عوسمان بایدەمیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عوسمان بایدەمیر
سەرۆک شارەوانی ئامەد
لە پۆستدا بووە
٢٠٠٤ – ٢٠١٤
پێشینە فەرەیدوون چێلەک
پاشینە گوڵتان کێشانەک
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٧١-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧١ (تەمەن ٥٣ ساڵ)
ئامەد، باکووری کوردستان
نەتەوە کورد

عوسمان بایدەمیر لەدایکبووی ١٩٧١، کەسایەتی سیاسی و پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە تا ساڵی ٢٠١٤ سەرۆکی شارەوانیی ئامەد و ئەندامی ئێستای پارتی ئاشتی و دیموکراسیە، لە ساڵی ١٩٩٩ ھاتە نێو کەیسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بووەتە یەکێ لەو پارێزەرانەی کە بەرگری لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد.[١]

بایدەمیر لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە مانگی مارسی ٢٠١٤دا، وەک بەربژێری پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە شاری ڕحا (ئورفا) دیاری کرا بەڵام سەرەڕای زیادکردنی دەنگەکانی حیزبەکەی، نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێ.[٢]

عوسمان بایدەمیر، لە دوا ھەڵبژاردنی گشتیی تورکیادا کە ڕۆژی حەوتی حوزەیرانی ٢٠١٥ بەڕێوەچوو، وەک بەربژێری ھەدەپە لە ڕحا، توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێ و ببێتە نوێنەری ئەو شارە لە پارلەمانی تورکیا.[٣]

تۆمەت و ھەڕەشەکان[دەستکاری]

وەک چالاکوانێکی مافی مرۆڤ و وەک سیاسەتمەدارێک عوسمان بایدەمیر لە ئاستی جۆراوجۆردا چەوسانەوەی بۆ کراوە بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ١٢ ی شوباتی ٢٠٠٤ دا ٢٠٠ دۆسیەی دادگای لەسەر تۆمارکراوە[٤]

عوسمان بایدەمیر ھەڕەشەی زۆری لێکراوە لە حوزەیرانی ٢٠٠١ دا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر ھەڕەشەکانی سەر ژیانی ھاتە گۆ. ئەمیش دوای تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسی ئەرمەنی " ھرانت دینک " لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ دا کە عوسمان بایدەمیر لە نزیک ئەو ڕۆژنامە نووسەبوو لە نێو ئاپۆرای خەڵک خەریکی بانگەشەی ھەڵبژاردن بوون، جگە لەوەی بە چەندین شێوازی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ھەڕەشەی کوشتنی لێکراوە لەلایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکان.[٥]

دۆسیەکانی ئەم دوایییەی دادگا لە دژی عوسمان بایدەمیر بریتین لە:

  • لە مانگی ئایاری ٢٠٠٦ دا عوسمان بایدەمیر تۆمەتبارکرا بە پێدانی ئامبولانسێکی گواستنەوەی تەرم بە یەکێک لە شارەوانییەکان. لە ئەیلوولی ٢٠٠٦ دا بێبەری کرا.[٦]
  • لە مانگی مەی ٢٠٠٥ بایدەمیر و ٥٥سەرۆک شارەوانی تر کەسەر بە پارتی DTP بوون لەکارەکانیان دوورخرانەوە و دادگایی کران ئەمەش دوای نووسینی سکاڵانامەیەک بۆ سەرۆک وەزیرانی دانمارک لەسەر داخستنی تەلەفزیۆنی Roj TV کە دواتر دادگا ئەم سکاڵا نووسینەیانی بە پاڵپشتی تیرۆر لێکدایەوە کە دواتر بریاری دادگا لە ٢٠٠٧

دەرچوو بە سزای زیندانی ١٥ ساڵ بۆ ھەریەک لەم سەرۆک شارەوانیانە.

  • لە ١٩ نیسانی ٢٠٠٧ لە دادگای ئامەد دادگایی کرا بە تاوانی بڵاوکردنەوەی نامەیەکی پیرۆزبایی سەری ساڵ بە زمانی کوردی.[٧] بەڵام دواتر بە بێ تاوانی دەربازی بوو.[٨]
  • لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بە تاوانی بێ ڕێزیکردن بە فەرمانبەرێکی دەوڵەتی تورک سزای یەک ساڵ و پانزە ڕۆژی بۆ درا ئەمیش دوای ئەوەی دوو ئەفسەری تورکیای بە ((فاشیست و کەم ژین))ناو بردن.[٩]
  • لە ١٠ کانوونی دووەمی ٢٠١٨ سزای ھەژدە مانگی بۆ دەرکرا بە تاوانی پێشێلکردنی یاساکانی خۆپێشاندن و کۆبوونەوە جەماوەرییەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://webarsiv.hurriyet.com.tr/1999/02/24/98605.asp ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Marchی 2016. Retrieved 8ی Decemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 9ی Juneی 2015. Retrieved 21ی Juneی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ https://www.milliyet.com.tr/son-dakika-haberleri/
  5. ^ https://web.archive.org/web/20070930222441/http://www.radikal.com.tr/haber.php?haberno=192585&tarih=11%2F07%2F2006
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 3ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ https://web.archive.org/web/20080814104006/http://www.tihv.org.tr/EN/index.php?option=com_content&task=view&id=294&Itemid=75
  8. ^ https://web.archive.org/web/20080821155918/http://www.institutkurde.org/en/afp/archives/070403102812.zzmz5j78.html
  9. ^ https://www.kurdistan24.net/en/news/6f44f326-8b66-4e06-aec1-356de8eada20