مەلا عەبدوڵڵا سووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عەبدوڵڵا سووریەوە ڕەوانە کراوە)
مە‌لا عە‌بدوڵڵا سووری

لەدایکبوون١٣١٣ کۆچی ھە‌تاوی
مەرگ١٣٧٤ کۆچی ھە‌تاوی
شاری سنە
شوێنی گۆڕقە‌برستانی سڵێمان بە‌گی بانە
نەتەوەکورد
پیشەنوێنە‌ری خە‌ڵکی شارە‌کانی بانە و سە‌قز لە پارلە‌مانی ئێران لە ساڵانی ٦٣ تا ٦٥ کۆچی ھەتاوی - پێش نوێژی مزگەوتی گەورەی بانە - بەڕێوەبەری مانگی سووری بانە
چالاکبوونپێش رۆخانی حکوومەتی شای ئێران تا ساڵی ٧٤ کۆچی ھەتاوی
ئایینئیسلام
ھاوسەرنەجیبە
مناڵ(ەکان)محەممەد ھادی- محەممەد زاھێد - عەتیە - محەممەد مەھدی - موسلم - موحسین - رەزا
وێبگە
واژۆی مامۆستا سووری


حاجی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای سووری (١٣١٣- ١٣٧٤) لە دێھاتی ورچەک سەر بە شاری بانە لە دایک بوو. باوکی شێخ ئەحمەد کەسێکی خوا پەرەست و دین دار بووە. دایکی " گوڵێ " خەڵکی دێھاتی سنجەڵێ سەر بە شاری سلێمانی لە کوردستانی باشوور بووە. مەلا عەبدوڵڵا بە چەندین پشت ئەگاتە شێخە سووری کڕێوە (شێخ ئیلیاس) کە لە ناوچەی بانە و سەردەشت و پیرانشار وەک کەسایەتییەکی ئایینی و پیرۆز ناوی لێ ئەبەن، نازناوی "سووری" لە ناوی ئەو شێخە پایە بەرزەوە وەرگیراوە.

فێربوونی زانستەکان[دەستکاری]

لە تەمەنی ١٢ ساڵانەوە دەستی بە خوێندنی قورئان کردووە و لە ماوەی ٣ مانگ دا خەتمی کردووە. لە دوای خوێندنی قورئان کتێب گەلێکی فارسی وەک گۆڵستان و (بووستان)ی سەعدی تەواو کردووە، لە پاشان دەستی بە خوێندنی کتێبی (تێریف زنجانی) و (عوامل جرجانی) بە زمانی عەرەبی کردووە، ئەو لای مامۆستایانی ئایینی گەورە وەک مەلا ئەحمەد سیسەری کە یەکەمین مامۆستای ئەو بووە دەرسی خوێندووە و ھەر وەھا لە خزمەت مامۆستایان مەلا عەبدولڕەحمان سەعیدی، مەلا ئەبووبەکر گیرەیی، مەنتق و تەفسیری و لە لای مەلا ساڵح ئەختەری،(عقائد عچدی) و فەلسەفەی خوێندووە.[١]

خوێندن لە کوردستانی باشوور[دەستکاری]

ساڵەکانی گەنجی تەمەنی لە شارەکانی کوردستانی باشوور بە تایبەت سلێمانی بە خوێندن لە مزگەوتەکانی خانەقا و مزگەوتی ئەربیلی ناسراو بە مزگەوتی دوو درگای ئەسحابە سپی تێپەڕ کردووە و لە خزمەت مامۆستایانی ئەو سەردەمەدا فێری زانستەکانی پێویست بووە.

