غەوس

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
شێخ عەبدولقادری گەیلانی
لەدایکبوون شێخ موحیی الدین کوڕی شێخ موسا
١٠٦٧
ئێران
مەرگ ١١٥٧
ھۆکاری مەرگ نەخۆشی
شوێنی گۆڕ بەغدا
نەتەوە کورد
پیشە خاوەن تەریقەتی قادری
ئایین ئیسلام
منداڵەکان ٤٩ منداڵ


خواناسی گەورەو شێخی تەسەوفی ئیسلامیی و پڕ نوری زانستی شەریعەت و تەریقەت ناوی راستەقینەی ئەو زاتە گەورەیە شێخ موحیی الدین کوڕی شێخ موسای جەنگی دۆست کوڕی شێخ عەبدوڵای موسا جان کوڕی شێخ عەبدوڵا مەحزی کوڕی شێخ محمد حەسەن موسەننای کوڕی ئیمامی حوسەینی کوڕی ئیمامی عەلی کوڕی ئەبی تالیب خوایان لێرازی بێت . خاوەنی تەریقەتی پیرۆزی قادرییەو نمونەی شێخی کامڵ و مامۆستای شەرعەتی زاھیرو باتن ە. شێخ عەبدوڵا مەحزی باوکی لە شاری مەدینەی منەوەرە لە دایک بووەو ھەر لەوێش گەورە بووەو پیاوێکی زاناو لە خواترس و ئەھلی زوھدو وەرع بووە، شێخ عەبدوڵا لە ناو ئالوبەتی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت گەورە بووە، کاتێک بەتەواوەتی لە ھەموو روییەکەوە کامڵ بوو بەھۆی ئەو تەقواو زانست زانیارییە زۆرەی کە ھەی بووە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدیینە لە دەوری کۆبوونەتەوە، لە سەردەمی خەلیفەی عەباسی جەعفەری مەنسوردا ، ئەھلی فیتنەی ئەو سەردەمە لەلای خەلیفە درۆی بەدەمەدەکەن و خەلیفەش لە ساڵی ١٤٤ ھیجریدا بە خۆیی و ماڵ و منداڵیەوە بانگییان دەکات بۆ شاری بەغداد ، لەوێش ھەموویان زیندانی دەکات و ئەشکەنجەو ئازارێکی زۆریان دەدات لە ئاکامی ئەو ئازارو ئەشکەنجەیە شێخ عەبدوڵا و ھەندێک لە ئەندامانی خانەوادەکەی گیان لە دەست دەدەن و لە ناوچەیەی یوسوفیەی خواروی شاری بەغدا بە خاک دەسپێردرێن ، ئێستاش مەزارگەی ئەو پیاوە لە خواترسە خەڵکی سەردانی دەکەن کە بە مەزارگەی شێخ عەبدوڵا مەحز ناسراوە.[١]

پاش مردنی شێخ عەبدڵا مەحزی باوکی شێخ عەبدولقادری گەیلانی[دەستکاری]

لەپاش خۆی ھەندێک لەنەوەکانی لە شاری بەغدا دەمێننەوە تا سەردەمی خەلیفە مەئمون کە یەکێک بووە لە خەلیفەکانی عەباسی، ھەندێکی دیکەشیان کۆچ دەکەن بۆ حجازو یەمەن و لەوی چەند ئیماراتێک بەناوی خۆیانەوە ئاوەدان دەکەنەوە وەک ئیمارەتی سەلمانییەکان و ئیدریسییەکان کە ھەتا ئێستاش ھەرماون، بەلام ھەندێکی دیکەیان روودەکەن وڵاتی فارس و ناوچەی گەیلان و ناوچەیەک بۆ خۆیان بەناوی (جونەکان ) کە لە نەوەی موسای کوری شێخ عەبدوڵای مەحزبوون ئەو ناوچەیە ئاوەدان دەکەنەوەو دەست دەکەن بە خزمەت کردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .

بنەماڵەی عەلەوێکانی ناوچەی گەیلانی[دەستکاری]

