فیلھیلم بوش

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان


وێنەکێشی داھێنەر وشاعیری گاڵتەجاڕیی ھونەرمەند فیلھیلم بۆش داھێنەری جۆرێکی تایبەت لە وێنەی کاریکاتۆری لەگەڵ ھۆنراوەی گاڵتەجاری وەرگیراو لە چیرۆکە میللیەکان کە ھەر بۆ خۆی کۆی کردۆتەوە ، کارەکانی گەواھی دەدەن لەسەر داھێنەری ئەم کەڵە ھونەرمەندە ئەم وێنەکێش و شاعیرە لە شارێکی بچوکی ڕۆژئاوای ھانۆڤەر ساڵی ١٨٣٢ لەدایک بووە لەناو خێزانێکی قەرەباڵغ ، ھەر بۆیە لە مناڵییەوە ناردراوە لای خاڵی کە قەشە بووە پەروەدەی کروە ، لەسەرەتای ژیانی کرێکاریکی میکانیک بووە بەڵام پاش چوار ساڵ توانی ببێت بە خوێندکارێکی ئەکادمیای ھونەر لە شاری دوسلدۆرف داوی ساڵێک چوە بۆ ئەکادمیای پاشایی لە ھۆلەندا بە ھۆی نەخۆشی گەڕاوەتەوە بۆ ناو خێزانەکەی ، فیلھێلم بوش لەناو کەشی قەرباڵغی خێزانی دا توانی زۆرترین چیرۆکە ئەفسانەییەکانی تا ئەوکاتە بەسەر زارەکیەوە مابۆ‌وە کۆ بکاتەوە و وێنەی کاریکاتۆری بۆ زیاد بکات تا ھەتایێ تۆماریان بکات ، ئەو ھونەرمەندە ناوبانگی دەرکرد لە داوای چەند ساڵێکی خوێندن لە ئەکادیمیای مینشن دواتر کاری لە ڕۆژنامەی (پەڕە فڕیوەکان) کردوە وەک کاریکاتۆریست و شاعیر ، یەکەم کتابی چاپ کرد لە ساڵی ١٩٦٥ لە ژێر ناوی ( ماکس و مۆریتس ) بەدەرچوونی ئەو کتێبە زیاتر ناوبانگی بڵاو بۆوە ھەر لەوکاتەوە تا ساڵی ١٨٨٤ دوا کتێبی بە ناوی (وێنەکێش کیلکس) بەبێ پچڕان ئەم جۆرە کتێبانەی بە چاپ گەیاندوە ،لە ساڵی ١٨٩٨ کۆمەڵێک ھۆنراوەی بە چاپ گەیاند. دوای ناوبانگێکی بەربڵاو لەساڵێ ١٩٠٨ کۆچی دوایی کرد. ھەوادارانی ھونەری فیلھێلم بوش لە ساڵی ١٩٢٧ کۆمەڵەیەکیان دامەزراند لە پێناوی پارێزگاری کردن لە بۆماوە ھونەریی و ئەدەبییەکانی ، توانیان بیخەنە ژێر چاودێری دەزگا ڕۆشنبیریەکان ، لەدوای دە ساڵ کۆمەڵەکە توانی یەکەم مۆزەخانە بۆ کارەکانی لە شاری ھانۆڤەر بکاتەوە‌ ، بەڵام لەشەڕی جیھانی دووەم بەھۆی ڕووخانی زۆرینەی شاری ھانۆڤەر مۆزەخانەکە زیانێکی زۆری بەر کەوت لەگەڵ ئەوەش ھەر توانرا کارەکانی ھونەرمەند بۆ شوێنێکی دوور لە بۆمب بارانی فڕۆکەکان بگوازنەوە دوای تەواو بوونی شەڕ دووبارە مۆزەخانەکە چاک بکرێتەوەو کارە ھونەرییەکانی لەگەڵ زۆر لە ھونەرمەندانی تری وێنەکێش و گرافیک تیایا پیشان بدرێت ئێستا لەو مۆزەخانەیە بەشیکی تایبەت بە فیلھێلم بوش ھەیە کەو ٣٣٥ تابلۆی ڕۆنی و ١٢٠٠ وێنەی کاریکاتۆری سەدان نامەی تایبەتی ‌ بەدەست و خەتی خۆی ھۆنراوەو وێنەی تێدا کردوە نیشانی میوانانی دەدرێت . ھەندێک لە ووتە بە نرخەکانی

  • دەبەنگیش بەھرەیەکی سروشتی‌یە.
  • بەبیری ھەموو کەسێک دادێت کاری زیان بەخش بکات بەڵام زیرەک و دانا ئەو کەسەیە کە نایکاتە کرادار.
  • کۆی کاتەکانی ژیانمان ئەو کاتانەیە کە خۆشەویستیمان کردووە.
  • ئەو دونیایە سەیر و سەمەرە، بەڵام من سەرم سورماوە لە وانەی‌ لەگەڵ ئەوەش زۆر پێ سەرسامن.