لویه جه‌رگه
لويه جه‌رگه به زمانى په‌شتۆيى به واتاى ئه‌نجومه‌ن يان جڤاتى مه‌زن دێت كه ئه‌ركى (ئه‌نجومه‌نى شورا)يه له ئاينى ئيسلام‌دا. هه‌ركانێك پێويست بكات ئه‌م ئه‌نجومه‌نه گرد ده‌بێته‌وه بۆ بڕياردان له سه‌ر مه‌سه‌له گرينگه‌كانى ولاتى ئه‌فغانستان، وه‌ك هه‌ڵبژاردنى سه‌ركرده‌ى وڵات و دانانى ده‌ستوورى بناغه‌يي وڵات و دانوستانى گرينگ سه‌باره‌ت به كێشه نه‌ته‌وه‌ييه‌كان و تاوتوێكردنيان به مه‌به‌ستى دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بنبڕ بۆيان. ئه‌م نه‌ريته له بنه‌ڕه‌تدا تايبه‌ت بوو به ريش سپيانى هۆزه‌كانى په‌شتۆن له هه‌ردوو ديوى ئه‌فغانستان و پاكستان. به‌ڵام دواتر له ئه‌قغانستاتن بوو به نه‌ريتێكى نيشتمانى بۆ هه‌موو ئه‌فغانه‌كان. گردبوونه‌وى لويه جرگه له ساڵى 1707 له قه‌نده‌هار بۆ پشتگيرى كردنى ميروه‌يس هوته‌ك سازكرا بةلام گرينگترينيان له ساڵى 1747ى زاينى پاش كوژرانى نادر شاى ئه‌فشار له قه‌ڵاى سه‌ربازيى (نادراباد) به‌سترا و نۆ رۆژى خاياند، تيايدا بناغه‌ى ئه‌فغانستانى نوێ دارێژراو له ناو زياتر له 5 سه‌ره‌ك هۆز ئه‌حمه‌دشاه ئه‌بدالى له هۆزى (سه‌دوزائى) وه‌ك شاى ئه‌فغانستان راگه‌يه‌نرا. وشه‌ى جرگه به واتاى كۆمه‌ڵه يان گرووپ دێت، له بوارى سايسه‌ت و كۆمه‌ڵايه‌تيشدا جه‌رگه به واتاى گردبوونه‌وه‌ى مه‌زن دێت كه كات و شوێنى دياركراوى نيه.