مزگەوتی دوو درگای ئەربیلی لە ئەسحابە سپی

خوێندن لە کوردستانی باکوور و زیارەتی شێخ سەعید نوورسی[دەستکاری]

لە ساڵەکانی خوێندن و سەفەر کردنیان بە مەبەستی فێر بوونی زانستەکانی سەردەم سەردانی وەڵاتی تورکیە ئەکات و بە خزمەت شێخ سەعید نوورسی(بدیع الزمان) ئەگات و وەڵامی پرسیارە زانستیەکانی لێ وەر ئەگرێت. Said Nursî[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

وانە بێژی و پێش نوێژی[دەستکاری]

حاجی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا سوری یەکێک لە گەورەکان و شارەزاکانی بواری دین و زانستە ئایینیەکانە لە ناو زانایانی ئایینی کوردستانی رۆژھەڵات دا. کەسانێکی زۆر لە خزمەت ئەو دا " ئیجازەی مەلایەتی " یان وەرگرتوە. کەسانێک وەک شەھید مەلا رەحیم فەرجی[٢] مەلا ساڵح کەریمیان و... ھەروەھا لە ناوچە جیا جیا کانی کوردستان دا وانە و دەرسی دینی و زانستەکانی " فقە و لغت " و دیتری زانستەکانی وتۆتەوە. پێش نوێژی و رابەری خەڵکانێکی زۆری لە ناوچە کانی بانە و سەقز بە ئەستو گرتووە و ھەوڵی داوە جگە لە رێبەری ئایینی و ئاگا کردنی خەڵک لە ئایین، بابەت و راڤە کانی رامیاری رۆژیش فێری خەڵکی بکات و ھەستی نیشتمان پەروەری و بیر کردنەوەی سیاسی لەواندا زیندوو بکات. خەڵکانی ئەو ناوچانەی مامۆستا لێیان ژیاوە شایەت حاڵێکی زۆر زیندوو متمانە پێکراون بۆ ئەم تەوەرە.

چالاکی و پۆستەکان[دەستکاری]

چالاکی سیاسی[دەستکاری]

«مەلا شێخ عەبدوڵڵا سووری» داوای لە کاربەدەستان کرد رسەربەخۆیی کوردستانی رۆژھەڵات بە فەرمی بناسن.[٥][٦][٧]

مامۆستا سووری لەگەڵ چەندین مامۆستای ئایینی تر لە بانەوە وەکوو مەلا شەریف جەوانبەخت و مەلا محەممەد جەلال حسێنی بەشدار بوو کە لەم دانیشتنە دا کەسانێک وەکوو ئەحمەد موفتی زادە لە سنەوە، محەممەد شەھید پیر خفران لە ھەورامان، عەبدولکەریم کەریمی لە بۆکانەوە. بەھائەدین رەبانی (یاساناس و مافپارێزی داد)، یوسف ئەردەڵان ئەندامی شۆڕای شاری سنە، [[ دکتۆر سەیدولشوھەدایی ]] وەکوو نوێنەری گروپێک لە شاری سنەوە، دکتۆر عەبدولکەریم سەردووشی لە مەریوانەوە بەشداریان کردبوو. لە کۆتاییدا لە دوای چەندین کاتژمێر باس و راوێژ و ئاخافتن، پلانی قبووڵ کراوی یەکەمین کۆنفڕانسی ھەڵسەنگاندنی سەربەخۆیی کوردستانی رۆژھەڵات لە ١٥ ماددە دا راگەیەندرا تا دیتری گرووپ و دەستەکانی کوردستانیش بیر و بۆچونی خۆیان دەر ببڕن.[٨]

دەقی نامەکە بەم شێوەیە:

