عامر خان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عامر خان
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە عامر خان

ناوی کاتی لەدایکبوون محەممەد عامر حوسێن خان
مێژووی لەدایکبوون (١٩٦٥-٠٣-١٤) ١٤ی ئازاری ١٩٦٥ (تەمەن ٥٩ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون مۆمبای، مەھاڕاشترا، ھیندستان
ناوی تر عامر خان
ئایین ئیسلام
ساڵانی ئیشکردن ١٩٨٤ - تاکوو ئێستا
ھاوسەر ڕینا دەتا)١٩٨٣–٢٠٠٢ بەجیابوونەوە)
کیران ڕاو (٢٠٠٥ - تائێستا)


محەممەد عامر حوسێن خان (بە ئینگلیزی: Mohammed Aamir Hussain Khan) ئەکتەر و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی ھیندییە، کە یەکێکە لە ئەکتەرە دیار و ناسراوەکانی سینەمای ھیندی.

کاروانی کاری ئەکتەری[دەستکاری]

یەکەم فیلمی عامر خان لە ساڵی ١٩٧٣ بە ناوی (Yaadon Ki Baaraat) بوو، کە کاری دەرھێنانی ئەو فیلمە لەلایەن مامی عامرەوە کراوە، کە ناوی ناسر حوسێنە لەگەڵ ئەوەی لە ١٩٧٣ بەشداربووە لە فیلم وەک ئەکتەرن بەڵام ئەو لە دوایین فیلمەکانی سەرکەوتوو تر دیار بووە کە ھەمیشە فیلمە نوێیەکانی لە ڕیزبەندی پێشەوەی بۆکس ئۆفیسی ھیندستانن، لە باشترین فیلمەکانی کە ڕێکۆرد و خەڵاتی زۆرییان بردەوە، یەکێکیان بە ناوی (Ghajini) کە ئەم فیلمەیان لە ساڵی ٢٠٠٨ لە سینەما نیشاندرا، تا ماوەیەکی درێژ سەرووی بۆکس ئۆفیسی ھیندستانی گرت، تاکوو فیلمی (idiots 3 - سێ گەمژە) کە ھەر لەلایەن عامر خانەوە ڕۆڵی سەرەکی بینرا، جێگای سەروو فیلمی بۆکس ئۆفیسی لە گەجنی وەرگرتەوە، لە ساڵی ٢٠١٣ عامر خان لە زنجیرەی سێیەمی فیلمی (Dhoom 3) دا سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەست ھینا گەرچی فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٣ش دەرھات بەڵام تاکوو کۆتایییەکانی ٢٠١٤ەش ھەر بەردەوامبوو لە سەرووی ڕیزبەندی بۆکس ئۆفیس لە ھیندستان ئەمەش بەکۆکردنەوەی ٦٨ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بەھۆی فیلمی (PK-پی کەی) عامر توانی ٦٣٨ کرۆر کە دەکاتە ١٠٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆبکاتەوە تاکوو مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ پیکەی یەکەم فیلم بوو لە ڕووی پڕداھاتترین فیلمی ھیندی لەتەواوی مێژووی فیلمی ھیندی بەڵام بە دەرچوونی فیلمی دەنگەل توانی دووبارە ڕیکۆردێکی نوێ بۆڵیود تۆماربکات و لە تەواوی ھیند ببێتە یەکەم لەڕووی داھاتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیی ئینگلیزی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]