فەتحوڵڵا گولەن

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
محەمەد فەتحوڵڵا گولەن
لەدایکبوون ٢٧ی نیسانی ١٩٤١
ئەڕزڕوم، تورکیا
نەتەوە تورک
ناسراو بە هۆی بیروباوەڕی لێخۆشبوون و بانگەواز بۆ گفتوگۆ لە نێوان ئیسلام و ئایینەکانی تردا، و چالاکییە کۆمەڵایەتی و شارستانییەتەکانی لەو بوارەدا
بیروڕای ئایینی ئیسلامی سوننە
ماڵپەڕ
http://ar.fgulen.com


محەمەد فەتحوڵڵا گولەن (بە تورکی: Fethullah Gülen) ڕۆشنبیرێکی ئیسلامی و بانگەوازکارێکی تورکە، فەتحوڵڵا گولەن لە دایکبووە لە ٢٧ی نیسانی ١٩٤١ لە گوندێکی بچوکی سەر بە پارێزگای ئەرزڕوم، کە گوندی کوروجکە و لە خێزانێکی ئایین پەروەردا گەورەبوو.

پێرست

[دەستکاری] ژیانی

فەتحوڵڵا گولەن کوڕی ڕامز ئەفەندییە کە کەسایەتییەکی ناسراو بوو بە زانست و ئەدەب و ئایین، و دایکی ڕەفیعە خانم خانمێکی ناسراوە بە خواناسی و ئایین پەروەری، و هەستا بە فێرکردنی قورئان بە کوڕەکەی کە چووە سەروو چوار ساڵییەوە، و لە نیوەی شەودا لە خەو بێداری ئەکردەوە و قورئانی فێر ئەکرد.

ماڵی باوکی میوانداری هەموو زانا و سۆفیگەرە ناسراوەکانیان ئەکرد لە ناوچەکەدا، بەمەش فەتحوڵڵا گولەن لەناو کۆڕی زانایاندا دادەنیشت و گوێی لێئەگرتن، و باوکی فارسی و عەرەبی فێرکرد.

لە خوێندنگەی ئایینی ئەیخوێند لە مناڵی و گەنجیدا و ئەڕۆیشتە تەکییەوە و لەگەڵ زانستە ئایینیەکاندا پەروەردەیەکی ڕۆحی کرا، هەروەها خوێندنی زانستەکانی تر و فەلسەفەی لە بیر نەکرد، لە ماوەی ساڵەکانی خوێندنییدا بە پەیامەکانی نوور ئاشنا بوو و زۆر کاریگەر بوو پێی، کە بزوتنەوەیەکی نوێخوازی و نوێکەرەوەی گشتگیر بوو و بەدیعوزەمان سەعید نوورسی پێشەوایەتی ئەکرد.

و لەگەڵ زیادبوونی تەمەنییدا تێروانینەکانی زیادبوون و ڕۆشنبیرییەکەی هەمەچەشن بوو و ڕۆشنبیری ڕۆژئاوایی ئەخوێندەوە لەگەڵ بیرۆکە و فەلسەفەکانیان هاوکات لەگەڵ فەلسەفەکانی ڕۆژهەڵات، هەروەها زانستە دانراوەکانی ئەخویند وەک فیزیا و کیمیا و زانستی گەردوونناسی و زیندەوەرزانی و هتد.

کاتێک فەتحوڵڵا گولەن گەیشتە تەمەنی ٢٠ ساڵی دانرا بە ئیمامی مزگەوتی ئوج شەرەفلی لە شاری ئەدەرنە، کە دوو ساڵ و نیوی تێدا بەسەر برد.

دەستی کرد بە ئیش بانگەوازەکەی لە ئیزمیر لە مزگەوتی کستانە بازاڕی لە خوێندنگەیەکی لەبەرکردنی قورئانی تایبەت بە مزگەوتەکە، پاشان وەک ئامۆژگارێکی گەڕۆک ئیشی ئەکرد، و هەموو ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ گەڕان لە ووتار و ئامۆژگارییەکانیدا ڕێگەی ئیسلامی بۆ خەڵک ڕوون دەکردەوە.

کەوتە گەڕان بە هەموو وڵاتدا و لە مزگەوتەکاندا ئامۆژگاری و ووتارەکانی ئەوترایەوە، هەروەها چەندین وانەی زانستی و ئایینی و کۆمەڵایەتی و فەلسەفی و ئایۆلۆژیی ڕێکخست.

کۆڕ و کۆبوونەوە و دیداری تایبەتی ئەبەست و وەڵامی خەڵک و بە تایبەت گەنجانی ئەدایەوە لەسەر بێباوەڕی و گومان، و لەبەرئەوەی وەڵامەکانی کاریگەر بوون، خەڵک لە دەوری کۆ بوونەوە و ئەوانەی لە بیرۆکەکانی سوودمەند بوون لە سنووری یاسا ڕێپێدراوەکانی تورکیادا هەستان بە بنیاتنانی چەندین خوێندنگە و بەشی ناوخۆیی، و دەرکردنی گۆڤار و ڕۆژنامە و دەرکردنی کتێب و دانای دەزگای ڕاگەیاندن و تەلەفزیۆن، و لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت ئەم خوێندنگانە لە هەموو جیهاندا بڵاوبوونەوە، بە تایبەت لە وڵاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست.

