کاک ئاسۆ، بەڵێ ئاگادارم لەو پرۆژەیە و بە هیوای ئەوەم زانیاریدانە پێویستەکان وەربگێڕم. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٢:٠٨, ١٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

5d276250974f78ba075297c90016ee1b[دەستکاری]

I am now proud owner of a TUSC account!

نەرەمەواڵە[دەستکاری]

دیاری بەڕێز هەرچەند هەوڵم دا ئەو نەرمەواڵەیە کە پێمت ناساند دابگرم نەمتوانی، دەکریێت زەحمەت بکێشی خۆت وەریبگریت و بۆ منیشی بنێری، ئەو لاپەڕە لە ئێران فیلتر کراوە و من ناتوانم بیبینم. مادی (وتووێژ) ٠٦:٣١, ٢٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

داواکاری[دەستکاری]

سڵاوت لێ بێ کاکە دیار گیان. بەڕێز ھەر وەکی خۆتان زۆر چاک دەزانن یەکێک لە ھەرە گرفتە گەورەکانی زمانی کوردی نەبوونی کیبۆردێکی ستاندارە. بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتەش لە ویکیپیدیادا ئێمە ستانداردێکمان دروستکردووە و بە پێی ئەم ستاندارە دەڕۆینە پێش. بەڵام بەشی زۆر بەکارھێنەرە ئاسایی و تازەکارەکان ئەم شتە نازانن و بە کیبۆردی خۆیان دەنووسن جا ھەر چۆنێک بێ کیبۆردەکەیان. خۆت باش دەزانی نووسینی وتارەکان بە چەند یوونیکۆدەوە چەندە کێشە دروست دەکا بۆ گەڕان لە ویکیپیدیادا و جاروباره سێ وتاری ھاوبابەتمان ھەبووە! ھەر بۆیە وەکی جنابت ئاگاداری من فیلتەرێکم بۆ ئەم مەبەستە داناوە و بەکارھێنەران وریا دەکاتەوە کیبۆردەکەیان ستاندارد نییە بەڵکوو کێشەکە کەمتر بێتەوە. بەڵام بەداخەوە دیتم کیبۆردەکەی جنابیشت ستاندارد نییە و پیتی «ھ» وەکوو عەرەبی بە «ە» دەنووسێ؛ یانی جنابت ئەگەر بتەوێ بنووسی «فیقھ» (fîqh) کیبۆردەکەت دەنووسێ «فیقه» (fîqe). ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوە ھەر جارە جنابت پەڕەیەک دەستکاری دەکەی فیلتەرەکە پێشت پێ‌بگرێ و کاتت لەخۆڕایی بە فیرۆ بچێ و ھەروەھا ئەگەر بەکارھێنەرێکی تر ئەو پەڕەیە دەستکاری دەکات بۆ ئەویش لەخۆڕا پەیامێک نیشان بدرێ. یان چەند وتاری ھاوبابەت بنووسرێ کە جیاوازییەکەیان تەنیا لە پیتی «ھ» دایە بۆ پۆل و داڕێژەش ھەروەھا. ھەر بۆیە لە جنابت کە یەکێک لە ئەندامە کۆنەکانی ویکیپیدیای کوریی داوا دەکەم کیبۆردەکەت چاکسازی بکەی و ستانداری پیتی «ە» بگۆڕی. ئەگەریش گرفتێک ھەبوو ئەوە لە خزمتدام. لەگەڵ ڕێزەوە، زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ٠٨:١٦, ٣٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو کاک چالاک، سوپاس بۆ ئاگادارییەکەت، بەڵام کاک چالاک من تەختەکلیلی چاوگ بەکاردەهێنم، ئایا کێشەکەی چییە؟ وە هەروەها ڕاست دەکەی پیتی (ھ) بە (ە) دەنووسێت، ئایا چ تەختەکلیلێک باشترینە بۆ ویکیپیدیا..لەگەڵ ڕێز و سڵاوم. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٩:٢٢, ٣٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
سڵاوێکی گەرمیش لە تۆ بێت. بەڕێز تەختەکلیلەکەت ھیچ گرفتێکی نییە مەگەر پیتی (ھ) نەبێ. لە پەڕەی لێدوانی کاک محەمەد تەھادا بە جوانی باسم کردووە و ئەویش تەختەکلیلەکەی دروستکرد ئێستا تەنیا جنابت ماوی. لەوێدا ھەموو شتێکم نووسیوە و ئەگەریش دیسان گرفتێکت ھەبوو باسی بکە لە خزمتدام. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١٩:٣٨, ٣٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
زۆر سوپاس کاک چالاک بۆ ڕێنماییەکەت سەیرم کرد، ئینشاڵڵا چارەسەری ئەکەین. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٩:٤٧, ٣٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
خواییش ئەکەم کاک دیار٬ ئیشاڵڵا. لە خزمتدام.--چالاکWьтуwеж (٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ٢١:٣٥, ٣٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

