عەبدولخالق مەعرووف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولخالق مەعرووف

لەدایکبوون١ی کانوونی دووەم ١٩٣٥
مەرگ١٠ی نیسانی ١٩٨٥
ھۆکاری مەرگتیرۆر کرا
شوێنی گۆڕھەولێر
نەتەوەکورد
پەروەردەدەرچووی زانکۆ
پیشەنووسەر و ڕووناکبیر
ئایینئیسلام


عەبدولخالق مەعرووف (١٩٣٥ - ١٩٨٥) نووسەر و ڕووناکبیری کورد بوو.

عەبدولخالق مەعرووف لە یەکەمین رۆژی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٣٥ لە شاری ھەولێر لەدایک بوو. پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ئامادەیی، ساڵی ١٩٥٨، بۆ درێژەدان بە خوێندن لە ‌زانکۆی ئەزھەر چوو بۆ قاھیرە. ھەر لە تافی لاوێتییەوە خولیای خوێندنەوە بوو و لە ‌ناوچەکەی خۆیدا وەک خوێندەوارێکی ھاوچەرخ ناوی دەرکردبوو. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کرد.

عەبدولخالق مەعرووف شارەزاییەکی زۆریشی لە بواری ئەلەکترۆنیکدا ھەبوو و لە ‌سەرھەڵدانی شۆڕشی نوێدا دەزگای ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستانی دامەزراند. پێنج پەرتووکی نووسیوە؛ لەوانە: تەکنیکار کە ساڵی ١٩٨٠ چاپ کراوە، ئادەمیزاد لە ‌کۆمەڵی کوردەواریدا، سەبارەت بە بابەتە زانستییەکانی فیزیا، نامیلکەیەک بە زمانی عەرەبی، و کتێبێکی تریشی دەربارەی ترانزستۆر بە دەستنووسی ماوەتەوە.

عەبدولخالق مەعرووف رۆژی ١٠ی مانگی نیسانی ساڵی ١٩٨٥ بە دەستی تیرۆریستان لە شاری ھەولێر کوژرا. شێرکۆ بێکەس شاعیری کورد چەندین شێعری بۆ ڕێز گرتن لە عەبدولخالق نووسیوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

مەکۆکانی کوردژین