شێخ عەبدول قادری گەیلانی ـ لەناو بنەماڵەی عەلەوێکاندا کە لە نەوەی شێخ موسا جانی کوڕی سید عەبدوڵا مەحزن لە ناو ئەو بنەماڵە ئاین پەروەرو ئەھلی عیلم و لە خوا ترسانەدا لە ساڵی ٤٧٠ ی ھیجری بەرامبەر بە ١٠٧٧ زایین لە شارۆچکەی گەیلان لە دایک بووە، باوکی شێخ عەبدول قادر واتە شێخ موسای جەنگی دۆست لەبەر زۆری تەزکییەو موجاھەدەی نەفس بە جەنگی دۆست واتە دۆستی جەنگی نەفس نازناوی دەرکردووە. شێخ عەبدولقادر ھەر بە منداڵی زۆر حەزی بەخوێندن و وەرگرتنی عیلم و زانست کردووە بەتایبەتی عیلمی باتن ،لە سەردەستی ھەندێک لە ئەندامانی خێزانەکەی ھەندێک علومی شەریعەتی خوێندووە، بەڵام ئارەزووی بۆ زانست و زانیاری ھەتا گەورە دەبوو زیاتر ئەو حەزەشی لەگەڵ خۆیدا گەورەدەبوو ، بۆیە بڕیاری دا زیاتر بەدوای زانست دا بگەرێت ، لەو کاتەدا لە شاری بەغدا باشتری نەدۆزییەوە بۆ ئەوەی تینوێتی خۆی بشکێنێت ، شاری بەغدا لەو سەردەمەدا ژمارەیەکی زۆر لە زاناو پەیمانگای باشی تێدا بوو بۆ خوێندن و لە زۆر لاوە رویان تێکردووە ، وێرای ئەو نارەحەتی و ئازارەی ئەو کاتە لە سەفەر دا ھەبووە شێخ عەبدولقادر بڕیاری داوە بچێت بۆ شاری بەغدا

شێخ عبدالقادری گەیلانی لە (جیل)ی عێراق لەدایكبوە نەك (گەیلان)ی ئێران!دواتر قسەم لەگەڵ نووسەر كردەوە و گفتۆگۆمان لەسەر ئەم باس و خواسەكرد و ئێستاشی لەگەڵدابێت هەندێ‌ پرسیار و گومان دەربارەی ئەم توێژینەوەی دكتۆر لەلام گەڵاڵە بوینە، جا بۆیە ئەم توێژینەوەش شایەنی هەڵە و پێكانیشە، نابێت بە رەهایی بە راستی دابنێین لەهەمان كاتیش بەرەهایی رەددی بكەینەوە، بۆ ئەوەی كورد زوبانان لەم توێژینەوە تازەیە ئاگەداربن هەستام پوختەی توێژینەوە و فكرەكەی دكتۆرم بەكوردی دارشت،بەهیوای سوودبینین. دەیان لە ژێدەر و سەرچاوە مێژوویی و جوگرافیەكان نسبەتی شێخی گەیلانی، بەم شێوەیە ئەدەن (عبدالقادر الجیلی)، (جیل)یش :گوندێكی مێژووییە و سەر بە شاری (مەدائینە) 40 چل كیلۆمەترێك لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق دوور ئەبێت

کۆچکردنی شێخ عەبدول قادر بۆ شاری بەغدا[دەستکاری]

شێخ لە ساڵی ١٠٩٥ی زایین دا لە سەر دەمی خەلیفە مستەزھیر بیلا دا دەگاتە شاری بەغدا، پاش ئەوەی لەوی َ جێگیر دەبێت لە قوتابخانەی ئاینیی شێخ ئەبو سەعیدی مەخزومی کە دەکەوتە گەرەکی باب لئەوزجەوە لە ناوچەی رەێافە کە ئێستا بە باب و لشێخ ناسراوە دەست دەکات بە خوێندن . ئەو سەردەمەی بەغدا بە سەردەمی گەندەڵی ئیداری و پشێوی دەوڵەتی عەباسی ناسراو بووە، بەڵام ھیچ کام لەو باردۆخە نەیان توانیوە کۆڵ بە ھەوڵ و کۆششی ئەو زاتە گەورەیە بدەن و لە سەر خوێندن و تەقواو خوا پەرستی خۆی بەردەم بووە ، ئەو سەردەمەی کە شێخ لە بەغداد خوێندویەتی لەبەر ئەوەی دەسەڵات و دەوڵەت بە شەڕ و شۆڕو کێشەی خۆیانەوە سەرقاڵ بوون ، دەسەڵاتیان لاواز بووەو بەھۆی ئەوەوە لە زۆر بەی ناوچەکاندا رێگرو چەتەو پیاوکوژو دزو جەردەیەکی زۆر لەو ولاتەدا بڵاو بوبونەوە بە تایبەتی لە بەغداو دەورو بەربەیدا. گەرانی شێخ عەبدول قادر بە دوای زانست و زانیاریدا لە شاری بەغدا لەنێوان ئەو ماڵ وێرانی و سەرگەردانییەدا ئەو پیاوە لە خواترسە سەرقاڵی گەڕان بووە بە دوای عیلم دا و لە سەردەستی چەند شێخێکی حەنبەلی وەک شێخ ئەبی سەعیدی مەخزومی دەستی بە خوێندنەکردوە ، لە حەلکردنی کێشەی شەرعی و ئوسوڵ و مەزھەبەکاندا زانستێکی فراوانی ھەبووە و ئەدەبی خوێندوەو لە چەند موحەدیسێکی گەورەی ئەو سەردەمەش عیلمی حەدیسی وەرگرتوە. شێخ عەبدول قادری گەیلانی ٣٠ ساڵی تەمەنی خۆی لە فێربونی علم و گەڕان بە دوای زانستەکاندا بەسەر بردووە زانایی و شارەزایی و تەقوای ئەو دەنگ دەداتەوە و خەڵکێی زۆریش رۆژانە روودەکەنەلای بۆ حەل کردنی مەسەلەی شەرعی و ئامۆژگاری وەرگرتن .