داواکاری[دەستکاری]

سڵاو مامە دیار. تکایە لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/بۆتدا دەنگی خۆت بۆ دوو بۆتی ElphiBot و CalakBot بنووسە با ئەم بۆتانە ئاڵایان بدرێتێ و زوو دەست بە کار بن. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣٠ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٢٢:٠٠, ٢٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

لایەنگریی لە وتاردا[دەستکاری]

کاکە دیار ئەم کاتەت باش. سووپاس بۆ دانانی وتارەکانی هاوەڵانی پێغەمبەر. ئەوەی تێبینیم کرد لە کۆی وتارەکاندا، هەبوونی زاراوەی "(د.خ)" بوو. خاڵە دیار، ئەو جۆرە زاراوانە لایەنگرانەن و نائینسایکڵۆپیدیکە. تکام وایە بۆ داهاتوو نەیان نووسیت و گەر بشکرێ ئەو وتارانەی ئەو دەقەت تیا نووسیوە، لایان بەریت. هەر بژیت و ماندوو نەبی. --برووسک (لێدوان) ٢٢:٠٣, ٧ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

بەخێرهاتییەوه[دەستکاری]

سڵاو کاکە دیار بەخێرهاتییەوە بۆ ویکی سۆرانی ، حەزم کرد لەگەڵ بەخێرهاتنەوەت چەند گۆڕانکارییەکی ویکیپیدیات پێ ئاشنا کەم لەوانە دانانی نێوانیکی وەک پێشتر نەماوە ئێستا لەڕێگای Wikidata.org دەکرێت بۆ بەرچاوڕوونی زۆرتر چاو لەمە وتووێژەی من کاک چالاک بکە کرته بکه ، وە ئەم ئامرەزەش زۆر چاکە بۆ ڕزگاربوون لە بەیەنیکۆدکردن لەبەستەری دەرەکی کرتە بکە >> kushared (لێدوان) ٠٥:١٦, ٣ تەمموز ٢٠١٣ (UTC) ‌

- سڵاو لە تۆش کاک محەمەد، زۆر سوپاس بۆ یارمەتیدانت. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٠:٢٥, ٣ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک دیار. بەخێرھاتیەوە!--چالاکWьтуwеж (١٢ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٢١:١٤, ٣ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
سڵاو لە تۆش کاک چالاک، زۆر سوپاس برا گەورەی، بە ڕاستی جێ دەستت دیارە لە ویکیپیدیادا وە بە ڕاستی دڵسۆزیت، خوای گەورە یارمەتیت بدات، هیوای سەرکەوتن و دڵخۆشیت بۆ داخوازم کاک چالاک، ببورە کە دەمێکە سەردانی ویکیپیدیام نەکردووە چونکە بە ڕاستی خەریکی خوێندن بووم هیچ کاتم نەبوو تەنانەت سەردانیش بکەم. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ٢١:١٩, ٣ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
سپاس براکەم. بەڕاستی ئەمڕۆکە خوێندن بۆ کورد لە ھەموو شتێکی پێویستترە. ویکیپیدیا ھەر ھەیە و ھەر دەبێ. منیش بەش بە حاڵی خۆم ئەوەندەی توانیومە ئاگاداریم لێ کردووە و خزمەتم پێ کردووە و ئەمەش بە ئەرکی خۆم دەزانم. بە تایبەت کە ئێوە منتان شیاوی بەڕێوەبەرایەتی زانی زیاتر ھەستەم بەوە کردووە کە لە بەرامبەر لوتفی ئێوەدا بەرپرسم. خوای گەورە بتان‌پارێزێ.--چالاکWьтуwеж (١٣ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٨:٣٥, ٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