ئێمە مامۆستایانی پێش نوێژ و وانە بێژی ئایینی سوونی لە پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا و کرماشانەوە ئەرکی سەرشانمانە لە بەرامبەر ئایینی ئیسلام و... ئەمانەوێ بابەتێکی گرینگ بە کاربەدەستانی حکوومەت رابگەیێنین. ئەو بابەتە گرینگە بریتیە لە ئازادی مامۆستای پایە بەرز و دڵسۆزی ئیسلام و شۆڕش بەڕێز ئەحمەد موفتی زادە، کە پێشینەی چالاکیکەکانی بەناوبانگەو خێرخوازی و نەسرەوتووی بۆ ھەموو خەڵکی سوونی کوردستان و ئێران و تا رادەیەکی زۆر ھەموو موسڵمانانی جیھان ناسراوە. توانایی و خواستی ھەرە زۆری بەڕێزیان بۆ بانگەشەی ئاینیی و سازکردنی ھەستی یەکبوون و یەکگرتن لە ناو موسڵمانان دا - بە تایبەت - لە بەینی برایانی شێعە و سوونی لە ئێران دا بۆ ھەمووان ئاشکرایە، بە ھیچ شێوەیەک کارێکی بە سوودی ئیسلام و حکوومەت و یەکگرتنی موسڵمانان نیە کە وا جەنابیان بەم شێوە لە زیندانا و دوور لە جومعە و جەماعەت بن و موسڵمانانی داخواز و دڵخوازی ئەو بەڕێزە چاوەڕان بمێنن.[٩]

لە پەرلەمان دا[دەستکاری]

ئەو لە ساڵی ١٣٦١ ی کۆچی ھەتاوی دا لە ھەڵبژاردنەکانی "نێوان خۆل"ی پەرلەمان لە شارەکانی بانە و سەقز توانی بە زۆرترین دەنگ، (٤٥٦٩٧) دەنگ (٢/٧٣ لە سەدا) بۆ ئەندامیەتی پەرلەمان قبوڵ بکرێ.[١٠] لقی نوھەم لە پەرلەمانی ئێران بە سەرۆکایەتی سەید کازم ئەکرەمی لە کاتژمێر ١١ی سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ٨ ی رەشەمەی ساڵی ١٣٦١ ی کۆچی ھەتاوی (سکرتێری دانیشتنەکەعەلی ئاقا محەممەدی) دەستی بە دانیشتنەکە کرد و دوای وردبونەوە لە بابەتەکە لە مەڕ فایلی ھەڵبژاردنی عەبدوڵڵا سووری لە بەشی بانە و سەقز بە زۆرترین دەنگ ئەندامیەتی ئەو بە فەرمی ناسرا.[١١]

مەلا عەبدوڵڵا لە ناو دیتری نوێنەرانی خولی یەکەمی پەرلەمانی ئێران

سەفەر بۆ بریتانیا[دەستکاری]

سەفەر بۆ لوبنان[دەستکاری]

سەفەر بۆ پاکستان[دەستکاری]

بریندار بوون لە بۆمبارانی بانە[دەستکاری]

لە ١٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٣ی کۆجی ھەتاوی دا فڕۆکەکانی رژێمی بەعس شاری بانە بە گشتی و پارکی شاریان بە تایبەتی بۆمباران کرد و پتر لە ٦٠٠ کەس گیانیان لە دەس دا، مەلا سووری لە پارکی شار کاتێک قسەی بۆ جەماوەری شار ئەکرد پاڕجەی بۆمبی بەرکەوت و بە خەستی بریندار بوو کە ناوی نرابوو شەھیدی زیندوو.

رووداوی حەجی ساڵی ٦٦[دەستکاری]

مامۆستا سووری لە ساڵی ١٣٦٦ی ھەتاوی کە سەر کاروانی حاجیەکانی بانە بوو بۆ عەرەبستان رۆشت و لە وێ لە رووداوی حەجی ئەو ساڵە دا کە حاجیە ئێرانیەکان لەگەڵ پۆلیسی سعوودی بەشەر ھاتبوون بریندار کرا.


بەرھەم[دەستکاری]

پتر لە سێسەد خوتبە بە زمانی عەرەبی و کوردی و شێعر بە زمانی فارسی و کوردی لە پاش بە جێ ماوە، ھەروەھا وەرگێڕدراو گەلێک لە عەرەبی بۆ کوردی لە سەر کەرامەت و ھەروەھا بۆچونی سوننەکان لە سەر کوژرانی حسێن کۆڕی عەلی کە ھیشیان لە چاپ نەدراون. گرینگترین بەرھەمی ئەو، تەفسیری قوڕعان بە زمانی عەرەبی بە ناوی البنان و البیان فی تفسیر القرآن ە کە ھێشتا لە چاپ نەدراوە و دەسنووسەکەی لای مناڵەکانی ماوەتەوە.

