لۆیە جرگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لویە جەرگە بە زمانی پەشتۆ بە واتای ئەنجومەن یان جڤاتی مەزن دێت کە ئەرکی (ئەنجومەنی شورا)یە لە ئاینی ئیسلامدا. ھەرکانێک پێویست بکات ئەم ئەنجومەنە کۆ دەبێتەوە بۆ بڕیاردان لە سەر مەسەلە گرینگەکانی ولاتی ئەفغانستان، وەک ھەڵبژاردنی سەرکردەی وڵات و دانانی دەستووری بناغەیی وڵات و دانوستانی گرینگ سەبارەت بە کێشە نەتەوەییەکان و تاوتوێکردنیان بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری بنبڕ بۆیان. ئەم نەریتە لە بنەڕەتدا تایبەت بوو بە ریش سپیانی ھۆزەکانی پەشتۆن لە ھەردوو دیوی ئەفغانستان و پاکستان. بەڵام دواتر لە ئەقغانستاتن بوو بە نەریتێکی نیشتمانی بۆ ھەموو ئەفغانەکان. گردبوونەوی لویە جرگە لە ساڵی ١٧٠٧ لە قەندەھار بۆ پشتگیری کردنی میروەیس ھوتەک سازکرا بەلام گرینگترینیان لە ساڵی ١٧٤٧ی زاینی پاش کوژرانی نادر شای ئەفشار لە قەڵای سەربازیی (نادراباد) بەسترا و نۆ رۆژی خایاند،‌ تیایدا بناغەی ئەفغانستانی نوێ دارێژراو لە ناو زیاتر لە ٥ سەرەک ھۆز ئەحمەدشاە ئەبدالی لە ھۆزی (سەدوزائی) وەک شای ئەفغانستان راگەیەنرا.

وشەی جرگە بە واتای کۆمەڵە یان گرووپ دێت، لە بواری سیاسەت و کۆمەڵایەتیشدا جەرگە بە واتای کۆبوونەوەی مەزن دێت کە کات و شوێنی دیارکراوی نیە.

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]