پێدانی مافی گەڕاندنەوە[دەستکاری]

سڵاو کاک دیار. مافی گەڕاندنەوەم بە جنابت کە بەکارھێنەرێکی چالاک و بەسوودی ویکیپیدیای زیاد کرد. تکایە ویکیپیدیا:گەڕاندنەوە بە جوانی بخوێنەوە ھەتا لەگەڵ چۆنێتیی کارکردنەکەی ئاشنا بی. ھەروەھا بزانی کەی دەبێ کەڵکی لێ‌وەربگری و کەی ناشێ بە کاری بھێنی. لێت پیرۆز بێ. تکا دەکەم لە ڕاپرسییەکانی تریش کە کراوە یان دەکرێ بەشداری بکە: لێدوانی ویکیپیدیا:بەکارھێنەرانی پەسندکراوی خۆگەڕ، ویکیپیدیا:بەکارھێنەرانی پەسندکراو و ویکیپیدیا:ڕاپرسی بۆ دانانی کورتکراوە بۆ بۆشاییی ناوی ویکیپیدیا. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٦ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٧:٢٠, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک چالاک، زۆر سوپاس بۆ ئەو شەرەفمەندییە کە پێت بەخشیم بە ئیزنی خوا بە باشی بەکاری دەهێنم، زۆر سوپاس. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٠:٢١, ١٩ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
سڵاوی دووبارە. مافی پاسدانی خۆگەڕشم پێدای. ھەر بژی و بەردەوام بی.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٢١:١٦, ١٩ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

مام دیار گیان نادیاری، ئەوە بۆ؟!--چالاکWьтуwеж (١٩ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٢٠:٠٠, ١٠ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

کاک دیار گیان سڵاو. خۆشحاڵم ناوە جوانەکەت دەبینم. تکایە سەردانێکی وتووێژ:خۆرشت سەوزی بکە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٧:١٨, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
سڵاو کاک چالاک، زۆر سوپاس بۆ پێشوازییەکەت، بەسەر چاو سەیری دەکەم. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٨:٤٣, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

کاکە دیار سڵام

زۆر جار ھەیە کە گەرەکمە ئەو وتارانەی ئەو بەشە درووس کەم بەڵام بە ھۆی کێشەی ناوە کوردییەکان پەشیمان ئەبمۆ، تکایە ئەگەر دەرفەتت ھەیە ئەو ناوانەی بکە بە کوردی و منیش ئیشەڵا لە زووترین کاتدا دەس ئەکەم بە درووس کردنی وتارەکانی. مادیوتووێژ (٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٢:٢٢, ١٤ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاوێکی گەرم کاک مادی، بەسەرچاو بەپێی توانا ناوەکانیان دەکەم بە کوردی، دەست خۆشیت لێ دەکەم. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٤:٣٢, ١٤ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
سڵاو. @Min.neel: ئەوەشی ناوێ! جنابت دروستی بکە، دوایی لەسەری لێدوان دەکەین و لە ژێر بەردیش بێ ناوە دروستەکەی پێدا دەکەین! لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٨:٠٥, ١٤ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ڕای کاک چالاکیش جوانە گەر بە هەڵەش ناوەکەی دانرا دەتوانین وتووێژی لەسەر بکەین، سوپاس کاک چالاک. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٨:١١, ١٤ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک دیاری بەڕێز. سەیری وێنەکانی ئەم دوو وتارە بکە: en:Ve (Arabic letter) و ar:ڤ. دوو وێنەی تێدایە تابلۆیەکە پیتی ڤێی تێدایە. وتم بزانم دەتوانی وێنەیەکی تابلۆیەکی سەرشەقامی ئاوا لای خۆتان بگری؟ ھەر چی بێ ئەم پیتە کوردیە و لای ئێوە کە زمانی کوری ڕەسمیە دەست نەکەوێ ئیتر لە ھیچ کوێ دەست ناکەوێ. تکایە ئەگەر توانیت زەحمەت بکێشە و وێنەیەکی ئاوا بگرە و لە کۆمنزدا باری بکە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٨:٥٩, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

کاک چالاک سڵاو، بەسەرچاو بەپێی توانا وێنەیەک دەگرم کە پیتی ڤی تێدابێت. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ٠٩:١٢, ١٨ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

تیکاب[دەستکاری]

