قەڵای شێروانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە قەڵای شێروانە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە قەڵا (ڕوونکردنەوە).
قەڵای شێروانە
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیعێراق
پۆتانی شوێن٣٤°٣٦′٢٥″N ٤٥°١٨′٤٨″E
Map
قەڵای شێروانە و پەیکەری حەمە پاشای جاف

قەڵای شێروانە قەڵایەکی کۆنی مێژووییە، لەسەر تەپۆڵکەیەکی دەستکرد لەسەر ڕووباری سیروان لە شاری کەلار لە شێوەی چوار گۆشەدا بنیات نراوە.

مێژوو[دەستکاری]

لە باری مێژووی دروستکردنی قەڵاکەوە زانیاری ورد و ساغکراوە نییە. ھەندێک دەڵێن لە لایەن ئەنەوشیروانی ساسانییەوە بنیات نراوە، ھەندێکیش رایان وایە حەمە پاشای جاف دروستی کردووە. لایەنگرانی رای یەکەم دەڵێن حەمە پاشای جاف کۆچەر بووەو لەقەڵادا نەژیاوە و دەڵێن بوونی تونێلکی ژێر زەوی بووە لە قەڵاکەوە بۆ سەر ڕووباری سیروان، دەلالەتە لەوەی کە بۆ حاڵەتی شەڕوو گەمارۆدان سوودی لێوەرگیراوەو ئاوی لێوە ھێنراوە بۆ ناو قەڵاکە، کەواتە ‌قەڵاکە تەنها هەوارگەیەکی زستانە نەبووە. ڕایەکی دیکەش ھەیە دەڵێت تەپۆڵکە خۆڵەکە لەلایەن ئەنەوشیروانی ساسانیەوە بنیاتنراوەو کۆشکەکە لەلایەن حەمە پاشاوە دروست کراوە و کۆشکی زستانەی ئەو بووە.

وێنەکان[دەستکاری]

پۆتانەکان: 34°36′25″N 45°18′48″E / 34.6070°N 45.3133°E / 34.6070; 45.3133