عومەر کوڕی خەتتاب (دراما)

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی عومەر (بە عەرەبی: مسلسل عمر) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی مێژووییە بە بڕی تێچووی ٢٠٠ ملیۆن ڕیاڵی سعوودی. بەرهەمی هەردوو کۆمپانیای ئێم بی سی و ڕێخراوی ڕاگەیاندنی قەتەرە. ئەم زنجیرەیە باس لە ژیاننامەی خەلیفەی دووەمی ئیسلام عومەر کوڕی خەتتاب دەکات و ئەو کارە گرنگانەی کە کردوویەتی لە ژیانی خەلافەتتدا و زنجیرەکە لەلایەن دەرهێنەری عەرەب حاتەم عەلی کاری دەهێنەری بۆ کراوە ، ئەم زنجیرەیە لە ٣١ ئەڵقە پێکدێت کەر هەریەکێکیان لە ٤٥ خولەک پێکدێت ، سەبارەت بەبنیادنای شاری دراماکە لە دە ووڵات وێنەی بۆ گیراوە و شاری مەککەش لە شاری مەراکیش لە مەغریب ساز کراوە

پاڵەوانی فیلم (ڕۆڵە سەرەکیەکان)[دەستکاری]

ئەکتەر ڕۆڵەکەی
غەسان مەسعوود ئەبووبەکری سەدیق
سامر ئیسماعيل عومەر کوڕی خەتتاب
مەهيار خزور خالید کوڕی وەلید
مەی سەكاف هندی کچی عەتبە.
بەرناديت حەديب ڕێحانە.
قاسم مەلحۆ عومەری کوڕی عاص.
فەتحی ئەلهەداوی ئەبو سوفیانی کوڕی حەرب.
فادی سەبيح سەفوانی کوڕی ئەمیە.
موحەمەد حەداقی عمير کوڕی وەهب.
خالید ئەلقيش عياش کوڕی ئەبی رەبیعە.
هشام بهلول عەكرمەی کوڕی ئەبو جەهل.[١]
عەبدولسەلام بو حوسێنی عەبدوڵڵای کوڕی سوهێل.[١]
بەبەشداری لەگەڵ میوانی بەرهەم

پشتوانان و دژ[دەستکاری]

لەپێش ڕەمەزان لەکاتی پڕۆپاگەندە و ڕێکلامکردندا زۆرێک لە زانایان کەوتنە بەردوو بەرەی جیاوازی هەندێکیان پشگیری خۆیان نەشاردەوە هەندێکیان دژی دراماکە وەستان و داوایان کرد دراماکە بوەستێت و پەخش نەکرێت! بەتایبەتی لە نیشاندانی ڕووی هاوەڵانی پەیامبەری ئیسلام

ئەو کەسایەتیانەی درامەکەیان پەسەند کرد ئەو کەسایەتیانەی درامەکەیان پەسەند نە کرد

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

پەراوێز[دەستکاری]