غوڵامڕەزا ڕەشید یاسمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە غوڵامڕه‌زا ڕه‌شید یاسه‌میەوە ڕەوانە کراوە)
غوڵامڕەزا ڕەشید یاسەمی

لەدایکبوون١٨٩٦
مەرگ١٩٥١
شوێنی دۆزینەی تەرمگۆڕستانی "زەھیروددەولە"ی تەجریش
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترڕەشید
پیشەشاعیر، نووسەر و وەرگێڕ
ئایینیارسان
مناڵ(ەکان)سیامەک یاسمی و شاپوور یاسمی


غوڵامڕەزا ڕەشید یاسمی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کوردی کرماشانی غوڵامڕەزا ڕەشید یاسمی ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٢٧٥ی ھەتاوی، ڕێکەوتی ٢٠ی نوامبری ١٨٩٦ لە "گاوارە"ی سەر بە "داڵاھۆکرماشان لەدایک بوو.

ژیان[دەستکاری]

خەڵکی گاوارە لە عەشیرەتی "گۆران" و سەر بە ڕێبازگەی"یارسان"ن، کە لە ئایینە کۆنەکانی کوردستانە و کتێبە پیرۆزەکانیان بە زمانی کوردییە. "محەممەد وەلی‌خانی گۆران"ی باوکی، وێنەگەر و خۆشنووس بوو. یاسمی، خوێندنی سەرەتایی لە کرماشان و خوێندنی ناوەندی لەخوێندنگەی "سێن لوویی"ی تاران دوایی پێ‌ھێنا و ھەر لەو تەمەنەدابوو کە دەستی دایە ھۆندنەوەی شێعر. کە خوێندنەکەی تەواو کرد، "مەکۆی زانیاران"ی دامەزراند کە پاشان بە ھاوڕێیەتیی "محەممەد تەقی بەھار" ناسراو بە "ملک الشعرا" گۆڕا بە "ئەنجومەنی زانکۆ". ھاوکات لەگەڵ نووسین و لێکۆڵینەوە، خۆی فێری زمانی "عەرەبی، ئینگلیسی و فەڕەنسی" کرد و ھەروەھا لە لای مێژووناسی بەناوبانگی ئاڵمانی "ھرتسفلد ١٨٧٩-١٩٤٨"زمانی پەھلەوی فێر بوو. ساڵی ١٩٣٣ بوو بە مامۆستای "فێرگەی باڵا" و"زانکۆی ئەدەبیاتی زانستگای تاران" و بە دوای ئەوەدا بوو بە ئەندامی"کۆڕی زانیاریی ئێران". ساڵی ١٩٤٣ سەفەری ھیندی کرد و لە ١٩٤٥ ڕۆیشتە فەڕانسە و دوو ساڵ لەوێ مایەوە. یاسمی تا دوایی تەمەن ھەر بە مامۆستایەتیی زانستگای تاران مایەوە.

ھۆنراوەکانی ڕەشیدی یاسمی لەنێوان شێوازی کۆن و نوێدا بەیناوبەینن و ڕەخنەگرانی ئەدەب لە ڕێزەی "مەلیکوشوعەرای بەھار" و "ئیرەج میرزا" و "پەروین ئیعتیسامی"ی دادەنێن.

دیوانی ھۆنراوەکانی ڕەشیدی یاسمی بە زمانی فارسییە. لە دیوانەکەدا پارچەیەکی موستەزاد ھەیە بە ناوی"پروانە و گل"، کە مێژووی ١٢٩٥ی بە ژێرەوەیە و دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی بیست ساڵانەی یاسەمی، واتە ٩٨ ساڵ لەمەوبەر، و ئاوا دەست پێدەکا:

بە گل گفت پروانە‌ای در چمن / کەبا من بگوی

کە دادە ترا و ندادە بە من / چنین رنگ و بوی

بەرھەمەکان[دەستکاری]

نووسینەکان[دەستکاری]

