فلیکر

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
لۆگۆی ماڵپەڕی فلیکر .

فلیکر ماڵپەڕێکی جیهانیە لەساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن لۆدیکرۆپ چێککراوە لەئێستادا کۆمپانیای یاهوو! خاوەنیەتی ماڵپەڕەکەش تایبەتە بە خزمەتگوزاری وێنە و ڤیدیۆ ، ئەندامانی فلیکر دەتوانن وێنە و ڤیدکانیان دابنێن بەگوێرەی یاساکانی ماڵپەڕەکە ، نەپێی ڕاپۆرتێکی مالپەڕی یاهوو! لەساڵی ٢٠١١ ەدا ماڵپەڕەکە ٥١ ملیۆن ئەندامی هەبووە لەنێوانیاندا ٨٠ ملیۆنیان ئەندامی چالاک بوون ، وە بەپێی هەمان ڕاپۆرت تامانگی ئۆگەستی ساڵی ٢٠١١ نزیکی ٦ بلیۆن وێنە بەرزکراونەتەوە ، فلیکر خاوەن نەرمەواڵە ی تایبەتە بە سیستەمی کاڕگێریەکانی ئای ئۆ ئێس ی ئەپڵ و ئەندرۆید ی گووگل و ویندۆز فۆن ی مایرکۆسۆفت ، ماڵپەڕەکە لە ئێستادا لە ڕیزبەندی ٤٨ی مالپەڕەکانی جیهانە بە پێی ڕیزبەندی ماڵپەڕی ئەلێکسا.

زمانەکان[دەستکاری]

ماڵپەڕی فلیکر بەکۆمەڵێ زمان ساز کراوە لەوانە:

  1. زمانی چینی (ڕەسەن)
  2. زمانی ئینگلیزی (ستاندەر)
  3. زمانی فەڕەنسی
  4. زمانی ئەڵمانی
  5. زمانی ئەندەنووسی
  6. زمانی ئیتاڵی
  7. زمانی کۆری
  8. زمانی پۆرتووگالی (شێوەزاری بەڕازیلی)
  9. زمانی ئیسپانی
  10. زمانی ڤیەتنامی