سلاو !چونی؟ تەکاب یان تیکاب ؟؟ تیکاب دوروست نیە؟ تەکاب فارسیە مامە!!!--Zartoshtkurd (لێدوان) ١١:٣٣, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

گواستمەوە.--چالاک وتووێژ ١٢:٤٧, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
سڵاو بەڕێز، ئەوە کاک چالاک چاکی کرد، دەست خۆش کاک چالاک. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٥:٥٤, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک دیار[دەستکاری]

سڵاو، Diyar se. ئیمەیڵەکەت تاوتوێ بکە؛ نامەت ھەیە!
ھەر کات ویستت دەتوانیت ئەم پەیامە بە لابردنی داڕێژەی {{نامەت ھەیە}} بسڕییەوە.

--Zhyar Afc Wtuwêj  ١٤:١٢, ٢٧ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو بەڕێزم، وەڵامی نامەکەتم وەڵام دایەوە. -- Diyar Design لێدوان ١٦:٥٣, ٢٧ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

کۆپی ڕایت[دەستکاری]

سڵاو. کاک دیار گیان نازانم ئاگاداری ئەمە ھەی یان نا بەڵام لەسەر ویکیپیدیا ئێمە ناتوانین بەرھەمی کەسانی تر ڕاستەوخۆ لێرە کۆپی پەیست بکەین. ئەمە دژ بە یاساکانی مافی بڵاوکردنەوەیە و ڕێگە پێ‌نەدراوە. جنابت دەتوانی لە بەرھەمی کەسانی تر وەک سەرچاوە بۆ نووسینی نووسراوەکانت کەڵک وەربگری بەڵام نابێ ڕاستەوخۆ کۆپی بکەی؛ دەبێ دەقەکە بگۆڕی و بە شێوازی خۆت بینووسییەوە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ١٧:٢٩, ١ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو لە تۆش کاک چالاک، بەڵێ باش ئاگادارم لەوە، بەڵام لەبەر نەبوونی سەرچاوەی زۆر و هەروەها کورتی وتارەکە ئەو زانیارییانەم داناوە، ئینشاللە هەوڵدەدەم نووسینەکە دەستکاری بکەم و خۆم دابڕێژمەوە، سوپاس. -- Diyar Design لێدوان ١٧:٤٠, ١ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
بە ھەر حاڵ ئەمە شتێکی گشتیە دەنا خۆ جنابت ڕاست دەکەی سەرچاوە کەمە. ھەر ئە لەم ڕۆژانەدا بەکاڕھێنەرێکی نەدیو و نەناس لە وتارەکانی دەستپێک (فیلم) و توڕەیی (فیلمی ٢٠١٠)دا ناوەرۆکی وتارەکە لەبەر کێشەی copyright سڕیوەتەوە و ئەمەش بۆ پرۆژەی ئێمە زۆر ناشیرینە. بۆیە ھەر وا باشترە وتارەکە کۆلکە بێ و ئەمەش بۆ خەم نابێ. بە ھەر حاڵ توانایی ئێمەش ھەر ئەوندەیە. لەگەڵ ڕێزم و سپاست دەکەم.--چالاک وتووێژ ١٨:١٠, ١ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

ئاگادارکردنەوە[دەستکاری]

سڵاو کاک دیار، من پەڕەی خۆمم وەک پەڕەی جەنابت لێکردوە کۆدەکانم لەوەی تۆوە وەرم گرتوە هەر حەزم کرد پێت بڵێم وتم نەوەک پێی ناخۆش بێت. سوپاس --Zhyar Afc Witûwêj  ‏٢٣:٣٧، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز گیان، برام من زیاتر پێم خۆشە ئەگەر هەر شتێکی تریشت پێویست بوو لە خزمەتتدام. -- Diyar Design لێدوان ‏٠٧:٢٥، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزی براگیان. خزمەت لەمنەوە سوپـاس.. --Zhyar Afc Witûwêj  ‏١٨:٥٧، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار[دەستکاری]

سڵاو مام دیار. پرسیارێکم ھەبوو. ویستم بزانم ئێوە لە باشوور لە کاتی جێژنی نەورۆزدا ئەمەتان ھەیە؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٥٧، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک چالاک، نەخێر لای ئێمە ئەمە نییە. -- Diyar Design لێدوان ‏١٩:٤٦، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]