عەبدولکەریم فندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەبدولکەریم فندی دانەر و نووسەر و رۆژنامەوانەکی کوردە، لە شاری دهۆک، - هەرێمێ کوردستانە.

ژیان[دەستکاری]

لە ساڵی (١٩٤٦) لەگوندی (قارقاراڤا)ی ناوچەی دوسکی، لە باکووری شاری دھۆک لەدایک بووە. لە پایزی ساڵی (١٩٥١) لەگەڵ خێزانەکەی خۆی لەشاری دھۆک نیشتەجێ دەبێت و ھەر لەوێ خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی تەواو دەکات.[١]

لەساڵی (١٩٧٤) کولیژی ئاداب بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی مووسڵ تەواو کردووە، وەک ماموستا لە ئامادەیی برایەتی لە دھۆک دادەمەزرێت، و لە ساڵی (١٩٨٤) دەبێتە بەرێوەبەر لە دوا ناوەندی مەمێ ئاڵان لە شاری دھۆک، پاشان لەساڵی ١٩٨٦ بەھۆی ھەڵویستە نەتەوەیەکەی دەگوازرێتەوە بۆ ئامادیی دھۆکی ئێواران. پاش ڕاپەرینی بەھاری ساڵی (١٩٩١) دەبێتە بەرێوەبەری ئامادەیی پیشەسازی لە دھۆک.

ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، لە ساڵانی (١٩٥٩- ١٩٧٤) پلەی ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت ھەبووە، و لە (٩-٦-١٩٦٣) چووتە ناو رێزی شۆرشی ئەیلول، لەساڵی (١٩٦٥) بووە بە ئەندامی لیژنەی ناوچەی دھۆکی (پ.د.ک).

لە رۆژی ٨-٤-١٩٩٣ و لە یەکەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا وەک بەرێوەبەری گشتیی ھونەری و ڕوشنبیری لە وەزارەتی ڕوشنبیری حکومەتی ھەرێم دیاری ئەکرێت. لەساڵی ٢٠٠٢ بووە بە بەرێوەبەری گشتیی راگەیاندنی لە وەزارەتی ڕوشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دەمێک ئەبیت بە بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری بە وەکالەت، لەساڵی (٢٠٠٤) بەھۆی تێکچوونی باری تەندروستی، دەبێتە بەرێوەبەری گشتی لە دیوانی وەزارەتی ڕوشنبیریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.[٢]

یەکێتی نوسەران[دەستکاری]

لە (١١-١٠-١٩٧٠)بووە بە ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد. ووەک سکرتێر لە زۆربەی دەستەی بەرێوەبەرانی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی دھۆک ھەڵبژردراوە، و ھەر لەساڵی (١٩٨٤- ١٩٩١) وەک ئەندامی دەستەی بەرێوبەر لە یەکێتی نووسەرانی کورد لە ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردراوە، لەساڵانی (١٩٨٦- ١٩٩١) وەک نوێنەری لقی کوردستان لە ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نووسەرانی عیراقدا دیاری ئەکرێت. بەشداری لە زۆربەی کۆنگرەی یەکێتی نووسەرانی کوردا دا کردووە، سەرباری سێ کۆنگرەی یەکێتی نووسەرانی عیراق, ھەروەھا بەشداری لە (١٥)مین کۆنگرەی نووسەرانی عەرەبدا کردووە کە لە ساڵی ١٩٨٦ لەشاری بەغدا بەسترابوو. بەشداری لە ڤیستڤالی ( مەربد) (٦-٧-٨) دا کردووە.[٣]

رۆژنامەوانی[دەستکاری]

  • ئەندامی دەستەی نووسەرانی کۆڤاری (بەیان) بووە،کە لەلایەن دەزگای چاپەمەنی و بەلاوکرواوەی کوردی لە بەغدا دەردەچوو.
  • ئەندامی دەستەی نووسەرانی کۆڤاری (نووسەری کورد) خوڵی سێیەم بووە.
  • ئەندامی دەستەی نووسەرانی کۆڤاری (پەیڤ) بووە، کە لەلایەن یەکێتی نوسەرانی کورد - دھۆک دەردەکرا.
  • وەک سکرتێری نووسینی کۆڤاری (مەتین) خوڵی سیێەم کارکردووە، لە ژمارە ١- ١٨.
  • لەساڵی (١٩٩٧) سەرنووسەری کۆڤاری (کاروان) بووە، کە لەلایەن وەزارەتی ڕوشنبیری حکومەتی ھەرێمەوە دەردەچوو.
  • سکرتێری نووسینی کۆڤاری (کاروانی ئەکادیمی) بووە، کە لەلایەن وەزارەتی ڕوشنبیری حکومەتی ھەرێمەوە دەردەچوو.
  • سەرنووسەری گۆڤاری (دیجلە) بووە ھەر لەسەرەتاوە تاکو راگرتنی (٤٢ ژمارە)، کە لەلایەن وەزارەتی ڕوشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بە پیتیی لاتینی بەللاو دەکرایەوە, ئەم کۆڤارە یەکەمین کۆڤار بووە کە بە پیتی لاتینی لە ھەرێمی کوردستان دەردەچوو.[٤]

