فیۆدۆر دەستۆیێڤسکی
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
فیۆدۆر میخایلڤیچ دەستۆیێڤسکی (بە ئینگلیسی: Fyodor Mikhaylovich Dostoyevsky؛ شێوەی خوێندنەوەی: [ˈfʲodər mʲɪˈxajləvʲɪtɕ dəstɐˈjɛfskʲɪj]) (لەدایکبووی ١١ تشرینی دووەمی ١٨٢١ - کۆچی دوایی شوباتی ١٨٨١) نووسەرێکی ڕووسی، کە بەھۆی دوو ڕۆمانی تاوان و سزا و برایانی کارامازۆڤ لەدونیادا بەباشی ناسراوە.
دەستۆیێڤسکی لە نووسراوەکانیدا، ڕووداوەکانی دەروونی کەسایەتییەکانی چیرۆکەکەی لە ھەلوومەرجی دژواری کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و ڕۆحیی سەردەمی سەدەی ١٩ی کۆمەڵگای ڕووسیا، بە باشی شیکردووەتەوە. واڵتێر کافمەن چیرۆکی برووسکەیەک لە ژێر زەویەوە لە نووسینی دەستایۆڤسکی، بە باشترین نموونەی بوونگەرایی (ئێگزیستەنسیالیزم) دەزانێت[١].
پەراوێزەکان [دەستکاری]
- ↑ Existentialism from Dostoyevsky to Sartre Walter Kaufmann ISBN 0-452-00930-8 page 12