فرانسوا میتێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فرانسوا میتێران
لەدایکبوون٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩١٦
Jarnac، فەڕەنسا
مردن٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦(١٩٩٦-٠١-٠٨) (٧٩ ساڵ ژیاوە)
7th arrondissement of Paris، فەڕەنسا
ناوی کاتی لەدایکبوونFrançois Marie Adrien Maurice Mitterrand
ھۆی مەرگشێرپەنجەی پرۆستات
شوێنی ناشتنJarnac
باوکJoseph Mitterrand
دایکYvonne Lorrain
خوشک و براJacques Mitterrand، Robert Mitterrand، Marie-Josèphe Mitterrand
ھاوسەردانیەل میتەران
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Anne Pingeot
منداڵJean-Christophe Mitterrand، Gilbert Mitterrand، Mazarine Pingeot، Hravn Forsne
خێزانMitterrand family
زمانەکانی ئاخاوتنفەڕەنسی
زمانی نووسینفەڕەنسی
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر، ڕۆژنامەوان
پەروەردەParis Law Faculty، Sciences Po
شوێنی کارپاریس
ئەندامی حیزبیDemocratic and Socialist Union of the Resistance، Socialist Party، Federation of the Democratic and Socialist Left، Convention of Republican Institutions
کاندید لە ھەڵبژاردنی1965 French presidential election، 1988 French presidential election، 1974 French presidential election، 1981 French presidential election
ئاییننەزانین، کاسۆلیکی
باری تەندرووستیشێرپەنجە
بەشداربووە لەWWII Axis collaboration in France
ناکۆکیAlgerian War، جەنگی جیھانیی دووەم
شاکارەکانGrand Louvre، Louvre Pyramid
ئەرشیڤەکان لەArchives nationales، Fondation Jean-Jaurès، Q3151738
ئەندامیAcademy of Morvan
خاوەنیBaltique
فرانسوا میتێران ٢١ەمین سەرۆککۆماری فەڕەنسا

فرانسوا میتێران (ماوەی ژیان:٢٦ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩١٦ تاکوو ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە پاریس) سیاسەتمەدارێکی فەرەنسی بووە و دووجار پۆستی سەرۆککۆماری فەرەنسای گرتۆتە دەست لەنێوان ساڵانی ١٩٨١ بۆ ١٩٩٥ و ئەمینداری گشتی حیزبی ھاوپەیمانی فەرەنسا بووە، فرنسوا میتیران وێژە و یاسای لەپاریس خوێندووە و لەقوتابخانەی ئازاد بۆ زانستە سیاسیەکانی تەواوکردووە و وەکو خۆبەش چۆتە نێو بزوتنەوەی کۆلۆنێڵ لارۆک بۆ گەنجان کە بانگەشەی بۆ بەھێزکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکار کردووە و بزوتنەوەیەکی ڕاستڕەو بووە. لەسەرەتای ھەڵگیرساندنی شەڕی جیھانیی دووەمدا و لەدوای شکستھێنانی فەڕەنسا فرنسوا میتران دەستگیرکراوە و خراوەتە زیندانێکی ئەڵمانیەوە، لە ساڵی ١٩٤١ لەزیندان ھەڵھاتووە و لەفیشی سەر بە دەوڵەتی فەرەنسا وەکو سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن لە کۆمسیۆنی دامەزراندی زیندانانی پێشووی جەنگ کاری کردووە و لەلایەن گرانی فیلیب بیتان بووە و لەدوای ئەوەی نیشانەی فرانسیکی وەرگرتووە کە تەنھا دەدرا بە دڵسۆزترین لایەنگرانی فیلیب بیتان چۆتە نێو بەرەی بەرگریەوە و دواتر ڕۆشووە بۆ لەندەن و جەزائیر. فرنسوا میتران لە نێوان ساڵی ١٩٤٦ بۆ ساڵی ١٩٥٨، یانزە پۆستی وەزاری لە سەردەمی کۆماری چوارەمدا بەدەستھێناوە و لەساڵی ١٩٥٨ بۆتە ئۆپۆزسیۆن و لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٦٥ ھەوڵی داوە ببێتە نوێنەری چەپڕەوەکان دژ بە دیگۆل و لەساڵی ١٩٧١ بۆتە سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن و لەماوەی ١٠ ساڵدا دەسەڵاتی فەرەنسای گرتۆتە دەست. لە ساڵی ١٩٨١ فرنسوا میتێران وەکو سەرۆککۆماری ھەڵبژێردراوە و بۆتە یەکەم سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ کۆماری پێنجەم و سزای لەسێدارەدانی لابردووە و بڕە پارەی مانگانەی بۆ ھاوڵاتیان زیاد کردووە و کۆمەڵێک خاڵی دیکەی جێبەجێکردووە کە گشتی لەبەرژەوەندی میلەتی فەرەنسادابووە.

سەرچاوە[دەستکاری]