شێعر[دەستکاری]

نموونەی شێعری کوردی

  • ١
بە شمشێری برۆ و تیری موژانتبە عەشقی خانەسووزی پڕ لە ژانت‌
بە دوو چاوی خومار و مەستی بێ مەیبە زوڵفی توول و لوولی وەک موژانت
بە گوڵ غونچە نەپشکوتووی بەهارتبە خاڵانی سیاهی تورک و تارت
بەڵێ قوربان هه‌تاکە بێ سەبووریهەتاکە بێ هەلاکەت دەردی دووری
لەبەر چیمە بڕێژێ ئەشکی خوێنینبە گریان و بە شیوەن چاوی سووری
  • ٢
ئە گەردوون چەپ گەرد، شێتی بەیتەشەڕەنگ تاڵی بێداد، دەم بە هەڕەشە
سەر کەش، بێ ئارام، تووڕەی پڕ ستەمبێ ئاگا لە سۆز دڵی پڕ ئەلەم
چەن مێهر و دۆستیت دا بە بەر باداگەردی دڵداریت دا بە هەوادا
ڕۆشنی چرای ئەوینت کوژاندچەن دڵی دوور و حەزینت شکاند
قەیست شێت نەکرد؟ فەرهادت نەکوشتخوێنی کام شەیدات بە ناحەق نەرشت
یوسفت نەکرد بە زێر خەریدەیەعقووبت نەکرد لە نووری دیدە
زڵێخات نەکرد بە دیلی ئەوەینپڕ ئاوت نەکرد دوو دیدەی شیرین
نێزەت نەکێشا بۆ دڵی سووریتا دڵت سووتاند بە دەردی دووری
بەسیە با بەس بێ تا کەی بێدادیتا کەی شیوەن بێ لە جێگەی شادی

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ (گۆڤاری مانگانەی تەبیان ژمارە ١٦-١٧ لاپەڕەی ٩٣)
  2. ^ (حەوتوو نامەی گۆڤاری سیروان، ژیان نامەی مەلا رەحیم فەرەجی)
  3. ^ (مانگنامەی تەبیان، ژمارە ١٦-١٧، لاپەڕەی ٩٥)
  4. ^ (رۆژنامەی کەیھان یەکشەممە ١٥ ی گەلاوێژی ١٣٧٤ کۆچی ھەتاویی - ژمارە ١٥٤١٢- لاپەڕەی ١٤)
  5. ^ (رۆژنامەی کەیھان، ٢٢/٣/١٣٥٨)
  6. ^ (مامۆستایانیئایینی و کوردستان، بێھزاد خۆشحاڵی)
  7. ^ (رۆژنامەی ئیتیلاعات,دووشەمە ٢١ی جۆزەردانی ١٣٥٨ی کۆچیھەتاوی، ژمارە ١٥٨٧٦)
  8. ^ (رۆژنامەی ئیتیلاعات، ٢٣/٣/١٣٥٨، لاپەڕەی ٣، پایگاە اگلاع رسانی جنگ ایران و عراق، کتاب دوم، جنگ نامە اول پیدایش نڤام جدید، وقایع روز ٢٢ خرداد سال ١٣٥٨)
  9. ^ (http://raabi.blogfa.com/post-٤٦.aspx[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] وبلاگ اھل سنت)
  10. ^ (http://rc.majlis.ir/fa/parliament_member/show/٧٦٢٦٢٥[بەستەری مردوو])
  11. ^ (رۆژنامەی فەرمی دانیشتنەکانی ئاشکرای پەرلەمانی ئێران، ژمارە ١١٠٨٦. لاپەڕەی ٣٠، ڕێکەوتی ٨/١٢/١٣٦١ کۆچی ھەتاوی)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Portal/images/ه' not found.