لیۆ تۆڵستۆی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
لیۆ تۆلستۆی
لەدایکبوون لیێڤ نیکۆلایێڤیچ تۆلستۆی
٩ی ئەیلوولی ١٨٢٨
یاسنایا، ڕووسیا
مەرگ تشرینی دووەمی ١٩١٠
ڕووسیا
نیشتەجێ ڕووسیا
پیشە چیرۆکنووس
واژۆ

لیۆ تۆلستۆی یا کۆنت لیێڤ نیکۆلایێڤیچ تۆلستۆی (بە ڕووسی: Лeв Никола́евич Толсто́й) (لەدایکبووی ٩ی ئەیلوولی ١٨٢٨ - مردن تشرینی دووەمی ١٩١٠) نووسەری ناوداری ڕووسیایە کە بە نووسەرێکی سەرکەوتوو لە سەرانسەر دونیادا ناسراوە. شاکارەکانی شەڕ و ئاشتی و ئانا کارێنینا، پێناسەی ڕۆشن ئەدەن بە دەستەوە لە ڕۆژگار و بارودۆخی ڕووسیای سەدەی ١٩ و ھەروەھا وەک لووتکەی چیرۆکە ڕاستییەکان دەناسرێن.

ژیانی[دەستکاری]

لیۆنکۆی لایویچ تۆڵستۆی لە ٩ی سێپتێمبەری ساڵی ١٨٢٨ لە گوندی یاسنا یاپا لیناغ ھەڵکەوتوو لەشاری تولا لەداین بوو.ناوبراو شارەزای زمانەکانی ئینگلیزی ،فەرەنسی و ئەڵمانی و ئیتاڵی بوو.ھەرلەمنداڵیەوەو دایک و باوکی مردن و بەرھێناتنەکەی کەوتە دەست یەکێک لەخزمەکانی . لە سالی ١٨٤٤ چووە زانکۆی غازان و لەسالی ١٨٤٧ بەر لەوە کە خوێندنەکەی تەواو بکات ، وازی لێھێناو گەرایەوە شوێنی لەدایک بوونەکەی و زۆربەی کاتەکانی خۆی تەرخانی خوێندنەوە کرد . لەسالی ١٨٥٢ دا لەسەر داخوازی خۆی چوو بۆ قەفقاز ولەشەرەکانی ئەو ناوچەیەدا بەژداری کرد . تۆڵستۆی چیرۆکەکانی سەردەمی منداڵی ، سەردەمی لاوێەتی و ھێندێک لە چیرۆکەکانی دیکەشی سەبارەت بە روداوەکانی شەری قەفقازنوسیپەوەو لە ھەر لەوێش دەستیکرد بە نوسینی چیرۆکی قەزاقەکان ھەر لەو ساڵەدا شاعیرێکی ناوداری ڕووسیا چیرۆکی منداڵیەکەی لەگۆڤاری "سەردەم" دا بلاو کردەوە .بڵاوکردنەوەی ئەو چیرۆکە بوەھۆی ئەوەی کە تۆڵستۆی ناوبانگ دەربکات و چیرۆکەکانی دواتریش ئەو نێوبانگەی ئەویان داسەپاند . ئەو دوای گەرانەوەی راگوێزی سوپا کراو بۆ بەرگریکردن لە سواستۆپۆڵ چوو کریمە و ئاخوداخی خۆی سەبارەت بە گەمارۆدانی سواستۆپل لەسێ چیرۆکدا بەناوی حەکایەتی سواستۆپۆل نووسی.


دوای گیرانی شار چوو بۆ پێتێرزبورگ و لەوێ لەگەڵ نوسەرانی گەورەیی ئەوکاتی ڕووسیا ئاشنا بوو . ناوبراو لەکۆتایی سالی ١٨٥٦ دا وازی لە خزمەتی سوپا ھێناو دوای دومانگ چوو بۆ وڵاتانی فەڕەنسا و سویسرا و ئیتالیا . لەسالی ١٨٥٩ دا لە شوێنی لەدایک بونەکەی خوێندنگەیەکی بۆ فێرکردنوو بارھێنانی گوند نشینەکان دامەزراند . لەسالی ١٨٦٩ دا دیسانەوە ھاورێ لەگەڵ خوشکەکەی بەرەو ناوەندی ئەوروپا چوو. لەو سەفەرەدا زیاتر خۆی بە بارودۆخی فێرکردنوو بار ھێنان لەخوێندنگاکانی فەڕەنسا و سویسرا و ئیتالیا و نەمسا بەریتانیاوە خەریک کرد. لەسێپتێمبەری ١٨٦٣ دا لەگەڵ "سۆفیا ئەندەر یونا" ھاوسەرگیری کرد . ناوبراو لەکۆتایی ھەرئەوسالەدا دەستیدایە نوسینی گەورەترین بەرھەمی ئەدەبی خۆی . بەناوی "شەرو ئاشتی" لە سێپتێمبەری١٨٨١ دا لەگەڵ بنەماڵەکەی چوو بۆ مۆسکۆ خەریکی فێرکردن و راھێنانی لاوان بوو. لەداین سالەکانی ژیانیدا بەھەولێکی ماندووی نەناسنە کاری دەکرد و سەرەرای ئەو نەخۆشیەی کە لە سالی ١٩٠١ ەوە تووشی ببوو، دەرونێکی سەلامەتی ھەبوو تۆڵستۆی لە ٧ ی نۆڤەمبەری سالی ١٩١٠مال ئاوایی لەژیان کرد.