دانیشتنی شێخ عەبدلقادر بۆ ئامۆژگاری کردنی خەڵکی[دەستکاری]

کاتێک شێخ عەبدول قادر لەلایەن مامۆستا کەیەوە بە تەواوەتی پەروەدەکراو تواناکانی بۆ دەرکەوت رێگەی دا ھەفتەی سێ رۆژ ماوەک دیاری بکات بۆ وەعزو ئامۆژگاریکردنی خەڵکی مەبەست لەو خەڵکانەیە کە لەو ساتەوەخەتەدا پێویستییەکی زۆریان بە کەسێک ھەبوو رێنمونی و ھاندانیان بدات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر رێگەی راستی و خوداناسی، ئەو کاتەش لە ساڵی ٥١٢ ھیجریدا بووە کە موستەرشیدی کوڕی موستەزھیر خەلافەتی عەباسی بردووە بەڕێوە، بەھۆی ئەو باردۆخەی کە ھەبووە لە زۆر بوونی خراپەو خراپەکاری چەند کەسێک وەکو بانگ خواز دەرکەوتون لە شاری بەغدا، یەکێک لەو بانگ خوازانەش شێخ عەبدولقادر بووە ، شێخ بەھۆی تەقواو راستی خۆیەوە قسەکانی کاری تەواویان دەکردە سەر دڵی خەڵکیی و خەڵکێکی زۆر لە ھەژاو دەوڵە مەندو وەزیرو گوزیری ئەو کاتە لە دەرسەکانیدا ئامادە بوون ، وەک لە سەرچاوەکانی مێژوودا ھاتووە، لەو سەردەمەدا بە ھۆی وەعزو ئرشادی ئەوەوە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس تۆبەیان کردووەو لە خراپەکاری گەڕاونەتەوە و زیاتر لە ٣ ھەزار جولەکەی ئەو کاتەش لە سەر دەستی شێخدا تۆبەیان کردووە و موسوڵمان بوون .

کەسایەتی[دەستکاری]

شێخ عەبدولقادری گەیلانی خاوەنی ھەیبەت و کەیسایەتییەکی زۆر بەھێز بووە لە لای خواو خەڵکیش زۆر بەرێزو خۆشەویست بووە ، قسەکانی ھێندە کاری لە دڵو دەروونی گوێرەکانی کردوە، دەڵین جارێکیان شێخ لە کاتی وتاردانا دەبێت لایەکی عەمامەکەی شۆڕ بۆتەوە خەڵکەکەش وەک لاسایی کردنەوەیەک بێئەوەی ھەست بە خۆیان بکەن لایەکی عەمامەکانی خۆیان شۆرکردۆتەوە، ھەتا ئەمڕۆش گەلێک لە کەراماتەکانی شێخ لە سەر زمانی خەڵکی ماونەتەوە جۆرێک لە نەمری لە کەسایەتی ئەو زاتە گەورەو لە خواترسەدا ھەبووە و کەسێکی زۆر رۆح سوک و خۆبەزل نەزان بووەو رێزی ھەموو کەسێکی بەبێجیاوازی گرتووە، کە سایەتی ئەو لە سەردەمی خۆیدا لە رۆژ ھەڵات و رۆژ ئاوادا ناوبانگی دەکردووە .

ژیانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی پاش مردنی مامۆستاکەی[دەستکاری]

بەرلەوەی شێخ ئەبی سەعیدی مەخزومی کۆچی دوایی بکات، قوتابخانەکەی و ئیجازەی مەلایەتی و تەریقەت و ئریشاد دەدات بە شێخ عەبدولقادر بۆ ئەوەی لە پاش خۆی بیان بات بەڕێوە ، پاش ئەوەی شێخ ئەبی سەعد کۆچی دوایی، دەکات کارو باری قوتابخانەی بابو لئەزج بەتواوەتی ھەموو دەکەوێتە ئەستۆی ئەو ، لە ھەموو لایەکی دیناوە شاگردو مردێکی زۆر رووی تێدەکەن لەبەر بچوکی قوتابخانەکەو زۆری ئەو کەسانەی روودەکەنە ئەوێ بەھەموو لایەک بە ھەژارو دەولەمەندەوە دەست دەکەن بە فراونکردنی قوتابخانەی بابە لئەزج ، ئەو گەورەکردن و فراوان بوونەش لە ساڵی ٥٢٨ ھیجری بەرامبەر بە ١١٣٣ میلاددا بووە و لەو کاتەوە ھەتا ئێستاش بەناوی شێخەوە ناوی دەرکردووە بە بابولشێخ . شێخ عەبدولقادی گەیلانی لە ژیانی خۆیدا زانایەکی زۆر روشنبیر بووە وانەی ١٣ علمی شەریعەو زمانی لە قوتابخانەکەی خۆیدا ووتۆتەوە بە قوتابیەکانی وەک دەلێن بە چەند جۆرێک قورانی پیرۆزیشی خوێندۆتەوە و بەگوێرەی مەزھەبی ئیمامی شافعی و ئمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلیش فتواکانی خۆیداوە.

کتێبەکانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی[دەستکاری]

شێخ ھەربە وانە وتونەوەو خواپەرستی و ئامۆژگاریکردنی خەڵکەوە نەوەستاوەو لە ژیانی پڕ مانای خۆیدا چەند کتێبێکی گەورەو بە سوودی نوسیووەو ئەو کتێبانە لەبەر بایەخ یان ھەتاکو ئەمرۆش ماوەنەتەوە. ھەندێک لەو کتێبانەش ئەمانەن الغونیە ،فتوح الغیب ، الفتح الربانی، سرالاسرار، دلائل القادریە، الحدیقە المێگفویە، الحجە البیچا‌و، الرسلە الغوپیە، عومدە الێالحین، بە زمانی تورکی ، الفیوچات الربانیە، بشائر الخیرات ، ورود شیخ عبدالقادر، حزب الابتھال ، کیمیا‌و السعادە، جلا‌و الخاگر، تنبیە الغبی ، مختێر فی علم الدین، مجموعە خُگـَب ، تە فسیرێکی قوران بە خە تی خوی ، تحفە المتقین وسبیل العارفین، الکبریت الاحمر فی الێلاە علی النبی (ێ) ، مراتب الوجود، مواقیت الحکم، الطقوس الاھوتیە

کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری گەیلانی[دەستکاری]

شێخ عەبدولقادری گەیلانی ھەتا ئەو ڕۆژەی کۆچی دوای کرد لە ھەوڵدان و بانگھێشکردنی خەڵکی بۆ رێگەی ھەق و راستی کۆڵی نەداوەو تادوا ھەناسەشی خزمەتی خەڵکو ئاینی خودای کردووە شێخ عەبدل لقادری گەیلانی لە تەمەنی ٩٠ ساڵیداو لە شەوی شەممەی رێکەوتی ١٠ رەبیعی دووەمی ساڵی ٥٦١ ھیجردا کۆچی دوایی کردو بەجیھانی جاویدانی و پڕ لە نوری خوا شاد بووە. شێخ پاش چەند رۆژێک کە بە نەخۆشی لە سەر جێگە ماوەتەوە بەدەم زیکرکردنەوە گیانی دەرچووە، دەڵێن لەو رۆژانەدا یەکێک لە کوڕەکانی لێی پرسیوە کە کوێ ی ئازاری ھەیە، ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی ھەموو گیانی دەئێشێت بێجگە لە دڵی چونکە دڵی لەگەڵ خوا دا راست بووە ، دواھەمین وشەش کە لە زاری ئەو خوداناسە گەورەیە ھاتۆتە دەرەوە وشەی پیرۆزی اللە بووە ، شێخ پاش ئەوەی کۆچی دوایکردوە ھەر ئەو شەوە کوڕەکانی و ئەوانەی ئامادەبوون لە گۆشەیەکی قوتابخانەکەی خۆیدا ناشتویانەو نەیان ھێشتوە کەس بزانێت ھەتا بەیانی رۆژ بۆتەوەو دواجار خەڵکی پۆَل یۆل ھاتوون نوێژیان لە سەر گۆرەکەی کردووە [٢].

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ماڵپەڕی قادرزادە, شێخ عەبدولقادری گەیلانی.
  2. * كتاب جغرافية الباز الاشهب (نسخه الكترونيه من الكتاب).