[دەستکاری] لێخۆشبوون و گفتوگۆ

فەتحوڵڵا گولەن بە تایبەت لە دواسی ساڵی ١٩٩٠ هەستا بە بزوتنەوەیکی پێشڕەو لە گفتوگۆ و لێک تێگەیشتن لە نێوان ئایینەکاندابە میانڕەوی و دوور لە تورەبوون و گرژی، و ئەم بزوتنەوەیە لە تورکیادا ناوی دەرچوو پاشان لە دەرەوەی تورکیا، و ئەم بزوتنەوەیە گەیشتە لوتکەی لە کۆبوونەوەکەی بەسترا لە ڤاتیکان لە نیوان فەتحوڵلا گولەن و پاپادا لە ئەنجامی بانگکردنی پاپا بۆی، و ئەم بزوتنەوەیە بە پێویستی ئەزانێت بە ڕووی هەموو جیهاندا بکرێتەوە و چەندین بواری هاریکاری ئەبنێت لە نێوان ئیسلام و ئایینەکانی تردا.

[دەستکاری] باوکی ئیسلامی کۆمەڵایەتی

بە پێچەوانەی نەجمەددین ئەڕبەکان کە بە باوکی ئیسلامی سیاسی تورکیا دانراوە، فەتحوڵڵا گولەن بە باوکی ئیسلامی کۆمەڵایەتی دانراوە، دامەزرێنەر و سەرۆکی بزوتنەوەی گولەنە، کە بزوتنەوەیکی ئاینییە و سەدان خوێندنگەی زانستی هەیە لە تورکیادا و لە دەرەوەی تورکیا، دەستی پیکرد لە ئاسیای ناوەڕاست و ڕووسیا هەتا مەغریب و کینیا و ئۆگەندا و هەروەها لە بەلقان و قەوقازدا، هەروەها بزوتنەوەکە ڕۆژنامە و گۆڤار و تەلەفزیۆنی تایبەتی خۆی هەیە، لەگەڵ کۆمپانیای تایبەت و دەزگای خێرخوازی، هەروەها چەندین ناوەندی ڕۆشنبیری تایبەتی هەیە لە ژمارەیەکی زۆر لە دەوڵەتەکانی جیهاندا، و کۆنگرەی ساڵانە ئەبەستێت لە بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا، بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆ گەورەکانی جیهاندا لە پێناو خوێندنی بزوتنەوەکە و کاریگەرییەکەی و ڕەگە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکەی.

[دەستکاری] پەیڕەوی

بزوتنەوەی گولەن جیادەکرێتەوە لە بزوتنەوە ئیسلامییەکانی تر بەوەی پێشوازییەکەی گەرمی لەلایەن ڕۆژئاواوە لێدەکرێت، بە نموونەیەک دادەنرێت کە چاوی لێبکرێت بە هۆی ئەو کرانەوەیەی بە ڕووی جیهاندا هەیەتی، بانگەشەی هاریکاری و لێک تیگەیشتن دەکات لە نێو هەموو ئایینەکان و هەموو جیهاندا، لە بابەتە سیاسییەکاندا، دیموکراسی بە باشترین چارەسەر دادەنێت، لەگەڵ ئەوەی ئەربەکان وەک یەکەم مامۆستای سەرۆک وەزیرانی تورکیا (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) سەیر دەکرێت، بەڵام هەولەکانی پارتی داد و گەشەپێدان لە حوکمدا ئاماژە بەوە ئەدەن کە مامۆستای ڕاستی ئەردۆغان فەتحوڵڵا گولەنە.

بزوتنەوەی گولەن دەرکەوت لە چوارچێوەی ژیانەوەی بزوتنەوە و ڕێگە ئایینییەکان لە تورکیادا لە دوای کودەتاکەی سوپای تورکیا بەسەر حکومەتدا لە ساڵی ١٩٨٠، و ئەو بریارانەی ئازادییەکی گەورەتریان دا بە کۆمەڵە مەدەنییەکان کە کۆمەڵە ئایینییەکانیشی ئەگرێتەوە، ڕێگە ئایینییەکان گەشەیانسەند لەوانەش ڕێگەی نوور بوو کە زانای گەورەی کورد سەعید نوورسی دایمەزراندبوو، کە دواتر گولەن پێی کاریگەر بوو و لێوەی دەرچوو.