تۆڵستۆی دەیویست پەیڕەوی عیسا بکات و ژیانی ڕەبەنی قەشە خۆبەختکەرەکان بژی .لەکاتی پیریدا ھەموو موڵک و زەوی و زاری خۆی بەسەر جوتیارە ھەژارەکاندا دابەش کرد . ناودارترین ڕۆمانەکانی ( شەڕ و ئاشتی ) و ( ئانا کارنینا ) یە . یەکەمین بەشی لەمێژووی ژیانی خۆی بەناوی ( ساوایی ) لەساڵی ١٨٥٢ بڵاوکردەوە بەرگی دووەمی لەساڵی ١٨٥٤ دا بەناوی ( سەردەمی منداڵی ) و بەرگی سێیەمیشی لەساڵی ١٨٥٧ بەناوی ( لاویی ) بڵاوکردەوە . لەساڵی ١٨٧٩ کتێبی ( دان پێداھێنان ) ی دانا و لەساڵی ١٨٨١ ( خستنە ڕوویەکی تێکڕای کتێبی پیرۆز ) ی نوسی و لەساڵی ١٨٨٢ کتێبی ( یاسای خۆشەویستی و یاسای ھێز ) ی بڵاوکردەوە و لە ساڵی ( ١٨٨٩ – ١٩٠٠ ) دا ڕۆمانی ( ژیانەوە ) ی دانا و لەساڵی ١٩٠١ شانۆگەری ( لاشەی زیندوو )ی دانا و ، بەڕای ڕەخنەگرانی جیھانی تۆڵستۆی بە گەورەترین نوسەری دنیا دادەنرێت و دیسان مەزنترین پیاوچاکیش بووە لە گێتی دا وزۆر کەسی چاکە خواز سەردانیان کردوە و سوودیان لە بیروباوەڕی چاکە خوازی وەرگرتووە ، یەکێک لەوانە مەھاتما گاندی ( ١٨٦٩ – ١٩٤٨ ) پێشەوای گیانی و نیشتیمانی ھیندستان بووە چووەتە سەردانی و گەلێک لە بیر و باوەڕی ئاشتی خوازە ئینسانییەکانی وەرگرتووە و لە وڵاتەکەی خۆیدا بەکاری ھێناوە . تۆڵستۆی لەساڵی ١٨٦٢ کچێکی ھێنا ناوی ( ێۆفیا ئەندریغنا ) بوو ، ١٥ ساڵ لەگەڵیدا لە یەکێک لە جاندنگە گەورەکانیدا بەخۆشی ژیا و گەلێک منداڵی لێی بوو ، بەڵام ئەو خۆشی و بەختەوەریەی تاسەر نەبوون و ژنەکەی لە دابەشکردنی زەوی و زاریدا بەسەر جوتیاراندا لەگەڵیدا ناکۆک بوو ، بۆیە ڕۆژ بەڕۆژ لە یەکتر دوور دەکەوتنەوە تا وایان لێھات حەز بە دیدەنی یەکتری نەکەن و تەنانەت تۆڵستۆی وەسیەتی کرد لەکاتی مردنیدا ماوەی نەدرێ ژنەکەی بێتە سەر گۆڕەکەی .

بەرھەمەکانی تۆڵستۆی زۆر بەدڵی خەڵکەکە بوون ، بۆیە لەماوەی تەنیا ٤ ساڵیدا ١٢ ملیۆن دانە لە کتێبەکانی فرۆشران و بەزۆریش لەقاڵبی چاپی سادە و میللی دا چاپ دەکران تاکو ھەرزان بفرۆشرێن و بە گالێسکە بەسەر خەڵکە خوێندەوارەکاندا دابەش بکرێن . لەڕاستیدا وەک خەڵکەکە لە بەرھەمەکانی تۆڵستۆی قایل بوون و دڵنیابوون ئەوەندە خۆی لەژیانی خێزانی خۆی ناقایل و لە ئازار و ئەشکەنجەدا بوو .لەو ھەموو خێزان و منداڵانەی تەنھا کچی بچوکی پشتگیری بوو ، سکرتێری ئەدەبی و کاروباری تایبەتی بوو ، ئەو کچە دڵسۆزەی لەدوای مردنی باوکی ئەمەی لەبارەیەوە نوسیوە .

( باوکم ژیانەکەی کارەساتێکی تەواو بوو ئەو کارەساتەیشی لەژن ھێنانەکەیدا بوو ، دەق وەک مەسەلەی ( ئەبراھام لەنکۆلن ) و ژنھێنانەکەی بوو ! لێی بوبوە دەرد و بەڵا بەسەریەوە ، چونکە ژنەکەی پارە و سامان و خۆشگوزەرانی گەرەک بوو ، کەچی تۆلستۆی باوک حەزی پێنەدەکردن و بە دوو شتی کەم نرخی دادەنان و ژنەکەی حەزی دەکرد بەھۆی سامانی دنیا ناوبانگ دەربکات ، کەچی ئەم نەیدەویست بەپارە شۆرەت پەیدا بکات ، بەڵکو وەک گوناھێک سەیری ماڵ و سامانی دنیای دەکرد و ، دەیگوت گەورەیی و دەسەڵات بەھێز و دەست وەشاندن نایەنە دەست ، بەڵکو بە خۆشەویستی و خزمەتکردنی مرۆڤایەتی چنگ دەکەون . ھەرکاتێک کە ژنەکەی دەیزانی کە تۆڵستۆی کتێبێکی بڵاوکردۆتەوە و ھیچ حەقێک لە بڵاوکەرەوەی وەرنەگرتووە بەجارێک ھەڵدەچوو و ماڵەکەی لێ دەکردە دۆزەخ ، بۆیە ڕۆژ بەڕۆژ ژیانی ھاوسەریانی تێکچوو و ماڵەکەی بەجێھێشت و چوو لەگەڵ بچوکترین کچی لە ژوورێکی ئێستگەی شەمەندەفەر ژیا و زۆری پێنەچوو لەساڵی ١٩١٠ دا لەو شوێنە تەسک و تروسکەدا کۆچی دوایی کرد و گەورەترین ناوبانگی لەدوای بەجێما . چیرۆکی ژیانی ئەم نوسەرە بلیمەتە ناودارەی ڕوس گەلێک سەیرترە لە حیکایەتەکانی داستانی ھەزار و یەک شەوەی ڕۆژھەڵات و بیست ساڵی دوایی لەژیانیدا ، ئەوەندە ناوبانگی چاکە و گەورەیی بڵاوبوەوە ، گەیشتە ڕادەیەک بپەرسترێ و ملیۆنەھا کەس حەزیان دەکرد چاویان پێی بکەوێ و لەگەڵیدا دانیشن و سوود لەبیروباوەڕەکانی وەرگرن . خەڵکێکی زۆر لەنوسەر و ڕەخنەگران دەچوونە لای تاکو گوێ لەئامۆژگاریەکانی ڕابگرن و دەست لە لچکی جلوبەرگی بدەن ، تاکو لە نزیکەوە تێی بگەن و بیناسن و چەندان لێکۆڵینەوەی لەسەر بنوسن . نوسەرە دۆستەکانی چەندەھا ساڵ و ڕۆژ لەماڵەکەی دەمانەوە تاکو بە کورتی چەند جوڵە و وشەیەکی لەدەم دێتەدەرەوە تۆماری بکەن . لەدوایدا بە دوور و درێژی لێیان بکۆڵنەوە . زۆر جاری وابووە نوسەر و ڕەخنەگری بەتوانا ئەو زانیاریانەی لەچەند ساتێکدا لێیان وەرگرتووە لەدوایدا کراون بەبەرگی گەورەی کتێب و لێکۆڵینەوەی بەپێز و تێر و تەسەل و پەیتا پەیتا لە گۆڤار و ڕۆژنامە و کتێبدا بڵاوکراونەتەوە و نوسەرانی جیھان بەگەرمی قۆستویانەتەوە . ئەو کتێبانەی کەلەسەر لیۆ تۆڵستۆی مەزن نوسراون لەھەموو لایەکی جیھان گەیشتووەتە ٢٣ ھەزار کتێب و لێکۆڵینەوە و ئەو گۆڤار و ڕۆژنامانەی کە لێیەوە دواون و بیروڕاکانیان شی کردۆتەوە ، گەیشتونەتە ٥٦ ھەزار گۆڤار و ڕۆژنامە و ئەو کەلەپورە ئەدەبی و ڕۆشنبیریانەی کە بۆ مرۆڤایەتی بەجێیھێشتوون گەیشتووەتە ١٠٠ ھەزار بەرگی گەورە و گران .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

پەراوێز[دەستکاری]