عەبدولعەزیز

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Osmanli-nisani.svg
   عەبدولعەزیز
Abdfülaziz.jpg
سوڵتان عەبدولعەزیز
ناوی سوڵتان سوڵتان عەبدولعەزیز
لە دایکبوون ١٨٣٠
مردن ١٨٧٦
پێش خۆی عەبدول مەجیدی یەکەم
دوای خۆی موڕادی پێنجەم
بنەماڵەی فەرمانڕەوا عوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتی عوسمانی
باوک مەحموودی دووەم
بیروباوەڕ ئیسلامی سوننە


عەبدولعەزیز کوڕی خەلیفە مەحموود کوڕی عەبدول حەمیدی یەکەم لە نێوان ساڵانی ١٨٣٠ تا ١٨٧٦ ژیاوە، یەکێکە لە خەلیفەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی کرد لە ساڵی ١٢٧٧ک تا لابرا لە ساڵی ١٢٩٣ک.

خەلافەتی گرتە دەست دوای وەفاتی عەبدول مەجیدی برای، لەم سەردەمەدا شۆڕشی کریت هەڵگیرسا و کوژێنرایەوە، و کەنالی سوویس کرایەوە و یاسای بازرگانی دەریایی دەرچوو.

بە هیمەتەوە دەستی کرد ب چاکسازی لە وڵاتدا، مەجلیسی ڕاوێژی لەسەر شێوازی فەڕەنسی دروستکرد و یەکەم سکەی ئاسنین لە دەوڵەتدا دامەزرا لە ئیستەنبوڵ و پۆستە هێنرایە دەوڵەتەوە و خوێندنگەی ناوەندی نوی دامەزرێنران، یەکەم سوڵتانی عوسمانی بوو سەردانی وڵاتەکانی ئەورووپا بکات، سەرددانی ئاڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیای کرد، و زۆر کاریگەر بوو بە پێشکەوتنی زانست و کارووبار لەو وڵاتانە.

چاکسازی لە سوپادا کرد چەندین ڕێکخستن و یاسای نویی هێنایە سووپاوە و زۆر لە گەورە بەرپرسەکانی دەوڵەتی موحاکەمە کرد، وهێزە دەریاییەکان گرنگییەکی زۆریان پێدرا، ئەم چاکسازییە خیرایانەی ڕوویاندا بە دڵی دەوڵەتە ئەورووپیەکان نەبوو کە چاوەڕێی رووخانی ئەم تاکە دەوڵەتە ئیسلامییەیان ئەکرد.

یەکێک لەو ویلایەتانەی سوڵتان سەردانی کرد میسر بوو بە هاوڕێیەتی موڕادی پێنجەم و عەبدول حەمیدی دووەم، لەم سەردەمەدا پرۆژەی دامەزراندنی کەناڵی سویس دامەزرا.

خەلیفە چاوتێبڕینی ئەورووپای ئەبینی لە دەوڵەتی عوسمانییدا و ئاگاداری پیلانگێڕانیان بوو لەسەر دەوڵەت، و دژایەتی عوسمانییەکانیان ئەکرد بە هەڵگیرسانی شەڕی تائیفی وهەرێمایەتی بە تایبەت لە بەلقان، و سەردانی سەفیری ڕووسی زیادی کرد بۆ ئیستەنبوڵ و هەردوو لا وتوێژیان لە بارەی ڕێکەوتنێکەوە دەرکد بۆ وەستان لە ڕووی وڵاتەکانی ئەورووپادا، ئەمەش بە دڵی دەوڵەتەکانی ئەورووپا نەبوو هەڵمەتێکیان دەست پێکرد لە دژی و ووتیان سوڵتان خەریکی پارە بەفیڕۆدانە و ئەوەی یارمەتی دان بۆ ئەوە سەردانی سوڵتان بوو بۆ ویلایەت و وڵاتەکان و هەروەها سەرۆکی مەجلیسی ڕاوێژ لەوەدا یارمەتی دان سوڵتانی لابرد و پاشان کوشتیان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • مێژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد فەرید بەگ
  • دەوڵەتی عوسمانی - عەلی سەڵابی