عەبدولڕەحمان سدیق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولڕەحمان سدیق

عەبدولڕەحمان سدیق (لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٦٢) نووسەر، ئەندازیار و سیاسەتمەدارێکی کوردە. ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بوو، لەماوەی ٢٠٠٣ تاکوو ٢٠٠٤ وەزیری ژینگەی عێراق بوو[١] ھاوکات ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران (پەرلەمان) ی عێراق بوو. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠، پۆستی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ھەرێمی کوردستان پێدرا.[٢]

لە ساڵی ٢٠٠٦، عەبدولڕەحمان لە حەفتەنامەی (الافق الجدید) ستوونووس بووە لەژێر (المرفٲ) نووسیویەتی.[٣] ماوەیەکیش ناوبراو لە کەناڵی کوردستان ٢٤، لەبەرنامەی بەکوردی بەشداری دەکرد.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Iraq's post-war cabinet، ماڵپەڕی بی بی سی، ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، عەبدولڕەحمان سدیق پۆستێکی باڵا وەردەگرێت، ماڵپەڕی ڕووداو، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ عەبدولڕەحمان سدیق: پێویستمان بە گوتارێکی کوردستانیانەی ئاینی ھەیە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی دیپلۆماتیک، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ عەبدولڕەحمان سدیق وەک سەرۆکی دەستەی ژینگە دەست بەکاربوو، ماڵپەڕی سپیدمیدیا، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.