ناوەرۆکی فەلسەفەکەی دۆزینەوەی کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی پابەندە، بەڵام لە هەمان کاتدا بە پەرۆش و ئارەزوومەندی زانیاری و تەکنۆلۆژیای نوێ و پێشکەوتن بێت تا کۆتایی بە پێشکەوتنی جیهانی ڕۆژئاوا بێت لەسەر جیهانی ئیسلامی. و لەمڕۆدا ناوی فەتحوڵڵا گولەن بە زاراوەی ئیسلامی میانڕەو و هاوسەنگ دێت، و فەتحوڵڵا گولەن لەگەڵ لایەنگرانییدا هەوڵی دامەزراندنی بزوتنەوەیکی ئایینی سیاسی کۆمڵایەتی نوێخوازی دا، بە شێوەیەک ئیسلام و نەتەوەیی و لیبرالی دابنێت لە یەک جێدا، بەڵام نەیارەکان گولەن دەربارەی دەڵێن کە مەترسییەکی راستەقینەیە بۆ سەر عیلمانییەتی تورکیا، و تۆمەتیاری ئەکەن بە هەوڵی تێکدانی عیلمانییەتی تورکی لە ڕێگەی بە ئیسلامکردنی مەشقە کۆمەڵایەتییەکانی تورکەکان.

[دەستکاری] دەرچوونی لە تورکیا

هۆکارێکی ئاشکرا نیە بۆ جیهێشتنی تورکیا لەلایەن گولەنەوە، بەڵام سەختییەکانی گولەن لەگەڵ دەسەڵاتدارە تورکیەکاندا دەستی پێکرد لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٩ کاتێک لە تەلەفزیۆنی تورکی چەند قسەیەکی کرد کە هەندێک بە ڕەخنەیان دائەنا بۆ دامودەزگاکانی دەوڵەتی تورکی، و کاتێک وەکیلی گشتی دەوڵەت دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لە ووتەکان و سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی تورکیا (بوڵند ئەجاوید) داوای کرد کە بە هێمنی چارەسەری کێشەکە بکرێت، و بەرگری لە گولەن کرد پاشان گولەن داوای لێبوردنی کرد بۆ ووتەکانی، بەڵام هەندێک لە عیلمانییەکان هەر گومانیان پێ ئەبرد و تۆمەتباریان ئەکرد.

لە دوای ئەو کێشەیە گرتەیەکی ڤیدیۆیی گولەن بڵاوبوویەوە لەسەر یووتیووب و گولەن تیایدا دەرئەکەوت کە بە ژمارەیەک لە لایەنگرانی ئەووت؛ کە بە هێمنی ئەجوڵێت لە پێناو گۆڕینی شێوازی ڕژێمی تورکی لە عیلمانییەوە بۆ ئیسلامی، هەروەها باسی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری تورکی ئەکرد لە ئوزبەکستاندا، ئەمەش سوپای تورکی و دامودەزگا عیلمانییەکانی تری توڕە کرد، هەروەها بوو بەهۆی ئەزمەیەکی دیبلۆماسی لە نێوان تورکیا ئۆزیەکستاندا کە وایکرد جارێکی تر بوڵند ئەجاوید بچێتە ناوەوە بۆ چارەسەری. بەڵام حکومەتی ئوزبەکستان هەستا بە داخستنی ژمارەیەک لە خوێندنگەکانی گولەن و هەروەها ترسی دامودەزگا تورکییەکان زیادی کرد بە شێوەیەک هەستان بەوەی کە دان نەنرێت بەو بڕوانامە زانستییانەی لە خوێنگەکانی گولەن دەدرێن، کە ئەم بریارە کاتی بوو.

بەڵام گولەن خۆی دەڵێت کە ئەو بۆ چارەسەر ڕۆیشتۆتە دەرەوە و لە ئامریکا دانیشتووە.

[دەستکاری] دانراوەکانی

فەتحوڵڵا گولەن نزیکەی ٦٠ دانراوی هەیە، و لەسەر ئەم کتێبانەی چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، و زۆربەیان لەسەر تەسەوفن لە ئیسلام و مانای ئایین دۆستی، و ئەو بەر پێچیانەی لە بەردەم ئیسلامی ئەمڕۆدان.

ژمارەیەک لە بەرهەمەکانی وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانی کوردی، لەوانە؛

کتێب نووسەر وەڕگێڕ
محەمەد، شانازی مرۆڤایەتی فەتحوڵڵا گولەن حەمە حەسەن کەریم
تەرازووەکان، یان ڕووناکییەکانی سەر ڕێگا فەتحوڵڵا گولەن حەمە حەسەن کەریم
ڕۆح و حەقیقەتی جیهاد لە ئیسلامدا فەتحوڵڵا گولەن ڕەئووف مەعرووف
ئیرشاد و تەبیلغ فەتحوڵڵا گولەن حەبیب محەمەد سەعید
ڕاستی بەدیهێنان و تێۆری پەرەسەندن فەتحوڵڵا گولەن حەمە حەسەن کەریم
چەند تیشکێکی قورئانی لە ئاسمانی ویژداندا فەتحوڵڵا گولەن حەبیب محەمەد سەعید
قەدەر ، لە ژێر تیشکی قورئان و فەرموودەدا فەتحوڵڵا گولەن فارووق ڕەسول یەحیا

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر