عەبدولوەلی محەممەد عەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدول وەلی محەممەد عەلی

عەبدول وەلی محەممەد عەلی (بە سۆماڵی: Cabdiweli Maxamed Cali، بە عەرەبی: عبدالولي محمد علي‎) چالاکوانێکی بواری ڕامیاری و ئابووری سۆماڵیە لە ٢ی حوزەیرانی ١٩٦٧ لە باکووری سۆماڵ لە دایک بووە. عەلی خاوەنی ڕەگەزنامەی سۆماڵی و ئەمریکییە و بێجگە لە زمانی دایکی، زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی و ئیتاڵی دەزانێت. عەلی شارەزاییەکی باشی لە ئابووریدا ھەیە و لەگەڵ چەندین ڕێکخراو و دەزگای نێودەوڵەتی کاری کردووە وەک سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی، پلەی ماستەری بەدەست ھێناوە لە کارگێڕی و ئابووری گشتی لە زانکۆی ھارڤارد و دواتریش پلەی دکتۆرای لە زانکۆی جۆرج مەیسن بە دەست ھێناوە. دوا جاریش لە ١١ی مایسی ٢٠١١دا کرا بە جێگری سەرۆک وەزیرانی سۆماڵ.