عەمرو خالید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەمرو خالید

لەدایکبوون٥ی ئەیلوولی ١٩٦٧
نیشتەجێیئەسکەندەرییە، میسر
نەتەوەعەرەب
پیشەژمێریار، بانگخوازی ئیسلامی
ئایینئیسلام
وێبگەماڵپەڕی سەرەکی عەمرو خالید

عەمرو خالید ناوی تەواو: عەمرو خالید مەحەممەد حیلمی (بە عەرەبی: عمرو محمد حلمي خالد‎؛ لەدایکبووی ٥ی ئەیلوولی ١٩٦٧ لە ئەسکەندەرییە، میسر) بانگخوازێکی میسریی جیھانییە.

ژیاننامە[دەستکاری]

عەمرو خالید لە ئەسکەندەرییەی میسر لە دایکبووە، ھەر لەوێ لە زانکۆ ساڵی ١٩٨٨ لە بەشی ژمێریاری خوێندوویەتی، لە ساڵی ٢٠٠١ بڕوانامەی لە بنیاتنانی خوێندنەوەی ئیسلامی وەرگرتووە، ئێستا لە زانکۆی وێڵزی بەریتانی خەریکی وەرگرتنی بڕوانامەی دکتۆرایە.

لە ساڵی ١٩٩٠ کە ھێشتا کەسێکی ژمێریار بوو بەڵام لە مزگەوتەکان وانەی دەوتەوە، لە ساڵی ١٩٩٨ بەھۆی وتاردان گواسترایییەوە شاشەی تەلەفزیۆنە ئاسمانییەکان لە کەناڵی ئیقڕە و ھەروەھا لەسەر شاشەی ئینتەرنێت و شریتە کاسێتی و سی دییەکان.

ھانی موسڵمانانی دەدات بۆ لێک نە ترازان و خۆشەیستی، بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە بڕوای وایە کە لە کەسانی (لە خوار بۆسەر) بگۆڕدرێت.

یەکێکە لەو کەسە چالاک و بانگخوازانەی ئیسلام، کە گۆڤاری نیویۆرک تایمز ئاماژەی بە خۆشەویستی عەمرو خالید کرد لە لایانی وڵاتانی عەرەبییەوە و بەناوبانگترین کەسی بانگخواز و ئامۆژگاریکەر لە شاشەی تەلەفزیۆنەکان. یەکێک لەو ١٣ سیانزە کەسە ناودارە جیھانییەی کە لەلایەن گۆڤاری تایمەوە ھەڵبژێردرا؛ و شەشەمین کەسی بە توانا کە ڕووی فیکرییە و لەلایەن گۆڤاری نیگار.

بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی[دەستکاری]

بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی وەک (دعوە للتعایش) کە لە ساڵی ٢٠٠٧ پەخش کرا، ھەروەھا (صناع الحیاە) لە ساڵی ٢٠٠٥ کە مەبەستی سەرەکی پشت بەخۆبەستن لەئیش و دروست کردندا. (علی خطی الحبیب) کە مانگی ڕەمەزاندا لە وڵاتی سعودییە پێشکەشی کرد. (قصص القران) کە سەرنجی تەواوی خەڵکی ڕاکێشابوو و کە باس لە ڕەوشت و بەھا بەرزەکانی ژیان دەکرا؛ و چەندھا بەرنامەوە نامیلکە و کتێبی کە لە بازاڕەکاندا ھەیە. کاریگەری تەواوی بەسەر کۆمەڵگەی ئیسلامییەوە ھەیە. ھونەری وتنەوەی وانەی چ ئیسلامی یان غەیری ئیسلامی ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]