فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا عەبدولعەزیز

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٢١°٤٠′٤٦″N ٣٩°٠٩′٢٤″E / ٢١.٦٧٩٤٤°N ٣٩.١٥٦٦٧°E / 21.67944; 39.15667 فڕۆکەخانەی شا عەبدولعەزیزی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتییە و ١٩ کلیۆمەتر لە شاری جەددە دوورە و دەکەوێتە باکووری شارەکەوە. لە ١٩٧٤ دەستکرا بە بنیادنانی و لە نیسانی ١٩٨١ بەفەرمی کرایەوە. ڕووبەرەکەی ١٠٥ کیلۆمەتری دووجایە. ڕێگای گەیشتنی تەواوی حاجیان و عومرەکارانە بۆ مزگەوتی حەرام لە مەککە. وێستگەی حاجیان چوارەم گەورەترین وێستگەی گەیشتنە لەجیھاندا و ڕووبەرەکەی ٤٦٥.٠٠٠ مەتری دووجایە.

وێستگەی حاجیان[دەستکاری]

وێستگەیەکی تایبەتە بۆ پێشوازی کردن لە حاجیان و عەمرەکان کە بۆ مەبەستی بەستی بەجێھێنانی ئەرکەکانیان سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن. ڕووبەری وێستگەکە ٤٦٥.٠٠٠ مەتری دووجایە و لەڕۆژانی بەجێھێنانی ڕووکنی حەج دەتوانێت پێشوازی لە ٥٠.٠٠٠ حاجی بکات.

وێستگەی شاھانە[دەستکاری]

وێستگەیەکی تایبەتە بە سەرۆک و پاشاکانی وڵاتان کە سەردانی سعودیە دەکەن.