  1. احوال ابن یمین، ١٣٠٤
  2. اندرزنامە اسدی طوسی (ڕاستکردنەوە)، ١٣٠٤
  3. سلامان و ابسال جامی (ڕاستکردنەوە)، ١٣٠٦
  4. نصایح فردوسی، ١٣٠٦
  5. مقدمە بر دوبیتی‌ھای باباطاھر عریان، ١٣٠٦
  6. قانون اخلاق، ١٣٠٧
  7. دیوان ھاتف اصفھانی (ڕاستکردنەوە)، ١٣٠٧
  8. تاریخ ملل و نحل، ١٣١٥
  9. آیین نگارش، ١٣١٦
  10. کرد و پیوستگی نژادی و تاریخی او
  11. ادبیات معاصر (ذیل بر ترجمۀ جلد چھارم تاریخ ادبی ایران ادوارد براون)، ١٣١٦
  12. دیوان مسعود سعد سلمان (ڕاستکردنەوە)، ١٣١٨
  13. اشعار گزیدە فرخی سیستانی، ١٣١٩
  14. تاریخ مختصر ایران
  15. دیوان اشعار، ١٣٣٦

وەرگێڕەکان[دەستکاری]

ھەروەھا ئەم کتێبانەشی لە ئینگلیسی و فەڕەنسی و پەھلەوییەوە کردە فارسی:

  1. تاریخ قرن ھیجدھم، انقلاب کبیر فرانسە وامپراتوری ناپلئون، آلبر مالە و ژول ایزاک، ١٣١٠[لە فەرەنسییەوە]
  2. تاریخ ادبیات ایران، ادوارد براون، جلدچھارم از صفویە تا عصر حاضر ١٣١٦[لە ئینگلیسییەوە]
  3. ایران در زمان ساسانیان، کریستنسن، ١٣١٧[لەفەرەنسییەوە]
  4. آثار ایران[لە فەرەنسییەوە]
  5. از قصرشیرین بە طوس[لە فەرەنسییەوە]
  6. چنگیز خان، ھارولد لمب، ١٣١٣
  7. تاریخچۀ نادرشاە، مینورسکی، ١٣١٣[لەئینگلیسییەوە]
  8. رمان شاگرد (دیسیپل) از پل بورژە[لە فەرەنسییەوە]
  9. رمان کنت دو مونتگمری[لە فەرەنسییەوە]
  10. فلیسی، کنتس دو سگور
  11. کتاب دوستی، امیل فاگە
  12. مقام ایران در تاریخ اسلام[لەئینگلیسییەوە]
  13. آیین دوستیابی، دیل کارنگی، ١٣٢٠
  14. نصایح اپیکتتوس حکیم[لە فەرەنسییەوە]
  15. تئاتر انوش (بە ھۆنراوە)
  16. اندرز اوشنرداناک [لە پەھلەوییەوە]
  17. اندرز آذربادمھراسپندان [لەپەھلەوییەوە]
  18. ارداویراف‌نامە [لە پەھلەوییەوە]

جگە لەمانە، کۆمەڵێک وتاری گران و سەنگینی لە بوارەکانی: وێژەیی، دیرۆکی، فەلسەفی و ڕەخنەیی ھەیە کە لەپەخش و بلاڤۆکەکانی وەک: "نوبھار"، "ارمغان"، "آیندە"،"تعلیم و تربیت"، "یغما"، "مھر" و گۆڤارەکانی تردا چاپ کراون.

دیوانی ھۆنراوەکانی "محەمەدباقر میرزا خوسرەوی کرماشانی"ی باپیری دایکی، ھەر لە سەر ئەرک و تێکۆشانی یاسەمی ئامادە و چاپ کراوە. بە ماوەی ٣ ساڵ، لە ١٣٢٢-١٣٢٤ [١٩٤٣-١٩٤٥] گۆڤارێکی بە ناوی "نامە‌ی فرھنگستان" بڵاو کردەوە.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

غوڵام‌ڕەزا ڕەشید یاسمی، ڕۆژی یازدەی ڕەشەمەی ١٣٢٧ی ھەتاوی، ڕێکەوتی ٢ی مارسی ١٩٤٩ لە زانستگای تاران، لە کاتی وتارداندا تووشی "سەکتەی دڵ" بوو، بەڵام چارەی کرا و سێ ساڵ پاشان، لە ١٨ی بانەمەڕی ١٣٣٠ی ھەتاوی، ڕێکەوتی ٩ی مەی ١٩٥١ لە تاران کۆچی‌دوایی کرد و لە گۆڕستانی "زەھیروددەولە"ی تەجریش نێژرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • دیوان رشید یاسمی، موسسە انتشارات امیر کبیر، تھران، ١٣٦٢
  • ویکی‌پدیا، دانشنامۀ آزاد
  • باخچەی ئەدەبی کوردەواری (یادداشت)
  • سەید عەبدوڵڵا سەمەدی