عومەر چنگیانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عومەر فەقی محەممەد ڕەسووڵ عەبدولڕەحمان ناسراو بە عومەر چنگیانی ساڵی ١٩٥٤ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی مەلایەتی لە سلێمانی تەواو کردووە. ساڵی ١٩٧٤_دا بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە ساڵی ١٩٨٠_یشدا بۆ خوێندنی بەکالۆریۆسی چۆتە مەدینە و ھەر لەوێ لە کۆلێژی "الدعوه‌ وأصول الدین" بە پلەی "جید جودا" تەواو کردووە.[١]

پیشە[دەستکاری]

عومەر چنگیانی لە ساڵی ١٩٨٣ لە مزگەوتێکی سلێمانی بووە بە مەلا و لە ساڵی ١٩٩٥-شدا بۆ خوێندنی ماستەر لە ئایینەکانی دیکەدا، ڕۆیشتووەتە بۆ وڵاتی سوودان.[٢]

عومەر چنگیانی ئەندام و ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی کۆڕبەندی ھزری ئیسلامییە و ڕاوێژکاری ئایینی مەکتەبی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانە.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٥_دا تا ٢٠١٩، حەفتانە لە کەناڵی زاگرۆس تی‌ڤی بەرنامەی "ئایین و کۆمەڵ"ی پێشکەش دەکرد.[٣]

ماڵپەڕی فەرمی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]