فرانک ڕیبێری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فڕانک بیلال ڕیبێری یاریکەری تۆپی پێی فەڕەنسی لە ٧ی نیسانی ساڵی ١٩٨٣ لە فەڕەنسا لەدایک بووە ، لەئێستادا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا و یانەی بایەرن میونخ دەکات ، ناوبراو دوای ڕاگەیاندنی مووسلمان بوونی خۆی نازناوی بیلالی خستە پاڵ ناوەکەی زۆربەی کات بە بیلال ڕیبێری بانگ دەکرێ و لەدوای مووسڵمان بوونی خۆشی کارەکانی حەج ی بەجێ گەیاندووە ، ڕیبێری بەرلەوەی یاری بۆ بایەرن میوخ بکات یاری بۆ یانەکانی بۆلگۆنی و ئەلێس و بریستیوس و مێتز ی فەڕەنسی و گەلاتەسەرای تورکی و ماڕسێلیای فەڕەنسی ئینجا پەیوەندی کرد بە یانە باڤاریەکەی ئەڵمانیا واتە بایەرن میونخ لەوێش لە وەرزی ٢٠١٢ - ٢٠١٣ کۆمەڵی دەستکەوتی ناوازەی بەدەستی هێنا هەر ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا بەباشترین یاریکەری ئەو وەرزەی ئەوڕووپا دابنرێت.

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

گەلاتەسەرای تورکی

  • جامی تورکی لەساڵی ٢٠٠٥

ماڕسێلیای فەڕەنسی

  • جامی یوفای ئینتەرتۆتۆ لەساڵی ٢٠٠٥

بایەرن میونخی ئاڵمانی

  • خولی ئاڵمانی ناسراو بە بۆندیسلیگا ٢ جار
  • دی ئێف بی پۆکال دوو جار
  • دی ئێف بی لیگا پۆکال یەک جار
  • دوو جار پلەی دووەم لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپای ٢٠١٢-٢٠١٣

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا

  • پلەی دووەمی جامی جیھانی فیفا لەساڵی ٢٠٠٦

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]