غوڵامشا خان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە غوڵام شاخانەوە ڕەوانە کراوە)

ئەمانوڵا خانی دووھەمی ئەردەڵان ناسراو بەغوڵام شاخان شاعیری کورد و حاکمی میرنشینی ئەردەڵانە کە لە سەدەی نۆزدەی زاینییدا لە سنه ژیاوە. غوڵام شاخان ھاوچەرخی مەولەوی بووە و شێعری بە ھەورامی نووسیوە. ئەو کوڕی خەسرەو خانی ناکام و ھەنەزای مەستوورە ئەردەڵان بووە. حوکمدارییەکەی لە ساڵی ١٢٦٥–١٢٨٤ی کۆچی بووە. دوای ئەو حکومەتی ئێران فەرھاد میرزای کردە والی سنە و کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەردەڵانەکان ھات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • مێژووی ئەدەبی کوردی، نووسراوەی عەلائەدین سەججادی، چاپخانەی مەعارفی بەغدا
  • بابا مردوخ روحانی ، تاریخ مشاھیر کرد ، انتشارات سروش 1371 - تهران