عەلەوی
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێنکردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
عهلهوى، ڕێبازێكى سۆفيگهريه، كه تێكهڵى بيروباوهڕى جۆراوجۆره, ناوهكهيان لهوهوه هاتووه كه رێزيكى بهرز بۆ (ئيمام عهلى كوڕى ئهبى تاڵيب) دادهنێن كه نزيكه له به خواكردن (عهلى الله: واته عهلى خودايه). بهمهش له زاراوهى سۆفيگهرى ئيسلاميدا به (غولات:توندڕهوى ئايين) ناودهبرێن . بەڵام لەڕاستیدا پەیوەندیەکی کەمیان بە ئیسلامەوە ھەیە. ئاینەکەیان زیاتر مرۆییە، رەفتارە لیبراڵە کۆمەڵایەتیەکانیان زۆر لە ئیسلامی سەرەتاییەوە دوورە. بۆ نموونە ژن و پیاو لای ئەوان یەک پلەی ھەیە. زۆر گرنگی بە رۆژوی رەمەزان نادەن. خواردنەوەی مەی قەدەغە ناکەن. بۆنە ئایینەکانیان کە ھەمیشە سەماو ئاھنگی لەگەڵدایە، لە مزگەوت ناکرێن و لە شوێنی کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن کە بە (( جهم)) ناویان لێ دەبرێت واتى كۆبوونهوه و لە لایەن سەرکردە ئایینەکانیانەوە بەڕێوە دەبرێن کە بە دەدە یان سەیید دەناسرێن.
کتێبێکی پیرۆزی دیاریکراویان نیە. ڕێز لە قورئان و ئینجیل و تەورات دەگرن. لە نێوان خواو مرۆڤایەتیدا بڕوایان بە نێوبژیوانی پێنج فریشتە و دوانزە وەزیری خوا و چل پێغەمبەر ھەیە. ھەندێک جار پێیان دەڵێن ((قزلباش واته: سەرسوورەکان)) و زۆربەیان لە ئەنادۆڵ و شارەکانی سیواس و دیاربەکر و خەربووت دا دەژین. قزڵباشە کوردەکان بە کوردی شێوهزارى كرمانجكى-زازایی قسە دەکەن. لە چیاکانی دێرسم زیاتر لە ملیۆنێکن. خەمڵاندنەکانی ئەم دواییە دانیان بەوە ناوە کە لەوانەیە قزڵباشەکان ٢٥ لە سەدی دانیشتووانی تورکیا پێک بێنن.