وێرای چەندین کار و لێپرسراوەیەتی دیکە. و لە زۆربەی گۆڤار و روژنامەکانی کوردی کە لە عیراق دەردەچوون بەرھەمی خۆی ھەبووە (لێکولینەوەی ئەدەبی- رەخنەیی- فۆلکلوری- بابەتە مێژووییەکان لەبارەی مێژووی کورد).[١]

دامەزراندن[دەستکاری]

  • یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نوسەرانی کورد- لقی دهۆک.
  • یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی سەندیکای روژنامەنووسانی کوردستان.
  • یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی دۆستایەتی (کوردی - عەرەبی)
  • یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ماڵی ھونەری لە ھەولێر
  • یەکێک بووە لە دامەزرێنەران و سەرۆکی ئەنجومەنی شانی ھونەری بووە لە دھۆک.[٥]

زمانزانی[دەستکاری]

  • بێجگە لە زمانی کوردی, زمانەکانی عەرەبی – ئینگلیزی ئەزانێت، هەر وەها زمانی کوردی دیالیكتی خواروو و ژۆروو بە باشی ئەزانئت و ئەلف و بێی (لاتینی- عەرەبی- ئەکلیرکی- سلاڤی)یش ئەزانێت.[١]

بەرھەمە چاپکراوەکان[دەستکاری]

  • دیوانا بەکر بەگی ئەرزی، کۆکردنەوە و تێویژاندن (١٩٨٢- بە زمانی کوردی یە).
  • مەیرۆ، کتێبی مامۆستا م.ئەمن بۆزئەرسەلان, لە پیتی لاتینی بۆ پیتی عەرەبی وەرگیراوە، ١٩٨٥ (بە زمانی کوردی یە).
  • گولچن، کتێبی مامۆستا ئۆردیخانی جەلیل, لە پیتی ئەکلیرکی – سولاڤی بۆ پیتی عەرەبی وەرگیراوە، ١٩٨٢ (بە زمانی کوردی).
  • شۆرشی ئەیلول لە کوردستانی عیراق، دانان، ١٩٩٥ (بە زمانی عەرەبی یە).
  • رێبەری پارێزگای دھۆک، دانان لەگەڵ چەند نووسەرێکی دیکە، ١٩٩٥ (بە زمانی عەرەبی یە).
  • ھۆزێن کوردی لە باکورێ ویلایەتی موسل، (١٩٩٦) لە زمانی ئینگلیزیەوە بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە.
  • پارتی ل سەردەمی مشەختبوونا بارزانی، دانان، ١٩٩٨ (بە زمانی کوردی یە).
  • ئامێدی لەچەند سەدەی جیاوازدا، دانان عەباس عەزاوی, توژینەوە، ١٩٩٥ (بە زمانی عەرەبی یە).
  • یۆبیلا زێرینا پێشمەرگەی، ئامادەکردنی شەوکەت شێخ یەزدین، عەبدولکەریم فندی لە پیتی عەرەبی و دیالێکتی کورمانجی ژوروو بۆ پیتی لاتینی و دیالێکتی کورمانجی خواروو گوریوە، ١٩٩٩ (بە زمانی کوردی یە).
  • بارزانی خۆ نادەتە دەست کەسێ، وەرگێرٍانی شەوکەت شێخ یەزدین، عەبدولکەریم فندی لە پیتی عەرەبی و دیالێکتی کورمانجی ژوروو بۆ پیتی لاتینی و دیالێکتی کورمانجی وەرگیراوە، ٢٠٠١ (بە زمانی کوردی یە) .
  • ڤیستەفالا خانی، ئامادەکردن، ١٩٩٦- (بە زمانی کوردی یە).
  • کەلێن بادینان و چەند جھێن وێ یێن شوینواری، دانان، ٢٠١٢ (بە زمانی عەرەبی یە)
  • زمانێ کوردی لە دەڤەری بادینان، وەرگێران لە ئنگلیزیەوە، ٢٠١٣ (بە زمانی عەرەبی و کوردی یە).[٦]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب ژیانننامەی عەبدولکەریم فندی ١٩ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., سایتی فندی ئینفۆ
  2. ^ چاوپێکەوتن لەگەل عەبدولکەریم فندی ٣ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., رۆژنامەی ئەڤرۆ, ژمارە:١١٠٩, سێ شەمە ٢٢/١/٢٠١٣
  3. ^ چاوپێکەوتن لەگەل عەبدولکەریم فندی ٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., کۆڤاری پەیف, ژمارە:٤٣, هاوینی ٢٠٠٧
  4. ^ چاوپێکەوتن لەگەل عەبدولکەریم فندی ٨ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., کۆڤاری نوبوون, ژمارە:١٢١, هاوینی ٢٠١٢
  5. ^ چاوپێکەوتن لەگەل عەبدولکەریم فندی ٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., کۆڤاری پەیف, ژمارە:٤٣, هاوینی ٢٠٠٧
  6. ^ کورتە ژیانننامە و چاپکراوەکانی عەبدولکەریم فندی ٢ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., رۆژنامەی چاڤدێر, ژمارە:٥٦, سێ شەممە ١٥/١/٢٠٠٨

لینکی دەرەوە[دەستکاری]